کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پەکەکە: بەرپرسیاری کۆمەڵکوژی پاریس تا ئێستا دادگایی نەکراون
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەرپرسیارەکانی کۆمەڵکوژی ٩ی تشرینی یەکەم، میتی تورک، بەڕێوەبەری و حکومەتی ئاکەپە بوون. -
ئامەد: بە هەزاران سارا، لەیلا و فیدان دەرکەوتن
ڕۆژدا ئامەد ئەندامی دەستەی سەربازی یەژاستار یادی سێ شۆڕشگێری کوردی کردەوە کە لە پاریس شەهیدکران و وتی، "ڕاستە لە ڕووی فیزیکیەوە لەناومان جوون، بەڵام بە هەزاران سارا، لەیلا و فیدان دەرکەوتن." -
پاتنۆس: لە ساڵی ٢٠١٩ دا گەریلا گورزی گەورەی لە سوپای تورکدا
سەرهەد پاتنۆس فەرماندەیەکی هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورک بۆ لەناوبردنی گەریلا زۆر جار لە هەرێمی بۆتان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد و وتی، "گەریلا بێ ئەوەی زیانی بەرکەوێت لە ئۆپەراسیۆنەکاندا گورزی گەورەی لە سوپای تورک دا." -
گەنجێکی دیکە لە شیلادزێ دەستگیرکرا
گەنجێکی دیکە بەناوی قەهرەمان شوکری زەینەدین لە کۆمەڵگای سیرێ سەربە شیلادزێ لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا. -
تەژەکە-فەرەنسا: بۆ جانسز، دۆغان و شایلەمەز لە پاریس کۆ ببنەوە
بزوتنەوەی ژنانی کورد لە فەرەنسا لە دژی تیرۆرکردنی هەر سێ ژنە شۆڕشگێری کورد، بانگی بەشداریکردنی کرد لە رێپێوانی رۆژی ١١ی ئەم مانگەی پاریسی پایتەختی فەرەنسا. -
ڕێگری لەئەندامانی هەدەپە لە هەردوو شارەوانی نسێبین و ستەورێ کرا
ئەندامانی هەدەپە لە هەردوو شارەوانی نسێبین و ستەورێ ئاستەنگیان بۆ دروستکراو ڕێگە نەدرا بچنە ناو شارەوانیەکان. -
فەرهاد کالکان ئەندامی هەدەپە دەستگیر کرا
ئەندامی دەسەتی بەڕێوەبەرایەتی گەنجان-ی پارتی دیمۆکراتی گەلان فەرهاد کالکان لە شاری موش دەستگیر کرا. -
کەجەدەکە-ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی پاریس بانگەوازییەکی بڵاو کردەوە
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی ١١ی تشرینی دووهەم لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە مەبەستی بەبیرهێنانەوەی هەر سێ ژنە شۆڕشگێری کورد، بانگەوازیەکی بڵاو کردەوە. -
قەرەسوو:هاوڕێ سارا بوو بە پێشەنگی هێڵی ئازادی ژنان
مستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە تیشکی خستە سەر خەباتی ساکینە جانسز کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و لە ٩ی تشرینی دووهەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کرا. -
هەپەگە: لە ئیدر سەربازێکی تورک کوژرا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ناوچەی باشانی ئیدر لە چالاکیەکی گەریلاکاندا سەربازێکی تورک کوژرا. -
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە قەندیل شەهید بوو
هەپەگە ڕایگەیاند گەریلاکەیان شاجوان ئامانج بە نازناو ڕووهەیڤ لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا لە هەرێمی قەندیل لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهید بووە. هەپەگە ئاماژەی بەوەدا، ئاڵای تێکۆشانی شەهیدان سەردەکەوێت. -
کەجەکە: مۆدێرنیتەی دیموکراتیک تاکە ڕێگەی چارەسەریە
کەجەکە لەبارەی کوشتنی قاسم سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، شەڕی سێیەمی جیهانی کە ناوەندەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە زیاتر فراوان بووە. کەجەکە وتی، " مۆدێرنیتەی دیموکراتیک تاکە ڕێگەی چارەسەریە." -
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار: بەردەوامی بە ڕێبازی جانسز، دۆغان و شایلەمەز دەدەین
گەریلاکانی یەژاستار چاڤڕێ گولەر و نازلیجان ڕێدوور و گەریلای هەپەگە باران ئینتیقام لە ٧مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، ئامانجی کۆمەڵکوژیەکە لەدژی ئازادی بزوتنەوەی ژنانی کورد بوو. -
هەدەکە: کۆتایی بە گۆشەگیری دەهێنین
وتەبێژی کۆنگرەی دیمۆکراتیکی گەلان-هەدەکە لە کۆنگرەی گشتیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی، ئەوان لە قۆناغی شۆڕشدان و باسی لە گرنگیی ساڵی ٢٠٢٠ کرد و جەختیشی کردەوە کە ئەوان کۆتایی بە گۆشەگیریی دەهێنین. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە بۆ شەهید دەمیر و هاوڕێیانی، لە شاری ئامەد لە دژی پۆلیسی تایبەتی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا. -
هەپەگە: لە خواکورک ٦ سەربازی تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، لە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە لە خواکورک لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا، هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەو چالاکیەدا ٦ سەربازی تورک کوژران. -
یادی سێڤێ دەمیر، فاتما ئویار و پاکیزە نایر کرایەوە
یادی سیاسەتمەدارانی ژن یادی سێڤێ دەمیر، فاتما ئویار و پاکیزە نایر کرایەوە کە لە سلۆپی لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەرایەتیدا شەهید بوون. -
ئارام فەتحی کەسایەتی مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکر
ئارام فەتحی شاعیر، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستگیرکرا. -
چریکەی ئازادی
گەریلا ناو و نازناوێک کە لەبیابانی چۆڵ و هۆڵی تاریکپەرەستان و جۆگرافیای بەستەڵککراوی ناوچەکە، لەزەوینی پڕ پیت و بەرەکەتی نیشتمان خۆنچە دەکات. -
کەجەکە بە بۆنەی ئەنجامدانی کۆنگرەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ یەنەکە خواست
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، یەنەکە کۆنگرەی چوارەمی خۆی بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. -
لە شاری وان گۆشەگریی سەر رێبەر ئاپۆ شەرمەزار کرا
لە شاری وانی باکوری کوردستان، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد، زنجیرەیەک چالاکی ئەنجامدرا. -
دایکانی شەممە: ساڵی ٢٠٢٠ با ببێت بە ساڵی داد و یەکسانی
دایکانی شەممە لە چالاکیی هەفتانەیاندا بانگەوازی بەرفراوانکردنی تێکۆشانیان کرد و رایانگەیاند، ساڵی ٢٠٢٠ با ببێت بە ساڵی داد و یەکسانی. -
ئەندامێکی گرووپی یۆرووم دەستی بە رۆژووی مردن کرد
ئیبراهیم گۆکچەک ئەندامی گروپی یۆرووم دەستی بە رۆژووی مردن کرد. -
"تورکیا لە ڕیزی یەکەمی پێشێلکاریی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان دایە"
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لە شاری ئامەد، کۆمەڵەی ڕۆژنامەگەری دیجلە فورات بە ڕاگەیەندراوێک دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند و لە ڕاپۆرتێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو"تورکیا لە ڕیزی یەکەمی ئەو وڵاتانە دایە کە زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دەدات. -
تەڤگەری ئازادی: کێشەکە خودی زلهێزەکانن لە ناوچەکە
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لە بارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی عێڕاق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد و خودی ئەو زلهێزانەیان تۆمەتبار کرد کە لە ناوچەکە بونەتە کێشە و ئاڵۆزی.