له دیوانی دادی ئه‌وروپا له باره‌ی په‌كه‌كه‌وه دانیشتن ساز كرا
له دیوانی دادی ئه‌وروپا په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی په‌كه‌كه له دژی لیسته‌كانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ دانیشتن ئه‌نجامدرا.
له دیوانی دادی ئه‌وروپا په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی په‌كه‌كه له دژی لیسته‌كانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ دانیشتن ئه‌نجامدرا.
له دژی دانانی په‌كه‌كه له 'لیستی رێكخراوه تیرۆیستییه‌كان'ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا، دانیشتنێكی تر دۆسیه‌كه له دیوانی دادی ئه‌وروپا له لوكسه‌مبورگ ئه‌نجامدرا.
له دیوانی داد په‌یوه‌ست به په‌كه‌كه سێ دۆسیه تاوتوێ ده‌كرێن. دیوان لیسته‌كانی نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ی پوچه‌ڵ كردبووه‌وه.، ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپاش دژی بڕیاره‌كه وه‌ستابووه‌وه. له دژی لیسته‌كانی نیچوان ٢٠١٨ و ٢٠٢٠یش په‌كه‌كه دۆسیه‌ی كردبووه‌وه، دادگا هه‌ردوو دۆسیه‌یه‌كه‌ی كردبووه یه‌ك دۆسیه. . دانیشتنی یه‌كه‌م له ٣١ ی ئادار ئه‌نجامدرابوو.
به‌ڵگه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه نه‌گۆڕدرابوون
به هه‌مان پاساو په‌كه‌كه له لیسته‌كه‌دا سه‌رله‌نوێ دانرابووه‌وه كه لیسته‌كه شه‌ش مانگ جارێك نوێدهكرێتوه. دانیشتنی دۆسیه‌كه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجامدرا. دۆسیه‌كه لیسته‌كانی ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١یش ده‌گرێته‌وه.
له‌سه‌ر ناوی په‌كه‌كه پارێزه‌ری هۆڵندی تامارا بوروما به سه‌دان بۆردومانی ده‌وڵه‌تی توركی به بیرهێنایه‌وه و باسی له‌وه‌كرد كه په‌كه‌كه هێرشی نه‌كردووه‌ته سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان و به پێی پێوانه‌كان وه‌ڵامی هێرشه سه‌ربازییه‌كانی داوه‌ته‌وه. بوروما ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر كۆنسه‌ی ئه‌وروپا ده‌ربڕی كه ئه‌و چالاكیانه‌ی وه‌ك 'چالاكی تیرۆر' پیشان داوه.
پارێزه‌ر بوروما رایگه‌یاند، كه زۆرینه‌ی به‌ڵگه‌كان كه ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا پێشكه‌شی ده‌كات، پشتیان به‌وانه‌ی پێنج ساڵ پێش ئێستا به‌ستووه و ئه‌وانه‌ی تازه ناگرنه‌وه. بوروما تاوانباركردنێك كه ده‌ڵێت، په‌كه‌كه له ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا 'چالاكی تیرۆریستی'كردووه ره‌تكرده‌وه. بوروما ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه په‌كه‌كه به شێوه‌ی یاسایی مامه‌ڵه ده‌كات.
'لیسته‌ی تیرۆر كاریگه‌ری قورس ده‌خاته سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كان'
بوروما رایگه‌یاند، كه دانانی په‌كه‌كه له لیسته‌كه‌دا وه‌ك ئامێری گوشار و سته‌م له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی سیاسی كورد به‌كارده‌هێنرێت و كاریگه‌ری دژوار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كان داده‌نێت. بوروما وتی، "دانانی په‌كه‌كه له لیسته‌كه‌دا له هه‌مان كاتدا بێ سزا قوتاربوونی ده‌وڵه‌تی توركه".
بوروما ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا ده‌ربڕی كه هه‌رگیز باسی ئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌كردووه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه باسی له چالاكیهكان له دژی ئامانجه سه‌ربازییه‌كان كرد
ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا له پارێزنامه‌ی خۆیدا هه‌ندێك چالاكی ساڵانی رابردووی په‌كه‌كه‌ی دوباره باس كرده‌وه. ته‌واوی نمونه‌كان بریتی بوون له چالاكی له دژی ئامانجه سه‌ربازییه‌كانن. ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا چالاكییه‌كی په‌كه‌كه‌ی به درۆن له به‌رامبه‌ر ئامانجێكی سه‌ربازی وه‌ك پاساو نیشاندا.
دوای به‌رگری له خۆكردنی په‌كه‌كه و ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا ده‌سته‌ی دادگای پرسیاری له لایه‌نه‌كان كرد. له ده‌سته‌ی دادگا سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی س. گرڤاسۆنی پرسیاری كرد كه بۆچی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا به پاساوی په‌كه‌كه رێكخراوه‌كانی تری وه‌ك كاده‌ك و كۆنگره‌ی گه‌لی كردووه‌ته ئامانج.
پارێزه‌ر تامارا بوروماش رایگه‌یاند، كه كاده‌ك چیتر بوونی نییه، كۆنگره‌ی گه‌لیش نابێت وه‌ك په‌كه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنرێت. بوروما ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كۆنگره‌ی گه‌ل بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه، نابێت وه‌ك په‌كه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنرێت. ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپاش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه په‌كه‌كه و كۆنگره‌ی گه‌ل یه‌كێكن.
هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا
پارێزه‌ران له به‌رگری خۆیاندا باسیان له‌وه‌كرد كه په‌كه‌كه به هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا له ساڵی ٢٠٠١ له لیسته‌كه‌دا دانرا، ئه‌مڕۆش به‌ریتانیا ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا نییه و وتیان، پێویسته ئه‌و دۆخه به قوڵی هه‌ڵبسه‌نگێنرێته‌وه.
دادوه‌ر پرسیاری له نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا كرد له باره‌ی چالاكی په‌كه‌كه له باشوری كوردستان له به‌رامبه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربازی تورك. دادوه‌ر داوای كرد كه ئاشكرای بكات، كه ئایا ئه‌و چالاكیه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له لیسته‌كه‌دا بهێڵرێته‌وه یان نا. ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپاش باسی لهوهكر كه گرنگ نییه كه ئه‌و زانیارییه له كوێوه هاتووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌وان به سه‌ربه‌خۆیی بڕیار ده‌ده‌ن، ئه‌و كاته ده‌بێت زیاتر وریا بن.
بوروما: ئه‌نجومه‌نه‌كه له بری بڕیاری نوێ بڕیاری كۆن به بنه‌ما ده‌گرێت
بوروما بۆدوا قسه باسی له‌وه‌كردبوو كه ده‌رهێنانی رێكخراوێك له لیسته‌كه ره‌نگه له دانانی دژوارتر بێت و وتی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی دادگای به‌لجیكا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڕیاریدا كه په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستی نییه، هێشتاش بڕیاری زۆر كۆن به بنه‌ما ده‌گیرێن.
ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا وه‌ك دوا قسه باسی هیچی نه‌كردبوو، ده‌سته‌ی دادگاش كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا. نازانرێت كه بڕیاره‌كه‌ی چ كاتێك ده‌رده‌چێت.
دۆسیه‌كان له دیوانی داد
له دیوانی دادی ئه‌وروپا چه‌ندین دۆسیه له باره‌ی په‌كه‌كه‌وه بوونیان هه‌یه. دیوانی داد له كۆتایی ساڵی ٢٠١٨ به هۆی ئه‌وه‌ی پاساوه‌كانی هێشتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆری به كه‌م و ناپێویست زانیبوو لیسته‌كانی نێوان سالانی ٢٠١٤-٢٠١٧ ی پوچه‌ڵ كردبووه‌وه.
دادگا به‌ڵگه‌كانی دانانی په‌كه‌كه‌ی له لیسته‌كه‌دا به 'كه‌م' ناوبردبوو باسی له‌وه‌كردبوو كه ناكرێت كه به‌و پاساوانه‌وه له لیسته‌كه‌دا بمێنێته‌وه.
به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وروپا تانه‌ی له بڕیارهكهدابوو. دوای ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا له ساڵی ٢٠١٨‌دا بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له لیسته‌كه‌دا بهێڵرێته‌وه، جارێكی تر داواكاری پێشكه‌ش كردبوو و په‌كه‌كه‌ی به هه‌مان ئه‌و به‌ڵگانه له ٩ی كانونی دووه‌می ٢٠١٨ دیسان خستبووه‌وه ناو لیسته‌كه. كوردانیش هه‌مان ساڵ له ٧ی ئاداردا له به‌رامبه‌ر لیسته‌كه‌دا دۆسیه‌ی نوێیان كردبوه‌وه.
تانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا له به‌رامبه‌ر بڕیاری پێشوو و دۆسیه‌ی له دژی لیستی نوێ كرانه یه‌ك و دانیشتنی پێشوو له ٣١ی ئاداری ٢٠٢٢ دا ئه‌نجامدرابوو.
دیوانی داد له دانیشتنی ٣١ ی ئادار ره‌خنه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا گرتبوو به‌و پێیه‌ی سه‌رباری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیسته‌كانی پێشوو، به هه‌مان ئهبهڵگانهوه كه كۆپی كرابوو به‌رگریی كردبوو. دادوه‌رێك وتبووی، "له به‌رامبه‌ر بڕیارێك كه دادگا پوچه‌ڵی كردووه‌ته‌وه، ناڕه‌زایه‌تی كۆپی كراوی ئه‌نجومه‌نه‌كه مرۆڤی تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كات" و داوای له ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا كردبوو كه رێز له بڕیاره‌كان بگرێت.
په‌كه‌كه‌یان له ساڵی ٢٠٠٢دا خستبووه لیستی ره‌شه‌وه
ئه‌ڵمانیا له تشرینی دووه‌می ١٩٩٣ په‌كه‌كه‌ی خستبووه لیسته قه‌ده‌غه و له ساڵی ٢٠٠١ دا كاتێك له ئه‌مریكا هێرش كرابووه سه‌ر ٢ تاوه‌ر، له ته‌واوی جیهان كۆنسێپتێكی ئه‌منییان خستبووه‌گه‌ڕ. یه‌كێتی ئه‌وروپا ه چوارچێوه‌ی ئه‌ندێشه‌ی 'تێكۆشان له دژی تیرۆر' كه ئه‌مریكا سه‌پاندبووی، له هه‌مان ساڵدا له مانگی كانونی یه‌كه‌مدا لیسته‌كه‌ی دروست كردبوو. په‌كه‌كه‌یان له ساڵی ٢٠٠٢ دا خستبووه لیسته‌كه‌وه.
هـ . ب