گەنجانی کورد هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد

لە شتوتگارتی ئەڵمانیا بزوتنەوەی گەنجانی گورد هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد.

بزوتنەوەی گەنجانی تەجەشە و تەکۆژن، ٨ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی ستادتمیتی ڕێپێوانیان ئەنجامدا و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەکی کیمیایی لەدژی گەریلایان شەرمەزار کرد.

گەنجان بە پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە، بە پانکارتی 'مرن بۆ فاشیزمی دەوڵەتی تورک' ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە چالەکەیەکدا، گەنجان دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ، بێ سەرۆک ژیان نابێت و بژی بەرخۆدانی گەریلایان' وتەوە.

ف.ق