کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
'پێویستە کورد بەیەکەوە لەدژی سیاسەتی توانەوە بوەستنەوە'
زانا فارقینی و جواهیر ساداک دوزگون ڕایانگەیاند، زمانی کوردی کە چەندین ساڵە لەبەرامبەر سیاسەتی توانەوە بەرگری دەکات، ڕووبەڕووی مەترسی بووەتەوە و ئاماژەیان بەوەدا، پێویستە هەر کوردێک بۆچوونی سیاسی خۆی لە لایەک دانێت و بەیەکەوە دژی سیاسەتی توانەوە بوەستنەوە. -
خەلیفە حەفتەر لە مۆسکۆیە
خەلیفە حەفتەر گەیشتە مۆسکۆ و ئەگەری ئەوە هەیە لەگەڵ فایز سەراج بە ناوبژیوانی ڕوسیا لەسەر کێشەکانیان گفتوگۆ بکەن. -
ئەنفلۆنزای باڵندە و بەراز هەرەشە لە شاری وان دەکات
لە ئێران بە هۆی ئەنفلۆنزای بەراز ١١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. ڤایرۆسەکە هەڕەشە لە شاری وان و شارەکانی تری سەر سنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. -
رادەستکردنەوەی هاوڵاتییەکی باکوری کوردستان بە تورکیا لە لایەن ئێرانەوە
هاوڵاتییەکی کوردی باکوری کوردستان دوای دە مانگ زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان لە ئیتلاعاتی شاری سنە، دواجار لە لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامییەوە ڕادەستی ڕژێمی تورکیای داگیرکەر کرایەوە. -
مامۆستایانی شاری کەرکوک گردبوونەوەوەیەکی ناڕازیان ئەنجامدا
لە شاری کەرکوک کۆمەلێک مامۆستایانی دانەمەزراو و خۆبەخشی کورد گردبوونەوەیەکی نارازیان ئەنجامدا لە دژی بە پەراوێز خستنیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە. -
کەمپەینی پشتیوانی بۆ کشاناک و تونجەلی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەستیپێکرد
تەڤگەری ژنانی ئازاد بۆ پشتیوانیکردن لە هەردوو ژنە سیاسەتمەداری کورد، سەباحەت تونجەلی و گوڵتان کشاناک کەمپەینێکی پشتیوانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەستپێکرد. -
رەحمانی: پێویستە گەلانی ژێردەست پشتیوانی لە رۆژئاوا بکەن
بەهرام رەحمانی سەرۆکی پێشووی پەنی ئێران و یەکێتی نووسەرانی ئێران رایگەیاند، سیستمی دیمۆکراتیک لە رۆژئاوای کوردستان بووە بە هیوا بۆ ژێردەستەکان و وتی:"پێویستە هەموو گەلانی ژێردەست لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک، پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان بکەن. -
تەڤگەری ئازادیی هۆشداری گیان لەدەستدانی ئەندامە زیندانیکراوەکەی هەولێریان دەدات
وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئاشکرایکرد، ئاسایشی هەولێر ئیدریس سەلیم-ی خستووەتە زیندانی تاکەکەسییەوە و ئەشکەنجە دراوە، دەشڵێت: مەترسی گیان لەدەستدانی ئەو ئەندامەمان هەیە. -
لە لیجە قڕکرندی سیاسی:٨ کەس دەستگیرکران
لەو ١٢ کەسەی کە لە ئۆپەراسیۆنی سیاسیدا لە ناوەندی ناوچەی لیجو گوندەکانیدا دەستگیرکرا، ٨ کەسیان بۆ زیندان نیردران. -
کۆنفڕانسی زمان لە دووەمین ڕۆژدا بەردەوامە
کۆنفڕانسی تۆڕی زمان و کلتور لە ئامەد لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە. -
' ناڕوونی و بەڕێوبردنی هەڵەی ڕێبەران و کاربەدەستانی ئێران هەر ڕۆژ قوربانیی لێدەکەوێتەوە'
پژاک لە ڕاگەیاندراوێکدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە مەدەنییەکەی ئۆکرانیا دەربڕی و دەڵیت: خەڵک بوونەتە قوربانی سیاسەتەکانی ڕژێمی ئێران. -
دوو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپە دەستگیرکران
دوو ئەندامی ئەنجومەنی گەورەشارەوانی ئامەدی هەدەپە دەستگیرکران. -
تورکمانەکانی عێراق هەرشەی تێکدانی بارودۆخی کەرکوک دەکەن
بەرپرسێکی تورکمان هۆشیاری دەدات و دەلێت:ئەگەر بارودۆخی کەرکوک تێکبچێت ئەوە بارودۆخی گشت عێراق تێکدەچێت. -
گوڵستان: ژیانێکی وەکو ژیانی سارا مرۆڤ بەرەو ئازادی دەبات
ئامارا گوڵستان کە یەکێکە لە فەرماندەکانی ئەکادەمیی ئاپۆلۆن-ی هەپەگە رایدەگەیێنێت، ژیانێکی وەکو خۆڕاگریی ساکینە جانسز سەربەرزی و ئازادی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. -
یەکەمین کۆنفرانسی زمان لە ئامەد دەستیپێکرد
تۆڕی زمان و کلتور بەئامانجی دیاریکردنی نەخشەڕێگای خۆی، یەکەمین کۆنفرانسی لە شاری ئامەد لە باکوری کوردستان دەستپێکرد. -
لە کەرکوک یادی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی بەرز ڕاگیرا
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، یادی هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە کە لە پاریس کۆمەڵکوژ کرابوون. -
ئاڤێستا: پاراستنی هێڵی ساراکان ئەرکی سەر شانی ژنانە
سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بە بۆنەی چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس پەیامێکی بڵاو کردەوەو وتی:"خاوەنداریی لە هێڵی ساراکان و پاراستنی شۆڕش و بونیادنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد، ئەرکی ژنانە." -
هێزەکانی گەریلا لە ئاگری لە داگیرکەرانیاندا
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ٩ی کانونی دووەم لە دژی قەرەقولی ڤەدات ئوزکایای ناوچەی بازیدی ئاگری چالاکیان ئەنجامدا. -
گەنجانی شێلادزێ دژی فشار و دەستگیرکردنەکان لە لایەن پەدەکەوە ڕێپێوانیان کرد
لەدژی فشار و دەستگیرکردنەکان لە ناوچەی بادینان و بە تایبەتی لە شێلادزێ، بە وتنەوەی دروشمی "ئازادی بۆ گەنجانمان و ئازادی بۆ شێلادزێ"، گەنجان ڕژانە شەقامەکان و ڕێپێوانیان کرد. -
نەبی ئیلهان زیندانی سیاسی گیانی لەدەستدا
نەبی ئیلهان کە لە زیندانی پیتی (E)ی سێرت زیندانیکرابوو، بە هۆی نەخۆشیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا. -
خهڵاتی ساکینه جانسز بهخشرایه وههبیه شهوکهت
ژنە چالاک و نوسەردکتۆرە وەهبیە شەوکەت گەریدەیەکی ئازادی ژن و تێکۆشەرێکی ماندوو نەناس نوسەری ٣٧ پەرتوک، خەڵاتی شەهید ساکینە جانسزی ئەم ساڵی پێ بەخشرا. -
سلێمانی: یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس کرایەوە
لە هۆلی ئازادیی شاری سلێمانی یادی هەریەک لە شەهیدان (ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، و لەیلا شایلەمەز)و نووسەر و ڕووناکبیر ئەحلام مەنسوور و پۆلێکی ژنی پیشەنگی ئازادیی بەرز ڕاگیرا. -
بوڵدان: ئاکەپە لە ناوخۆ و دەرەوە قەیران و گێژاو دروست دەکات
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، ئاکەپە لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا شەڕ، گێژاو و قەیران دروست دەکات. -
٧ ساڵ سزای زیندانی بەسەر پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەدا سەپێنرا
دادگای تورک سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەر چاغلا دەمیرەل پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەدا سەپاند. -
هەپەگە: بەڕێزەوە یادی هاوڕێکانمان عادل، ئاندۆک و شاهین دەکەینەوە
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە ١٩ی تشرینی دووەم لە شەڕی دژی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهیدا بوون و ڕایگەیاند، بەلێن دەدەین ڕەنجی هاوڕیکانمان بە سەرکەوتن بە فیڕوو نەدەین.