کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کۆمیتەی زیندانەکانی پەکەکە و پاژک: پێکەوە خاوەنداریی لە زیندانیە شۆڕشگێرەکان بکەن
کۆمیتەی زیندانەکانی پەکەکە و پاژک ڕایگەیاند، زیندانەکان بوونەتە ئەشکەنجەخانە و داوای لە گەل کرد لەسەر بناغەی شکاندنی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی خاوەنداری لە زیندانیە شۆرشگێرەکان بکەن. -
جەیلان: پێویستە گەلەکەمان لە مەخمور سزا نەدرێت
زەیاد جەیلان هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد ڕایاگەیاند، بە هۆی شەڕی قێزەونی دەوڵەتی تورکەوە نابێت گەلی مەخمور سزا بدرێت و وتی، "بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سەر مەخمور پێویستە حکومەتی باشوور و مەسعود بارزانی دەستوەردان بکەن." -
دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: بە خاوەنداریی لە یەکتر ئەتوانین برینەکانمان ساڕێژ بکەین
دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا خۆی هاوکاری گەلی لێقەوماوی شاری خارپێت نادات و پێویستە چاوەڕوانی دەوڵەت نەبین و خۆمان هاوکاری گەلە لێقەوماوەکەمان لە خارپێت بکەین. -
هەوڵدانێکی چەتەکانی داعش بۆ چوونە ناو کامپی مەخمور پووچەڵ کرایەوە
گروپێک چەتەی داعش ویستیان بە نهێنی بچنە ناو کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پاراستنی جەوهەری ئەو هەوڵدانەیان پووچەڵ کرایەوە و چەتەکان هەڵهاتن. -
هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە بۆردوومان و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بڵاوکردەوە
ناوەندی ڕایگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەشێوەیەکی سیستەماتیک هاوڵاتیانی مەدەنی لە باشوری کوردستان بە ئامانج دەگرێت. -
قەدەغەی ئەنجامدانی چالاکی لە جۆلەمیرگ ١٥ ڕۆژی تر درێژکرایەوە
پارێزگاری جۆلەمێرگ قەدەغەی ئەنجامدانی چالاکی لەو شارە ١٥ ڕۆژی تر درێژکردەوە -
پەرڵەمانتارێک: پێویستە بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانیەکان سەرجەم هێزەکان بگرێتەوە
ئەڵماس فازل پەرڵەمانتاری عێراق دەلێت: کاتێک باس لە دەرکردنی هیزی بیانیەکان دەکرێت لە عێراق پێویستە ئەو بڕیارە هەموو هێزەکان بگرێتەوە. -
پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتی کۆماریان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان سەردانی داوکاری کۆماری بورسەیان کرد. -
لە خارپێت پڕۆسەی گەڕان و ڕزگارکردن کۆتاییهات
لە خارپێت پڕۆسەی گەڕان و ڕزگارکردن کۆتاییهات. بە پێی ئامارەکانی دەوڵەتی تورک ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦٠٧ کەس بریندارە. -
بە هۆی هێرشی دەوڵەتی تورکەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا
لە شاروچکەی ئاکرێی سەر بە دهوک بە هۆی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیا داگیرکەرەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و پێشمەرگەیەکیش برینداربوون. -
هۆزات: ئاکەپە – مەهەپە هاوپەیمانی کۆنترگەریلایە
بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە ڕایگەیاند، ئاکەپە – مەهەپە هاوپەیمانی کۆنترگەریلایە. ئامانجی جێبەجێکردنی پلانی قڕکردنی کوردە، بە هیچ شێوەیەک ڕەوا نییە. -
'گۆشەگیری سەر ڕیبەر ئاپۆ، گۆشەگیری سەر گەلی کورد و کوردستانە'
ڕزگار وڵات فەرماندەیەکی یەکینەکانی ڕزگاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ڕایگەیاند، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی ئێمە، گەلەکەمان و کەسانی ئازادیخوازە و لەدژی گۆشەگیری بانگەوازێکی ئاڕاستەی گەنجان کرد. -
هاوشارەوانی کارازێ ئازاد نەکرا
بڕیاری مانەوە لە زیندان بۆ ڕۆژدا نازلیر هاوشارەوانی کارازێ دەرکرا، کە پێشتر پلەکەی وەکو هاوسەرۆکی شارەوانی داگیرکرابوو. -
"گەریلا قوتابخانەی ژیان و ڕاستییە"
بۆ پێناسەکردن و ناسینی گەریلا پێویستە سەرەتا لە تێکۆشانی ئەوان تێبگەیت، بەمشێوەیە مرۆڤ دەتوانێت بە پێناسەیەکی بە واتاتر و بە نرختر سود وەربگرێت. -
حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک بۆ تاوتوێکردنی دۆخی شارەکە کۆبوونەوە
لە شاری کەرکوک حزبە کوردستانیەکان لەسەر ئاستی کەسی یەکەم کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی شارەکە. -
بە پێی ئامارەکانی دەوڵەتی تورک، ٤٠ کەس بە هۆی بومەڵەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە
بە پێی ئامارێکی دەولەتی تورک لە ئەنجامی بومەلەرزەکەی خارپێت ٤٠ کەس گیانیان لە دەستداوە. هاوکات کەمپینەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ بەرکەوتووانی بومەلەرزەکە بەردەوامە. حکومەتیش لە دژی ئەو کەسانەی زانیاریان بڵاو کردووەتەوە دەستی بە لێپرسینەوە کرد. -
هەپەگە: بە ڕێزەوە یادی هاوڕێمان دونیا دەستان دەکەینەوە
هەپەگە ناسنامەی گەریلا سینەم یوسف (دونیا دەستان)ی ئاشکرا کرد کە بە هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک لە قەندیل شەهیدبوو و بە ڕێزەوە یادی کردەوە. -
کەجەکە بۆ بوومەلەرزەکەی خارپێت بانگی هاوکاری کرد
کەجەکە لەبارەی بوومەلەرزەکەی خارپێت، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گەلەکەمان بێ ئەوەی هیوایان بە دەوڵەت بێت، پێویستە هاوکاری زیانلێکەوتووانی خارپێت بکەن. -
ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی خارپێت بۆ ٣٩ کەس بەرزبووەوە
بە پێی ئاماری فەرمی لە بوومەلەرزەکەی خارپێتدا ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەڵام دوێنی شەو تەرمێکی تریش لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا هێنرایە دەرەوە. -
ڕەنگەکانی ڕۆژئاوا لە سلێمانی نمایشکرا
بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی لە گەلەری مۆزەخانە ئەو شارە پێشنگایەکی شێوەکاری پۆستەری سیاسی لە ژێر ناونیشانی "ڕەنگەکانی ڕۆژئاوا" بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی شێوەکار کردوە. -
گەلی کورد پێویستە بە رۆحێکی مرۆڤ دۆستانەوە، بە هانای لێقەوماوانی بوومەلەرزەی خارپێتەوە بڕوات
کۆدار لەبارەی بوومەلەرزەکەی شاری خارپێتی باکووری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، داگیرکەرانی کوردستان نەتەنیا نەبوونەتە مەرهەمێ بۆ زامەکان بەردەوام هەوڵ دەدەن لەئازاری گەل بۆ بەرژەوەندی خۆیان کەڵک وەربگرن -
'گۆشەگیری تاوانی دژی مرۆڤایەتیە'
موراد مەلەت سەرۆکی ئیهادەی وان ڕایگەیاند، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، تاوانی دژی مرۆڤایەتیە. -
هەدەپە: ئاکەپە نایەوێت هاوکاریی خارپێت بکەین
هەدەپە لە بەرامبەر ئەو رێگرییانەی لە لایەن ئاکەپەوە بۆیان دروست دەکرێت و رێگە نادات هاوکاری بگەیێنن بە لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی خارپێت، ناڕەزایی پیشاندا و رایگەیاند، هەنگاوەکانمان بۆ پشتیوانی و هاوکاری لێقەوماوان، لە لایەن ئاکەپەوە رێگریی لێدەکرێت. -
ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنانەکانی بە هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکاتەوە
دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنانەکانی بە هێزەکانی پێشمەرگە وەستاند، لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، کە ئەوان مەشق و ڕاهێنانەکانیان بە هێزی پێشمەرگە دەستپێکردووەتەوە. -
کەنەکە پێنجەمین ساڵیادی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ و تێکشکانی داعشی پیرۆز کرد
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کەنەکە پێنجەمین ساڵیادی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ و تێکشکاندنی داعشی پیرۆز کرد.