کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
خۆڕاگریی کۆبانێ لە چەند وێنەیەکدا
لە ١٥ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش لە چوار لاوە هەنگاو بە هەنگاو شاری کۆبانێیان داگیر کرد. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامەد و ئەستەنبول چالاکییان ئەنجامدا
گروپی "یەکینەی تۆلەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین رۆبۆسکی" رایگەیاند، لە ٢٤ی کانونی دووەم لە ناوچەی سووری ئامەد لە دژی بنکەیەکی پۆلیس چالاکییەکیان ئەنجامداوە. لە ئەستەنبولیش لە دژی ناوەندێکی بازرگانی کە بۆ سوپای تورک کار دەکات، چالاکییان ئەنجداوە. -
ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی خارپێت گیانیان لەدەست داوە گەیشتە ٣٥ کەس
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی شەوی ٢٤ی مانگ لە خارپێتی باکوری کوردستان لە زیادبووندایە. بە پێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، گەیشتووەتە ٣٥ کەس. بۆ یارمەتیدانی بەرکەوتووانی بومەلەرزەکەش هەدەپە کەمپینێکی راگەیاند. -
تا دێ گوشاری دەوڵەت بۆ سەر کاسبکارانی وان قورستر دەبێت
لە وان، دوای ئەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە لە سەر کار لادران، بە دەستی قەیومەکان کاسبکاران بە هەزاران لیرە سزا دراون. کاسبکاران بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە تەنگەتاو بوون، بەهۆی سزا داراییەکانی شارەوانی، کاسبکاران وایان لێهاتووە کە نەتوانن کار بکەن. -
کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان بۆ بوومەلەرزەکەی خارپێت هاوکاری کۆدەکاتەوە
کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک -CÎK) بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی شەوی ٢٤ی کانونی دووەمی خارپێت دەستی بە کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی کرد. -
پەکەکە پەیامی سەرەخۆشی بۆ عومەر چاگەر بڵاوکردەوە
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، بۆ عومەری چاگەر پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە. لە پەیامەکەدا هاتووە: "لە تێکۆشانی ئازادیماندا خاوەنداری لە یادی هاورێمان خۆجە و شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەین". -
دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی خارپێتی باکووری کوردستان
ئاماری قوربانینا بوومەلەرزەکەی خارپێتی باکووری کوردستان بەرزبووە و تا ئێستا تەرمی ٣١ کەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەرهێنراون. -
لەدژی کۆیلایەتی و داگیرکەری ڕووی کردە شەنگال
شاهین جوودی یەکێک لەو کەسانەبوو کە لە کاتی فەرمانی ٧٤دا خۆیگەیاندە کۆمەڵگای ئێزدی. تا شەهید بوو، بۆ ئازادی گەل و ڕیبەرایەتی شەڕی کرد. -
'جەنگی حەفتانین ترسی دڵی داگیرکەرانە'
ئەو گەریلایانەی کە بەشداریان لە جەنگی حەفتانیندا کردووە، دەڵێن: " لە چالاکیەکانماندا ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژران. جەنگی حەفتانین قۆناغێکی نوێی سەرکەوتنی لەگەڵ خۆی هێنا. ئێمە داگیرکاری لەناودەبەین." -
دایکێک لەگەڵ منداڵە ٥ ساڵانەکەی لەژێر بینا ڕووخاوەکان ڕزگارکران
تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە بومەلەرزەکەی خارپێت، منداڵێکی ٥ ساڵانەیان لەگەڵ دایکی لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەکە ڕزگارکرد. -
هەدەپە لێکۆڵینەوەی لە زیانەکانی بومەلەرزەی خارپێت کرد
شاندێکی هەدەپە گوند بە گوند گەڕان بۆ لێکۆلینەوە لە زیان و قوربانیەکانی بومەرلەزەکەی خارپێت و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان ئاشکراکرد. -
جارێکی دیکە بومەلەرزە لە خارپێتی دا
لە ناوچەی سیڤریجەی خارپێت بومەلەرزەیەک بە پلەی ٥.١ ڕوویدا. -
بومەلەرزەی خارپێت: ژمارەی قوربانییان لە زیادبووندایە
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی دوێنێی باکوری کوردستان کە گوڕەکەی ٦.٨ پلەی ریختەر بوو، ناوەندەکەشی سیڤریجەی سەر بە شاری خارپێت بوو، لە زیادبووندایە. بە پێی دوایین ئامارەکان ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و بە گشتی ١١٠٣ کەسیش بریندار بوون. -
کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان داوای هاوکاری بۆ بەرکەوتووانی بومەلەرزەکەی خارپێت کرد
کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان، لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی هاوکاری بەرکەوتووانی بومەلەرزەکەی دوێنێی خارپێتدا، بانگەوازییەکی بڵاو کردەوەو داوای کۆکردنەوەی هاوکاری کرد. -
دایک و باوکێک کە بۆ کوڕەکەیان چالاکییان ئەنجامدا، دەستگیر کران
دایک و باوکی مستەفا کۆچاک کە لە گرتووخانە وا ٢٠٧ رۆژە لە چالاکی مانگرتندایە لە خواردن، دەستگیر کران. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی خەمگین رۆژ ٥ ئۆتۆمبیلی پۆلیسیان سووتاند
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی خەمگین رۆژ لە ئەستەنبول لە دژی باڵەخانەکانی پۆلیس چالاکییەکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، ٥ ئۆتۆمبیلی هێزەکانی پۆلیسیان سووتاندووە. -
دوایین ئاماری بوومەلەرزەکەی خارپێت
بە هۆی بوومەلەرزەکەی خارپێت تا ئێستا تەرمی ٢٠ کەس لە ژێر داروپەردووی خانووەکاندا دەرهێنراون و پێشبینیدەکرێت، ژمارەی قوڕبانیان زیاد بکات. -
فەرماندەیەکی نەمر: بەرخۆدان تۆڵهڵدان
بەرخۆدان تۆڵهلدان لە ساڵی ٢٠١٥ دا شەهید بوو. لەگەڵ گەلەکەی جێی خۆی گرت. لە ئیستاشدا وەک نەمرێک بۆ کۆمەڵگای ئێزدی بووەتە ڕۆناکییەک. -
فەردین مورادی، چالاکوانی مەدەنی کورد لە سنە دەستبەسەرکرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی چوارشەممە ٢٢ی کانونی دووەم هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “فەردین مورادی”، چالاکوانی مەدەنی کوردی خەڵکی سنە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. -
ئەگەری دووبارە ڕوودانی بوومەلەرزە هەیە
پرۆفیسور دکتور هالوک ئوزەنەر بەڕێوەبەری ئینیستیتوی لێکۆلینەوەی بوومەلەرزە ڕایگەیاند، ئەگەری دووبارە ڕوودانی بوومەلەرزە هەیە و نابێت کەس بچێتە ناو ئەو خانوو و باڵەخانانەی کە زیانیان بەر کەوتووە. -
منداڵیک بە زیندوویی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا دەرهێنرا
لە خارپێک بوومەلەرزەیەک بە پلە ٦.٨ ڕوویدا. لە هەوڵەکاندا بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیان، منداڵیکی ١٢ ساڵ لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا بە زیندوویی دەرهێنرا. -
بوومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر مەلەتی دروست کرد
لە بوومەلەرزەکەی خارپێتدا زیان بەر مەلەتی و ناوچەکانیشی کەوت. -
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی خارپێتدا، ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە
لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦.٨ پلەی ریختەر کە ناوەندەکەی ناوچەی سیڤریجەی سەر بە خارپێت بوو، ٢٧ کەس لەو شارە گیانیان لەدەستداوە و ٢٢٥ کەسیش بریندار بوون. -
بایک: هێزە دیموکراتەکان پێویستە لەگەڵ کورد لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە - بەشی سێیەم و کۆتایی-
جەمیل بایک: لە تورکیا کێشەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی و ئابووری هەتا دێ زیاتر دەبێت. دەوڵەتی تورک لەدژی کورد سیاسەتی لەناوبردن و قڕکردن بەڕێوە دەبات. هەموو تواناکانی خۆی دەخاتە خزمەت شەڕ. بۆیە ئەو کێشانە لە تورکیا هەتا دێ گەورەتر دەبێن. -
فەرماندەی گشتی یەبەشە فەرماندە بەرخۆدانی بەبیر هێنایەوە
فەرماندەی گشتی یەبەشە لە بەیاننامەیەکدا، بەرخۆدان تۆلهڵدان کە یەکێکە بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال-یەبەشە و بەر لە ٥ ساڵ لە ئەنجامی هێرشێکی دڕندانەی چەتەکانی داعشدا لە شەنگال شەهید بوو، بەبیر هێنایەوە.