کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەڤەری برادۆستیان بۆردوومان کرد
فڕۆکەی جەنگی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، دەڤەری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێریان بۆردوومان کرد. -
شەهیدانی یەبەشە بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاکسپێردران
تەرمی زەردەشت شەنگالی فەرماندەی یەبەشە و سێ لە هەڤاڵانی کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی دووگری سەر بە ناوچەی سنوونی شەنگال شەهید بوون، بە مەراسیمێکی شایستە بە خاک سپێردران. -
'ئێوە ناتوانن بە هێرشەکانتان گەلەکەمان چاوترس بکەن'
پلاتفۆرمی بیروبڕواکان-ی میزۆپۆتامیا هێرشەکەی سەر شەنگالی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت بە چاوترسکردنی گەلەکەمان لە شەنگال، نانچاریان بکات پەنابەر ببن. -
٣ ساڵ سزای زیندانی بەسەر سیاسەتمەدار ساڵح (ک) دا سەپێنرا
لە شاری ستوتگاردی ئەلمانیا ٣ ساڵ سزای زیندان بەسەر سیاسەتمەداری کورد ساڵح (ک) دا سەپێنرا. -
'تورکیا ستراتیژی زیندووکردنەوەی داعشی هەیە'
ڕۆژنامەوان شەماڵ حەسەن ڕایگەیاند: ڕوونە دەوڵەتی تورکیا کار بۆ ئەوە دەکات جارێکی تر داعش زێندوو بکاتەوە، ئەو فەرماندانە دەکاتە ئامانج کە داعشیان لە ناوبرد. -
لەسەر گۆڕەکەی یادی دکتۆر نورەدین زازا کرایەوە
لە شاری لۆزانی سویسرا، لەسەر گۆڕەکەی، یادی زمانناس، مێژووناس، نووسەر و سیاسەتمەداری کورد دکتۆر نورەدین زازا کرایەوە کە تا ساڵی ١٩٨٨ لەو شارە ژیا. -
خۆبەڕێوەبەری شەنگال: ئەم هێرشە درێژکراوەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانە
ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئیدانەی هێرشی فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر شەنگال کردو ڕایگەیاند: ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورک درێژکراوەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانە، داواشی لە حکومەتی عیراق کرد سەروەری خاکەکەی بپارێزێت. -
مامۆستایانی کەرکوک: لاوازی لایەنە کوردیەکان وایکردووە مافی کوردانی شارەکە فەرامۆش بکرێت
مامۆستایانی شاری کەرکوک دەلێن: فەرامۆشکردنی مافی کورد و پەراوێزخستنی لە شارەکە دەگەرێننەوە بۆ لاوازی و کەمتەرخەمی نوێنەرانی کورد لە شارەکە. -
کەجەدە-ئەوروپا بانگەواییەکی بە مەبەستی چالاکیی شەرمەزارکردنی هێرشکردنە سەر شەنگال بڵاو کردەوە
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال بانگەوازییەکی بۆ بەشداریکردن لە چالاکیی ١٨ی کانونی دووهەم بڵاو کردەوە. -
بڕیارە لە ئامەد کۆنفڕانسی یەکێتی نەتەوەیی ساز بکرێت
بڕیار وایە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ریکەوتنی نەتەوەیی، لە شاری ئامەد کۆنفڕانسی یەکێتی نەتەوەی ساز بکرێت کە ٢ رۆژ بەردەوام دەبیت. -
باڵەخانەی هەدەپە لە ئەستەنبول درایە بەر دەستڕێژی گولـلە
چەند کەسێکی 'نەناسراو' بە چەک هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی هەدەپەی شاری ئەستەنبۆڵ -
بولدان و تەمەللی: بە رێکەوتنی دیمۆکراسی دەچینە دەسەڵات
پەروین بولدان و سەزایی تەمەللی هەر دوو هاوسەرۆکی هەدەپە لە دانیشتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان جەختیان کردەوە کە ئەگەر بگەن بە رێکەوتنی دیمۆکراسی دەتوانن دەسەڵات بگرە دەست. -
فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندێکی شەنگالیان بوردۆمان کرد
فڕۆکەی جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک گوندێکی شەنگالی باشووری کوردستانی بوردۆمان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانە زیانی مادی بەر گوندەکە کەوت. -
پاراستنی جەوهەری لە راپەڕینی گەلدا
مرۆڤی ئازاد و خاوەن شەرف کە داوای مافە رەواکانی خۆی دەکا، بە درێژایی مێژوو هەر لەناو تێکۆشان و گەڕان بە دوای حەقیقەتدا بووە. لە سەر ئەو بنەمایە حەقیقەتی لە پاراستنی رەوادا دیوەتەوە و ماندوونەناسانە هەنگاوی بۆ هاوێشتووە. -
پەرتووکی"ژیانم هەمووی تێکۆشان بوو" لە زانکۆی سلێمانی بڵاوکرایەوە
ژنانی گەنجی تێکۆشەر لەزانکۆی سلێمانی، بۆ بەبیرهێنانەوەی هەرسێ ژنە شۆڕشگێری کورد کە لە پاریس کۆمەڵکوژکران، هەڵسان بە دابەشکردنی کتێبی"ژیانم هەمووی تێکۆشان بوو"کە لەلایەن ساکینە جانسز نوسراوە. -
تاشدەمیر: لە کوردستان مرۆڤ ون نابێت، ونی دەکەن !
سەبارەت بە "ونبوونی خوێندکارانی زانکۆی گولستان دۆکو" لە دێرسیم ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپەو ڕێکخراوەکانی ژنان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپەش دەڵێت: لە کوردستان مرۆڤ ون نابێت، ونی دەکەن !. -
سیاسەتی ئاکەپە و مەهەپە دوژمن زیاد دەکات
دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر کورد و خەیاڵەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دەیەوێت ببێتە دەسەڵاتدار، بە هوشارکردنەوەی گەلان و هێزە سیاسیەکان بە تێکۆشان و یەکگرتن دەتوانرێت پووچەڵبکرێتەوە. -
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە ئاگری شەهید بوون
هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە ئاگری شەهید بوون و ڕایگەیاند، ئاڵای ئازادی شەهیدەکان سەردەکەوێت. -
کوردانی ڕۆژئاوا دەگەڕێنەوە بۆ سەر خاکەکەیان
گەڕانەوەی کوردانی ڕۆژئاوا بۆ سەر خاکەکەیان بەردەوامە کە بە هۆی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە ناچاری ئاوارەی باشووری کوردستان ببوون. -
دانیشتنی دۆسیەی کشاناک و تونجەل بەڕێوەچوو
دانیشتنی دۆسیەی گولتەن کشاناک و سەباحەت تونجەل کە دەستبەسەرن، بەڕێوەچوو. بریاری مانەوە لە حاڵەتی 'دەستبەسەرکردن' بۆ هەردوو سیاسەتمەدار دەرچوو. -
لەتیف فاتیح: بەر لە ئەمریکا پێوست بوو بریاری دەرکردنی سوپای تورک و ئێران درابا
لەتیف فاتیح فەرەج نووسەر و چاودێری سیاسیی شاری کەرکوک لەبارەی بڕیاری پەرڵەمانی عیراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانیەکان رایگەیاند، ئەو بریارە، بڕیاری پەرلەمان نیە بەلکو بڕیاری لایەنی شیعەیە و پێویست بوو بەر لە ئەمریکا بریاری دەرکردنی سوپای تورک و ئێران درابا. -
تۆڕی زمان و کەلتوری کوردی لەدژی سیاسەتی تواندنەوە داوای یەکگرتن دەکات
تۆڕی زمان و کەلتوری کوردی بۆ پاراستن و بەرەوپێشەوە بردنی زمانی کوردی، داوای لە حزبە سیاسییەکانی کورد کرد کە زمانی سیاسەتکردنیان بکەنە کوردی و داواشیان لە گەلی کورد کرد، زیاتر خاوەنداری لە زمانی خۆیان بکەن. -
٦ ئەندامی ئەنجومەنی ناوچەی سوور لەکار دوور خرانەوە
شەش ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی سووری ئامەدی هەدەپە، لە لایەن دەستەڵاتداریی ئاکەپە-مەهەپەوە لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە. -
لە ئامەد و شرنەخ چەندین کەس گیران
ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی کورد بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا لە شاری ئامەد ٨ کەس گیران و ٤ کەسیش دەستگیر کران. لە شاری شرنەخیش کەسێک دەستگیر کرا. -
بە هۆی یادکردنەوەی ڕۆبۆسکی دادگاییکران
بەهۆی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی، سکاڵا لەسەر خزم و کەسوکاری شەهیدانی ڕۆبۆسکی تۆمارکرابوو و دانیشتنی دادگا بەڕێوەچوو.