'دەمانەوێت لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا چاوپێکەوتن بکەین'

ژمارەیەکی زۆر لە پەڕلەمانتار و سیاسەتمەداری ئەوروپی بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، لە تورکیان و سەردانی وەزارەتی داد-یان کرد.

ژمارەیەک لە کەسایەتی کە پێکهاتبوون لە: واڵتەر بایر سەرۆکی پارتی چەپی ئەوروپا، فرانسیسکا گیرا ئەندام پەڕلەمانی هاوپەیمانی چەپی سەوزی ئیتاڵیا، ماتیۆ ماسا، ئیدواردۆ خۆرخی کۆستا ئەندامی پەڕلەمانی پرتوگال، ئەندامی پەڕلەمان لە کەتەلۆنیا ئیولالیا ڕیگوانت کورا، لە دەستەی بەڕێوەبەری سی یو پی کەتەلۆنیا بلای تابارنیر، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی لایەنگری کوردی پارتی سووری نەرویج ئان کولسەنگ بێرگ، بەڕێوەبەری کۆنفیدراسیۆنی گشتی کرێکارانی ئیتاڵیا کاترینا پۆسترینۆ، بەڕێوەبەری فیدارسیۆنی کرێکارانی ئیتاڵیا فرانسیسکا باروفالدی، ڕۆژنامەوان بینیدیتا ڕۆسی، دانیلا گالی، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمەنیستی ئەنجومەنی شارەوانی گەورە شاری پاریس ڕافایل پریمێت، بەڕێوەبەری هەرێمی هێسن لە پارتی چەپی ئەڵمانیا جاکۆب میجێندا، بەڕێوەبەری پارتی چەپی ئەڵمانیا یوسف کاراچیلیک. بۆ ئەوەی لە زیندانی ئیمراڵییدا چاوییان بە ڕێبەر ئاپۆ بکەوێت سەردانی وەزارەتی دادییان کرد.

شاندەکەی ئەوروپا لە سەردانیکردنەکەیاندا ئاماژەیان بەوەدا وەک ئەندامانی شاندی نێونەتەوەیی کە واژیان لەسەر داواکارییەکە کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە ئیمراڵی هاتوونەتە تورکیا و گوتییان: "داوا لە وەزارەتی داد دەکەین کاتێکی گونجاو دیاری بکات بۆئەوەی لە زیندانی ئیمراڵی لەگەڵ بەڕیز ئۆجالاندا چاوپێکەوتن بکەین. بە ڕێزەوە داوەکەمانتان پێشکەش دەکەین بۆ ڕێگەدانی پێویست بە چاوپێکەوتنمان."