چاوشئوغڵو له‌ چیك شه‌رمه‌زار كرا

ئه‌و كوردانه‌ی له‌ كۆماری چیك ده‌ژین وێڕای دۆستانیان سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورك مه‌ولود چاوشئوغڵویان بۆ پراگ شه‌رمه‌زار كرد.

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك مه‌ولود چاوشئوغڵو كه‌ دوێنێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی بۆ پلانی خۆیان بۆ داگیركردنی رۆژئاوا سه‌ردانی پراگی پایته‌ختی چیكی كردبوو، شه‌رمه‌زار كرا.

كوردستانیان له‌و وڵاته‌ كه‌ له‌گه‌ڵ دۆستاینان له‌به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ و سه‌ردانی چاوشئوغڵویان به‌ ئاڵاكانی یه‌په‌گه‌/یه‌په‌ژه‌ و پلاكارده‌كانی كه‌ به‌ ئینگلیزی له‌سه‌ر نوسرابوو " تیرۆریزمی تورك له‌سه‌ر رۆژئاوا رابگرن" شه‌رمه‌زار كرا.

هاوكات جه‌ماوه‌ره‌كه‌ داوای له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری چیك كرد كه‌ پشتیوانی له‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر كوردان نه‌كات.

چالاكیه‌كه‌ تا هاتنه‌ ده‌رره‌وه‌ی چاوشئوغڵو له‌ وه‌زاره‌تخانه‌كه‌ به‌ گۆرانی و دروشم وتنه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو.

هـ . ب