پرۆفیسۆر هیفیندیڵ: قه‌ده‌غه‌كردنی په‌كه‌كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه‌

له‌ سه‌رلێدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه‌ كه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٣ه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ ئارادایه‌، پرۆفیسۆر رۆڵاند هیفیندیڵ وتی، "هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی په‌كه‌كه‌ بوونی نییه‌ و پێویسته‌ هه‌ڵبگیرێت".

بۆ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌ ٢٦ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٣ به‌دواوه‌ له‌ ئارادایه‌، مانگی ئایاری رابردوو سه‌رلێدان و داواكاری فه‌رمی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرابوو. پارێزه‌ر و شاره‌زای سزا و تاوان پرۆفیسۆر رۆلاند هیفیندیڵ ئه‌و راپۆرته‌ی كه‌ ئاماده‌كرابوو پێشكه‌ش كرد و وه‌لامی دایه‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا كه‌ تائێستا ته‌واوی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بۆ رای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه‌، یه‌ك له‌ پسپۆره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی شاره‌زای تاوان و یاسای سزادانی ئه‌ڵمانیا پرۆفیسۆر هیفیندهێل له‌ چوارچێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ساڵانی ١٩٩٠ به‌دواوه‌ هاتوونه‌ ئاراوه‌، ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ یه‌كینه‌كانی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیا وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه‌ هه‌بێت داده‌نێت هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كردوون و روانگه‌ی خۆی له‌ باره‌ی سیاسه‌تی قه‌ده‌غه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ راگه‌یاند.

‘په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا‘

پرۆفیسۆر هیفیندیڵ كه‌ ئێستا له‌ په‌یمانگای یاسای سزادانی بازرگانی و تاوانناسی سه‌ر به‌ زانكۆی فرایبورگ كارده‌كات ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ و ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ به‌ هۆی سیاسه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی په‌كه‌كه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ئارا بۆ رادیۆیه‌ك به‌ ناوی "دره‌یكلاند" شی كرده‌وه‌. هیفیندیڵ وتی، كه‌ ئه‌و راپۆرته‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تێك كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی كراون و خاڵی ١٢٩هه‌مینی یاسای سزادان كه‌ زیاتر به‌ هۆی په‌كه‌كه‌ وه‌ هاتووه‌ته‌ به‌رباس، په‌یوه‌نی پێوه‌ی هه‌یه‌ و ئاماده‌كراوه‌.

پرۆفیسۆر هیفیندیڵ ده‌ستنیشانی كرد، "بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه‌ بكرێت، پێویسته‌ له‌ دژی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ئه‌ڵمانیا به‌ شێوه‌یه‌كی توندوتیژانه‌ تێكۆشانی كردبێت، به‌ڵام دۆخێكی به‌و جۆره‌ بوونی نییه‌. هه‌روه‌ها په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا و مافه‌كانی مرۆڤ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ناكات".

‘زۆرینه‌ی تاوانه‌كان سه‌رچاوه‌یان قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌یه‌‘

زانای ئه‌ڵمانی پرۆفیسۆر رۆلاند هیفیندیڵ كه‌ له‌ باره‌ی نزیكه‌ی ١١ هه‌زار تاوانی گوماناوی كه‌ له‌ نێوان ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠٢٠ دا كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فیدراڵه‌وه‌ به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردوون، ئه‌و زانیارییه‌ی راگه‌یاند، " نیوه‌ی ئه‌و تاوانه‌ گوماناویانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ‘یاسای كۆمه‌ڵه‌كان‘ پێشێلكراوه‌ ئه‌نجامدراون، ئه‌م لایه‌نه‌ی زۆر گرنگه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پێشێلكارییه‌ له‌ به‌ر ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ ئه‌نجام دراون. هه‌روه‌ها له‌سه‌دا ١٦ی رووداوه‌كان زیانی ماددی، له‌سه‌دا ١٠ تاوانی برینداركردن، له‌ سه‌دا ٩ش پێشێلكاری یاسای خۆپیشاندانه‌ و ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه‌ تاوانی بچوكن وه‌ك ‘تێكدانی ئارامی‘ و ‘به‌رامبه‌ر وه‌ستانه‌وه‌‘.

پرۆفیسۆر هیفیندیڵ بڕیاری دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی فیدراڵی له‌ باره‌ی ئه‌و رێكخراو و دامه‌زراوانه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ ناو تاواندا ده‌توانن قه‌ده‌غه‌ بكرێن به‌ بیرهێنایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، " كاتێك ئه‌و تاوانانه‌ی به‌ هۆی قه‌ده‌غه‌وه‌ روویانداوه‌ نه‌هێڵرێن، رێژه‌ی تاوانه‌كان كه‌ ده‌وترێت په‌یوه‌ندییان به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ زۆر كه‌م ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش به‌شی قه‌ده‌غه‌كردنی په‌كه‌كه‌ ناكات. جگه‌ له‌وه‌، هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر رێژه‌ی تاوان ده‌بێت".

پرۆفیسۆر هیفیندیڵ له‌ باره‌ی نیگه‌رانیه‌كانه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن، "ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی كوردان دیسان له‌ ئه‌ڵمانیا توندوتیژی دروست ده‌بێت" ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی كرد: "به‌ بڕوای من ئه‌وه‌ نیگه‌رانیه‌كی بێ بنه‌مایه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌وڵه‌تی تورك چه‌ندین جار هێرشی كرده‌ سه‌ر كوردان و له‌ هیچ خۆپیشاندانێك له‌ ئه‌ڵمانیا بۆ شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و هێرشانه‌ رووداوی توندوتیژی روویان نه‌دا".

سه‌رباری ئه‌وه‌ی مانگێك به‌سه‌ر سه‌رلێدانی پارێزه‌ران به‌ نوێنه‌رایه‌تی په‌كه‌كه‌ د.لوكاس سیون و د. پیه‌ر شتۆله‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام هێشتاش وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه‌. ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌ وه‌ڵامی نه‌رێنی بداته‌وه‌ پێشبینی ده‌كرێت پارێزه‌ران سه‌ردانی دادگای فیدراڵی بكه‌ن.

هـ . ب