پارێزەران بۆ بینینی رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت سەردانی داواکاری گشتییان کرد.
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت سەردانی داواکاری گشتییان کرد.
مەزڵوم دینچ، ئیبراهیم بیلمەز، نەورۆز ئویساڵ و سەرباری کۆکلو پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
دوایین قسەکردن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٥ی ئاداردا لە رێگەى تەلەفونەوە بوو. لە کاتی قسەکردنەکەدا لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا، پەیوەندییەکە پچڕێنرابوو و قسەکانیان تەواو نەکردبوو.
نەورۆز ئۆیساڵ و رێزان ساریجا پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دوای ٨ ساڵ و لە رۆژانی ٢ و ٢٢ی ئایار، ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩دا توانیبویان چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەموو سەردان و داوای پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن وەڵامیان نەدراوەتەوە.
ژ.ت