لە کۆڵن بە رێکخستنی چالاکییەک سڵاو لە بەرخودانی زیندانیان کرا
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا یادی قوربانیانی مەرەش، رۆبۆسکی و ئۆپراسیۆنی سەر زیندانەکان لە ١٩ی کانوونی یەکەم دا کرایەوە. لە چالاکییەکەدا سڵاو لە بەرخودانی مانگرتنی زیندانیان کرا.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا یادی قوربانیانی مەرەش، رۆبۆسکی و ئۆپراسیۆنی سەر زیندانەکان لە ١٩ی کانوونی یەکەم دا کرایەوە. لە چالاکییەکەدا سڵاو لە بەرخودانی مانگرتنی زیندانیان کرا.
کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورک لە ١٩-٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ لە مەرەش، کۆمەڵکوژیی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە رۆبۆسکی و ئۆپراسیۆنی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ بۆ سەر زیندانیانی مانگرتوو و کۆمەڵکوژکردنیان، لە کۆڵنی ئەڵمانیا ئیدانە کرا.
لە چالاکییەکەدا پۆستەرێک بەرزکرابووە، کە لەسەری نووسرابوو "لە مەرەش تا رۆبۆسکی، ئێمە لە بیری ناکەین، لە بیری ناکەین" و هەروەها وینەى قوربانیانی کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی و ١٩ی کانوونی یەکەم بەرزکرابوویەوە.
لە چالاکییەکەدا راگەیەندرا، لە کۆمەڵکوژیی مەرەشەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە عەقڵییەتی دەوڵەتی تورک دا رووی نەداوە.
نورسەل ئایدۆغان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە چالاکییەکەدا رایگەیاند، لە زیندانەکان لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیی مانگرتن بەڕێوەدەچێت و ئەو چالاکییە هاوکات لە دژی فاشیزمە.
لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە رۆژی ٢٤هەمیندایە و داوای هۆشیاریی و هەستیارییان کرد.
ژ.ت