داوای قەدەغەکردنی کاری سیاسی ٤٥١ سیاسەتمەداری هەدەپە دەکرێت
دادگای دەستووریی تورکیا، ناوی ٤٥١ سیاسەتمەداری هەدەپەی لە باکووری کوردستان و تورکیا بڵاو کردەوە، کە تێیدا داوا کراوە کار و خەباتی سیاسی بۆ ئەو سیاستەمەدارانە، قەدەغە بکرێت.
دادگای دەستووریی تورکیا، ناوی ٤٥١ سیاسەتمەداری هەدەپەی لە باکووری کوردستان و تورکیا بڵاو کردەوە، کە تێیدا داوا کراوە کار و خەباتی سیاسی بۆ ئەو سیاستەمەدارانە، قەدەغە بکرێت.
دوابەدوای ئەوەی دادگای دەستووریی تورکیا داوای قەدەغەکردنی هەدەپەی لە تورکیا پەسەند کرد، هاوکات ناوی ٤٥١ سیاسەتمەداری کورد و تورک، کە ئەندامی هەدەپە بوون و لە سکاڵاکەدا ناویان هاتووە، داواکرابوو، کار و چالاکی سیاسییان لێ قەدەغە بکرێت.
پێدەچێت پاش قەدەغەکردنی هەدەپە، ئەو ٤٥١ سیاسەتمەدارەش لە لایەن دادگای دەستووریی تورکیا، قەدەغەی کار و چالاکی سیاسییان بەسەردا بسەپێنریت.
ف.ق