لوسی فشەر ئەندامی شاندی ئاشتی و ئازادیی نێونەتەوەیی: شەڕکردن بەرامبەر فاشیزم تەنها ئەرکی کورد نییە

لوسی فشەر ئەندامی شاندی ئاشتی و ئازادیی نێونەتەوەیی دەڵێت: "شەڕکردن لەبەرامبەر فاشیزم و خراپەکاری تەنها ئەرکی گەلی کورد نییە، بۆیە دەبێت هەموومان خۆیان بەرپرسیار ببینن."

شاندی ئاشتی ئازادی نێودەوڵەتی کە ئەندامەکانیان لە ١٤ وڵاتی جێاوازی ئەورپا پێکدێت بۆ مەبەستی بەرەنگاربوونەی داگیرکاری تورکیا ماوەی ١٠ ڕۆژە ڕوویان لە باشوری کوردستان کردووە. لوسی فشەر یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی گەنجان و هاوکات ئەندامی شاندی ئاشتی دەربارەی ئامانجی شاندەکەیان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

لوسی فشەر وتی: "لە ئەڵمانیا و لە ئەوروپا بێدەنگییەکی گەورە هەیە دەربارەی ئەوەی لێرە (کوردستان) چی دەقەومێت. کارێکی قورسیشە ئەو بێدەنگییە بشکێندرێت، چونکە خەڵکی سەیری ئێرە ناکات، هێچ سەرنجێکیان لەسەر ئەم ناوچەیە نییە، ئەوە زۆر زۆر ئاڵۆزە، چونکە ئەڵمانیا ڕۆڵیکی گرنگی هەیە لە ئەورپا و لە جیهاندا."

ئەو ئەندامەی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی گەنجان وتیشی: "ئێمە وەک شاندەکەمان دەمانەوێت ئەوە بێدەنگییە بشکێنین و دەمانەوێت جۆرێک لە وشیاری یاخود جۆرێک لە سەرنج دروست بکەین بۆ ئەو کێشانە، کە لەم ناوچەیەدا هەیە. بە هاتنی ئەو شاندە گەورەیەی ئێمە، کە کسانی بەناو بانگ و جیهانیی تێدایە دەمانەوێت جۆرێک لە بەرپرسیارێتی دروست بکەین، واتا بەرپرسیارتییەک دروست بێت لە ئەوروپا دەربارەی کوردستان."

دەربارەی تیڕوانین و چاودیریی ئەوان لە کوردستان وتی: "لێرەوە شتەکان زۆر جیاوازە کە خۆت ڕاستەوخۆ لە خەڵکەوە دەی بیستی، بۆ نموونە چیرۆکی  خەڵکی ئیزدی، کە قوربانیی جەنگ و جینۆسایدن بە دەستی چەتەکانی داعش، هەروەها چێرۆکی ئەو خەڵکانەی کە هەموو ڕۆژی بۆردومان دەکرێت و بەرەنگاری دەکات بەرامبەر داگیرکاری، کە بە شێوازێک تێکۆشان بووەتە بەشێک لە ژیانی خەڵک، بەرخودان بەشێکی ئەو چیرۆکەیە، کە ئێمە گوێمان لێدەبێت".

لوسی فشەر وتیشی: "داواکارم ئەورپیەکان هەست بە برپرسیارێتی بکەن، بەشێک لەو بەرخۆدانە بگرنە ئەستۆی خۆیان، چونکە سیاسەتی وڵاتانی سەرمایەداری کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لە خراپکردنی ژیانی خەڵكی کوردستان، بەڵام ئێمە وەک شاندی ئاشتی و ئازادی دەڵێین، پێوستە گەلی کورد بە تایبەتیش گەنجان ئەوە بزانن کە ئەوان بە تەنیا نین، بەڵکو ئێمەش هاوخەبات و پشتیوانی گەلی کورد و بە  تایبەتیش گەنجانین و ئەو هێرشانەی کە تورکیا ئێستا دەیکاتە سەر کوردستان کاریگەریی لەسەر هەموو گەنجانی دونیا دەکات".

 لە کۆتاتی قسەکانیدا لوسی وتی: "کێشەی گەنجانی ئێستای جیهانی ئەوەیە، کە کێشەکانی خۆی جێاوازتر دەبینیت لە کێشەی گەنجانی تر لە وڵاتێکی تر، بەڵام لە ڕاستیدا کێشەی گەنجان لە جیهان هەمووی هەر یەک کێشەیە، کە لێرە بێت یان لە هەر وڵاتێکیتر بێت،  بۆیە شەڕکردن لە دژی خراپەکاری تەنها کاری کورد، نییە بەڵکوو کاری هەموو مرۆڤایەتییە و دەبێت هەمووان دژی داگیرکاری بن."

ژ.ت