چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە ٣٠هەمین رۆژدایە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە گوشار و پێشێلکارییەکان لە زیندانەکاندا، بە بەشداریی ٦هەمین دەستەى مانگرتوان لە ٣٠هەمین رۆژدایە.

چالاکیی مانگرتنی بێسنووری زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە گوشار و پێشێلکارییەکان لە زیندانەکاندا لە رۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستیپێکردووە و چالاکییەک بە بەشداریی ٦هەمین دەستەى مانگرتوو لە ٣٠هەمین رۆژدایە.

زیندانیان لەگەڵ بڕیاردانیان بۆ درێژەدان بە چالاکییەکەیان داوایان لە رای گشتی کرد، کە پشتیوانی لە چالاکییەکەیان بکات.

بەرپرسانی زیندان و وەزارەتی داد لە بریی جێبەجێکردنی داوای زیندانیانی مانگرتوو، سزای ژووری تاکە کەسی بە سەر زیندانیانی مانگرتوودا دەسەپێنن، کە ئەو چالاکییە مەدەنی و دیموکراتیکە بەڕێوەدەبەن.

ژ.ت