کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هونەرمەندانی کورد کار بۆ یەكێتی نەتەوەیی دەکەن
هونەرمەندانی چوار پارچەی کوردستان ئەمڕۆ لە شاری سڵیمانی بە مەبەستی هەوڵدن بۆ یەکێتی و یەکرێزی لە نێوخۆی نێو ماڵی کوردی کۆبوونەوەیەکی کراوەیان ئەنجامدا. -
هەپەگە لە دژی سوپای تورک لە هەفتانین چالاکییەکی ئەنجامدا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی هەفتانین لە دژی سەنگەرەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا. -
رێپێوانی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان دەستیپێکرد
کەسانی ئەنتەرناسیۆنالیست، بە مەبەستی پشتیوانیکردن بۆ ئازادی ئوجالان لە بەردەم باڵەخانەی داد لە لوکسەمبۆرگ دەستیان بە رێپێوانێکی بەرفراوان کرد. -
کاڵکان: پیلانگێڕیی نێونەتەوەیى بەردەوامە
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، ئامانج و پلانەکانى پیلانگێڕیی نێونەتەوەیى لاواز کراون، بەڵام بە تەواوی پوچەڵنەکراونەتەوە. -
لە وان تراژیدی پەنابەران بەردەوامە
لە شاری وانی سنوری گیانلەدەستدانی پەنابەران بەردەوامە. ساڵی رابردوو ٥٠ پەنابەر لە وان گیانیان لەدەستدا. مورات مەلەت سەرۆکی لقی وانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، وەرگرتنی ڕێوشوێنی ئەمنی توند، هۆکاری گیانلەدەستدانی مرۆڤەکانە. -
لە ئارتوکلوی مێردین ٤ کەس دەستگیرکران
لە چوارجێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ناوچەی ئارتوکلوی مێردین پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٤ کەسیان دەستگیرکرد. -
لە وان ٣٠ پەنابەر بەرلەوەی لەسەرمادا ڕەقببەنەوە، ڕزگارکران
لە ناوچەی وەستانی پارێزگای وانی باکووری کوردستان ٣٠ پەنابەر بەرلەوەی بە هۆی سەرما و کڕێوە و بەفرەوە ڕەقببنەوە، دۆزرانەوە و ڕزگارکران. -
باران کایا شەهیدی هەپەگە لە ئەلمانیا بەبیر هێنرایەوە
باران کایا شەهیدی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە شاری مونستەری ئەلمانیا بە مەراسیمێکی شایستە بەبیر هێنرایەوە. -
رێپێوانە بەرفراوانەکەی پاریس بۆ ئیدانەکردنی پلانگێری کۆتایی پێهات
دوای ئەوەی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە مەبەستی ئیدانەکردنی پلانگێری نیودەوڵەتی بەرامبەر بە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، رێپێوانێکی بەرفراوان بۆ ماوەی سێ رۆژ دەستی پێکردبوو، ئەمڕۆ کۆتایی پێهات. -
هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردە سەر رێپێوانەکەی فرانکفۆرد و ٣ گەنجیان دەستگیر کرد
رێپێوانە بەرفراوانەکەی دوێنێی شاری فرانکفۆردی ئەلمانیا، ئەمڕۆش لە دووەم رۆژیدا بەردەوام بوو، لەم چوارچێوەیەدا هێزەکانی پۆلیسی ئەلمانیا هێرشیان کردە سەر چالاکەوانانی رێپێوانەکە و سێ گەنجیان دەستگیر کرد. -
سویسرا: TKP-ML شەهیدانی مانگی کانونی دووەمی پارتەکەی بەبیر هێنایە
حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا-مارکسیست-لێنینیست (TKP-ML) ئەو شەڕڤانانەی کە لە ساڵە جیاوازەکاندا لە مانگی کانونی دووەمدا شەهید بوون، لە شاری باسەلی سویسرا بەبیر هێنایەوە. -
کوردستانیان لە پاریس لە دژی پلانگێرییەکە لەسەر پێن
بە مەبەستی ئیدانەکردنی پلانگێری ١٥ی شوبات لە دژی ئوجالان، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە پێشەنگی ژنانی کورد رێپێوانێکی بەرفراوان دەستی پێکردبوو، رێپێوانەکە لە سێیەم رۆژیدا بەردەوامە. -
رێپێوانە بەرفراوانەکەی گەنجان بەردەوامە
رێپێوانی گەنجان لە فرانکفورد کە بە مەبەستی ئیدانەکردنی پلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات دەىستی پێکرد، لە دووەم رۆژیدا بەردەوامە. -
گیوزەل: ئەو باجەى لە گەل وەرگیراوە بۆ گەل خەرج ناکرێتەوە
سەمرا گیوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، لە بومەلەرزە گەورەکەى ١٩٩٩ لە ئیستانبول بەدواوە دەوڵەت بۆ بومەلەرزە لە زۆر شوێن باج لە هاووڵاتییان وەردەگرێت، بەڵام جارێکیتر ئەوە دەرکەوتەوە، کە ئەو باجە بۆ هووڵاتییان خەرج ناکرێتەوە. -
لە ئارتوکلوی مێردین ٤ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنى پاکتاوی سیاسیدا لە ناوچەى ئارتوکلوی مێردین هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٤ کەسیان دەستیگرکرد. -
لە سوتانى ماڵێکدا لە مێردین دایکێک و ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە گوندی کایالار لە ناوچەى شەمرەخی مێردین ماڵێک ئاگری تێبەربوو و بەو هۆیەوە دایکێک و ٣ منداڵ لە ماڵەکەدا گیانیان لەدەستدا. -
هەپەگە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە ئەلکێ شەهید بوون
هەپەگە یادی گەریلا قەندیل بەرخۆدان و تیڕێژ زاگرۆسی کردەوە کە لە چەلێ شەهید بوون و ڕایگەیاند، تێکۆشانی شەهیدان سەردەکەوێت. -
بژاردەیەکى ناچاری بەسەر گەلی ئێران دا دەسەپێنرێت
گەلێ ئێران رۆژی ٢١ی شوبات / ٢ی رەشەمە دەچێتە سەر سندوقەکانى دەنگدان و لەبەر نەبوونی حیزبى سیاسی ناچارە بژاردەیەک بۆ خۆی دەستنیشان بکات، چونکە ئەنجوومەنى پاسەوانى دەستوور خۆپاڵاوتنى هەزاران کەسی بۆ پەرلەمانی ئێران رەتکردووەتەوە. -
لە ئەبخێی وان ١٣ پەنابەر لە سەرمادا رەقبوونەوە
لە ناوچەى ئەبخێى پارێزگای وان ١٣ پەنابەر لە کڕێوە و سەرمادا رەقبوونەوە و گیانیان لەدەستدا. -
ماوەى ٣ ساڵ و ٢ مانگە قەدەغەى هاتوچۆ لە وان بەردەوامە
جارێکیتر قەدەغەى هاتوچۆ لە وان درێژکرایەوە. ماوەى ٣ ساڵ و ٢ مانگ و ١٨ رۆژە قەدەغەکاریى دەوڵەتى تورک لە وان بەردەوامیى هەیە. -
کۆدار و پەژاک: بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئێران درێژەدانە بە خۆپیشاندانەکان
کۆدار و پەژاک رایانگەیاند، هەڵبژاردنەکانى پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانى ئێران بایکۆت دەکەن. راشیانگەیاند، ئەو هەڵبژاردنە بە مانای بەردەوامیدانە بە رەوتی کوشتن و سەرکوت، بۆیە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بە مانای درێژەدانە بە خۆپیشاندانەکان لە دژی سەرکوت. -
دارەمەیتی سوپای پاسداران لە کوردستان
رژێمی داگیرکەری كۆماری ئیسلامی ئێران دوای ٤١ ساڵ لەئەزموونی داگیرکەری و سەرکوت، لە کوردستان و ناوچە سنووریەکان، لەژێر پەردەی هەنگاوی دووهەمی شۆڕش، برەو بە قۆناخێکی نوێ لەسیاسەتی داگیرکاری و لاوازکردنی گەلان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دهدات. -
لە سەڵماس پرسە و بەڕزراگرتنى یادی شەهید بێکەس ورمێ بەڕێوەچوو
سەرباری رێگریی هێزەکانى رژێمى ئێران پرسە و بەرزراگرتنی یادی شەهید بێکەس ئورمێ (ئەحمەد مورادپور) لە گوندی مەلحەمی سەر بە شاری سەڵماس بەڕێوەچوو. -
فڕۆکە جەنگییەکانی تورک هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکانی خواکورک، ئاڤا شین، هەفتانین و مەتینایان بۆردومان کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوت. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە دژی بارەگایەکی سەربازی تورک چالاکییان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە دژی بارەگایەکی سەربازی سویای داگیرکەری تورک لە توزلای چالاکییەکیان ئەنجامدا.