کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ناوچە شاخاویەکانی شڕنەخ بە تەواوی قەدەغەکران
دەوڵەتی تورک زۆربەی ناوچە شاخاوی و سنوریەکانی پاڕێزگای شڕنەخی لەبەرانبەر هاتوچووی هاوڵاتیان قەدەغەکرد. -
کەجەدە بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە – KCD) بە بۆنەی ساڵی ٢٠٢٠ پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارن ساڵی ٢٠٢٠ ببێتەو ساڵی خۆشی، ئاشتی و دیموکراسی و یەکێتی نەتەوەیی. -
خۆبەڕێوبەری شەنگال: با ئێزدییەکان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان یەکبگرن
ئەنجومەنی خۆبەڕیوبەری دیموکراتی شەنگال بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و داوای لە ئێزدییەکان کرد بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان یەکبگرن. -
کەنەکە بە بۆنەی سەری ساڵی ٢٠٢٠ پەیامێکی بڵاوکردەوە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، ڕایدەگەیەنێت، چەرخی نوێ لە بەرژەوەندی کوردستانیان دەسووڕێت، بۆیە پێویستە هەنگاوی جدیی بەرەو یەکێتی نەتەوەیی و چارەسەرکردنی کێشەکان بنرێن. -
پێشمەرگەیەکی دێرین: دەتوانین بە یەکێتی نەتەوەیی سەربکەوین
پێشمەرگەی دێرین عەبدوڵا یوسف سلێمان وتی: "دەبێت کورد ئەم سەردەمە مێژووییە مەترسیدارە باش هەلبسەنگێنێت و بەگوێرەی سەردەم بجوڵێتەوە. بانگەوازی بۆ هەموو حزب و ڕێکخستنەکانی کورد دەکەم گوێ لە داواکاری گەل بگرن بۆ یەکێتی". -
شەریک: کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک چارەسەرە
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، جەمال شەریک ڕایگەیاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ناوەندی قەیرانەکانە، دەتوانێت ببێتە ناوەندی چارەسەریی و ئەوەش تەنیا بە مۆدێلی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ئۆجالان مسۆگەر دەبێت. -
لە مەخمور گۆشەگیریی سەر ئۆجالان شەرمەزار کرا
دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی شەهید روستەم جودیی لە مەخمور گۆشەگیریی سەر عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشە قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان-یان بە رێپێوانێک شەرمەزار کرد. -
٤٨ ناوچەی شاری دیلۆک وەکو 'ناوچەی تایبەتی ئەمنی' راگەیێنران
پارێزگاری رژێمەکەی ئاکەپەی شاری دیلۆک ٤٨ ناوچە کە دەکەونە سەر سنووری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ ماوەی ١٥ رۆژ وەکو 'ناوچەی تایبەتی ئەمنی' راگەیاند. -
چاودێرانی سیاسی: لە ئێستادا کورد لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە کۆنگرەی نەتەوەیی هەیە
چاودێرانی سیاسی لە شاری کەرکوک دەلێن: لە ئیستادا کورد لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد هەیە بۆ ئەوەی یەک دەنگ و یەک بڕیار بن. -
قەسەدە:هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامن
ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ئەنجامی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی بەردەوامن. -
دانیشتنی دۆسیەی کەسوکاری قوربانییانی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی بەڕێوەچوو
دانیشتنی دۆسیەی ئەو بنەماڵانەی یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکێیان کردبووەو داوایان لەسەر تۆمار کرابوو، بەڕێوەچوو. -
یادی ئاگر ستێرک و محەمەد ئاخین-ی هاوڕێی کرایەوە
ئاگر ستێرک و محەمەد ئاخین کە لە ١٧ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گیانیان لەدەست دابوو، لە شاری سەلێ-ی وڵاتی ئەڵمانیا یادیان کرایەوە. -
باییک: بەرخۆدانی گەلی کورد بۆ هەموو کەس بووەتە هیوا -بەشی دووەم –
باییک: دەزانرێت دەوڵەتی قڕکەر، داگیرکەر و فاشیتی تورک دەیەوێت کورد لەناوبەرێت. بۆ ئەوەی گەلی کورد لەناوببات، پێویستە ڕیبەرایەتیەکەی بێکاریگەر بکات. لەبەرئەوەی دەستکەوتەکانی ئەم گەلە لە ڕێگای ڕێبەر ئاپۆ بەدەستهاتوون. دەیانەوێت هەموو دەستکەوتەکان لەناوببەن. -
هاوسەرۆکە دەستگیرکراوەکانی سوور دوورخرانەوە
فیلیز بولوتەکین و جەمال ئوزدەمیر هاوسەرۆکانی شارەوانی سوور کە لە لایەن ڕژێمی ئەنقەرەوە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە و دوای دەستگیرکران، بۆ زیندانی ئەرزەڕۆم دوورخرانەوە. -
ساڵێکی تریش بە مێژووی تێکۆشان زیاد بوو!
ساڵی 2019 ساڵێکی بە ئێش و ئازار بوو بۆ خەڵکی کوردستان کە کوردستان بووە مەیدانی شەڕێکی گەورەی جیهانیی. -
حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک:ئێستا کاتی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردە
حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک جەخت لەوە دەکەنەوە کە، پێویستە بە زووترین کات کۆنگرەی نەتەوەی کورد ببەسترێت بۆ رووبەربوونەوەی مەترسییەکانی دوژمنانی کورد. -
لە ماوەی ساڵێکدا لە هەولێر زیاتر لە ٦ هەزار کەس دەستگیر کراوەن
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی یەكساڵدا و ٦ هەزار ٤١١ داوای یاسایی لە بنەكەو نوسینەگانی نەهێشتنی تاوان لەلایەن هاولاتیانەوە تۆمار كراون، هەروەها ٦ هەزار و ٢١٢ تۆمەتبار دەستگیركراون. -
دیمەنی ٢ چالاکیی گەریلاکانی یەژا ستار بڵاو کرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی ٢ چالاکیی گەریلاکانی یەژا ستاری بڵاو کردەوە کە هەردووکیانی لە هەرێمی حەفتەنین ئەنجام داوە. -
هێزەکاکی گەریلا لە دژی سەربازگەی ئایی بەگ-ی بازید چالاکییەکیان ئەنجامدا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرای کرد، هێزەکانی گەریلا لە دژی سەربازگەی ئایی بەگ-ی ناوچەی بازیدی شاری ئاگری چالاکییەکیان ئەنجامداوەو گورزی کوشتندەیان لە دوژمن داوە. -
بایکۆت کاری خۆیکرد
سەرۆکی لقی هاوردە و هەناردەکردنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە هۆی بایکۆتەوە، هاوردەکردنی کاڵای تورکی بەرێژی ٤٩٢ ملێۆن دۆلار کەمی کردوە. -
هاوسەرۆکی شارەوانی کۆپ دوورخرایەوە
عەدنان تۆپچوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی کۆپی مووش کە لە لایەن ڕژێمی ئاکەپەوە دەستگیرابوو لە مووشەوە بەرەو مەڕاش دوورخرایەوە. -
بایک: بەرخۆدانی گەلی کورد بۆ هەموو کەس بووەتە هیوا -بەشی یەکەم -
جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەلی کورد بەرامبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کرد و وتی، " بەرخۆدانی گەلی کورد بۆ هەموو کەس بووەتە هیوا. گەلانی جیهان خاوەنداریان لە بەرخۆدان و شۆڕش کرد." -
سەلاحەددین بەهادین جارێکی دیکە وەک ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە
ئهمڕۆ ٢٨ی کانونی یەکەم یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان به ئامادهبوونی 900 ئهندام ههشتهمین كۆنگرهی خۆی له شاری ههولێر بهست و سهڵاحهدین محهمهد بههادینی بۆ جارێكی دیکە به ئهمینداری خۆی ههڵبژاردهوه. -
یادی کۆمەڵکوژییەکەی رۆبۆسکی لە کەمپی مەخموریش کرایەوە
هاوڵاتیانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی لە مەخمور، بە مەراسیمێک شەهیدانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی-یان بە بیرهێنایەوە. -
فڕۆکەی جەنگی بە نزمی بەسەر ئاسمانی مەخموردا دەسوڕێنەوە
فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان زۆر بەنزمی بەسەر ئاسمانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دەسوڕێنەوە.