کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
BBC:هەڤرین خەلەف لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە تورکیاوە شەهید کراوە
تۆڕی هەواڵی BBC بەریتانی ئاشکرایکرد، بەڵگەی حاشا هەڵنەگر هەیە کە دەیسەلمێنێت هەڤرین خەلەف، چالاکوانی ڕۆژئاوای کوردستان و سکرتێری پارتی سوریای داهاتوو لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیاوە شەهید کراوە. -
لە جێگەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی باغلاری هەدەپە قەیوم دانران
لە شارەوانی باغلار کە دەستیبەسەرداگیراوە، لە جێگەی ٣ ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە قەیوم دانران. -
لە داقووق داعش هێرشی کردە سەر هێزە عێراقیەکان
چەتەکانی داعش لە سنووری شارۆچکەی داقووق هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی پۆلیسی فیدراڵی. -
لە باغلاری ئامەد بۆ یادکردنەوەی جانسز، دۆغان و شایلەمەز، چالاکی ئەنجامدرا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ڕزگار دەرخوست بۆ یادکردنەوەی جانسز، دۆغان و شایلەمەز لە ٧ی کانونی دووەمدا لە ناوچەی باغلاری ئامەد لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیسی تورک چالاکیان ئەنجامدا. -
٣ ساڵە باری نائاسایی لە وان بەردەوامە
لە شاری وان، بەهۆی راگەیاندنی باری نائاسایی کە هەزار و ١٣٠ رۆژە بەردەوامە، گوشارەکان زیاتر بوون، هەر کۆڵان و گەڕەکێکی وان بە ئۆتۆمبیلی پۆلیس و زرێپۆش گیراون، گوشار و زوڵم لەسەر گەل هەیە. -
کۆنگرەی ستار: وڵامێکی توندی بکوژەکان دەدەینەوە!
کۆنگرەی ستار، ژنانی شۆڕشگێری کورد کە لە پاریس و سلۆپی کۆمەڵکوژ کران، بە بیر هێنایەوەو جەختیشی کردەوە کە وڵامێکی توندی بکوژەکان دەدەنەوە. -
دەمیرتاش: کۆمەڵکوژیی دڕندانە ئەنجام دران و ئێمەش بێدەنگ نەبووین
دانیشتنی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندان بەڕێوەچوو، دەمیرتاش تیشکی خستە سەر کۆمەڵکوژی سوور و جزیر و جەختی کردەوە کە ئەو لەبەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییانە بێدەنگ نەبووە. -
گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی-تاران دەست پێدەکەنەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ڕاگرتنی گەشتەکانیان بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی - تاران دەستپێدەکەنەوە. -
کەژەکە: هیواو ئاواتەکانیان بەدی دەهێنین
کەژەکە رایگەیاند، لە ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس هەر سێ هەڤاڵمان سارا و رۆژبین و رۆناهی بە بیر دێنینەوەو هیواو ئاواتەکانیان بۆ کوردستانی ئازاد و ئازادی ژنان و کۆمەڵگا بەدی دەهێنین. -
لە نسێبین ٥ کەس دەستگیر کران
لە ئەنجامی هەڵمەتێکی چەتەگەرانەی پۆلیسی رژێمی ئاکەپەدا بۆ هەڵکوتانە سەر ماڵان، لە نسێبین، ٥ کەس دەستگیر کران. -
ئۆک: ٢٠٢٠ ئاکەپە بێهێز دەبێت، بەرخۆدان بە گوڕتر بەردەوام دەبێت!
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە سەبری ئۆک ڕایگەیاند: "لە ٢٠١٩ شەڕێکی قورس ڕوویدا، ٢٠٢٠ ئاکەپە هێز و توانای خۆی لەدەست دەدات، بزووتنەوەی ئازادی کورد بەرخۆدانەکەی بە گرنگییەکی بەهێزتر بەردەوام دەکات. ڕێبەر ئاپۆش ئەو بەرخۆدانە بەردەوام دەکات". -
گەنجانی باشور گۆشەگیری سەر ئۆجالانیان ئیدانەکرد
گەنجانی وڵاتپارێزو ژنانی گەنجی تێکۆشەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان ئیدانەکرد و ڕایانگەیاند، کە چالاکیەکانی ئەوان دژی گۆشەگیری بەردەوام دەبێت. -
سێ ژنە شۆڕشگێری کورد لە مەخمور بەبیرهێنرانەوە
سێ ژنە شۆڕشگێری کورد کە لە پاریس کۆمەڵکوژکران، لە حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونیان لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بەبیرهێنرانەوە. -
کژار: بۆ پێکهێنانی ئامانجەکانی شەهید سارا و هاوڕێکانی تێدەکۆشین
کژار لە هەشتەمین ساڵدا یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریسی کردەوە و ڕایگەیاند، "ههموو ههوڵی خۆمان دهخهینه گهڕ كه ههتا پێكهێنان و دهستبهركردنی ئاوات و ئامانجهكانی شههید سارا و ههموو شههیدانی ڕیگای ئازادیی، درێژه به خهبات و تێكۆشان بدهین. -
کەجەکە: کۆمەڵکوژی پاریس ڕووداوی درەیفوسی دووەمینە
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی هەفتەمین ساڵیادی شەهیدکردنی سێ ژنە شۆڕشگێری کورد لە پاریس ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کۆمەڵکوژی پاریس ڕووداوی درەیفوسی دووەمینە کە لە مێژووی فەڕەنسادا ڕوویداوە. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی دوو چالاکی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی دوو چالاکی لە هەفتانین و خواکورک بڵاوکردەوە -
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم: مووشەکەکانی هەولێر هیچ زیانێکیان نەبووە
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، کەوتنە خوارەوەی موشەکەکانی نزیک هەولێر هیچ زیانێکی نەبووە. -
'ئۆپەراسیۆنی چنگ کەوتە ناو چنگی گەریلا'
گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕایانگەیاند، ئۆپەراسیۆنی چنگی سوپای تورک تێکشکێنراوە و سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا بە ئۆپەراسیۆنی چنگ گەریلا لەناوبەرێت، بەڵام لە ناو چنگی گەریلاکاندا، گورزی گەورەیان بەرکەوت. -
دەمیرتاش: ئاکەپە سیستمێکی مەترسیداری دامەزراندووە
سەلاحەدین دەمیرتاش کە ئێستا وەک بارمتە لە گرتووخانەدایە رایدەگەیێنێت، ئاکەپە سیستمێکی لە جاران مەترسیدارتری دامەرزاندووە و وتی:"ئەگەر هەزار جاریش سزای هەتاهەتایی بسەپێنن، ئێوە ناتوانن بمانوەستێنن. دواجار ئێمە ئەم وڵاتە بەڕێوە دەبەین." -
لە بۆلۆگنای ئیتالیا کۆمەڵکوژییەکەی پاریس شەرمەزار دەکرێت
لە شاری بۆلۆگنای ئیتالیا، کۆمەڵکوژییەکەی پاریس بە ریپیوانێک شەرمەزار دەکرێت. -
ئاسایشی ئێزیدخان: بەهەموو شێوەیەک خەڵک و خاکی خۆمان دەپارێزین
بەرپرسی هێزەکانی ئاسایشی ئێزیدخان لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی ڕادیۆ دەنگی چرا، ڕایگەیاند: ئێمە تا کۆتایی خەڵکی خۆمان دەپارێزین، چی دەبێت با ببێت ئێمە خاک و خەڵکی خۆمان دەپارێزین، ئێمە کارو هێزەکانمان فراوانتر دەکەین. -
یوکسەکداغ: بەرخۆدان دەکەین، ئەوان دەیدۆڕێنن
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە کە لە چوارچێوەی داوای 'بێڕێزیکردن بەرامبەر سەرۆک کۆمار' دادگایی دەکرا، سزای پارەی بەسەردا سەپێنرا. -
پارێزەرانی ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵیدا داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی رێبەر گەلی کورد عەبدولا ئوجالان بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە گەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد. -
هەدەپە: گۆشەگیری، شەڕەکە گەورەتر و بە گوڕتر دەکات
سەمرا گوزەل ئەندام پەرلەمانی هەدەپە رایگەیاند، بێدەنگکردنی ئوجالان واتای قوڵکردنەوەی ئاڵۆزی و چارەسەرنەکردنی کێشەکان و شەڕ و نایەکسانی و فاشیزم دەگەیێنێت. جەختیشی کردەوە، ئەگەر گۆشەگیری بەردەوام بێت، شەڕیش بە گوڕتر دەبێت. -
هەپەگە: دەوڵەتی تورک لەسەر ناوی ڕاوکردن سیخور دەنێرێتە هەفتانین
فەرماندەیی عەیالەتی هەفتانینی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لەسەر ناوی ڕاوکردن و کۆکردنەوەی دار سیخور دەنێرێتە هەرێمی هەفتانین. فەرماندەیی عەیالەتی هەفتانین تا ڕاگەیەنراوێکیتر ڕاوکردنی لە هەرێمەکە ڕاگرتووە.