سیاوەش موبەشیری، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئۆسلۆ ئەمڕۆ لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە، لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، قسەی لەسەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کردووە لە باشووری کوردستان.
سیاوەش موبه‌شیری كه هاوكات سه‌رۆكی لقی ئۆسلۆی پارتی سووری نه‌رویجه نووسیویەتی: لەکاتی وەرگرتنی مافی قسەکردندا، ئێمە باسمان لە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق کرد و ئەو هێرشە دڕندانەمان بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەقەڵەمدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە: توركیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکووری عێراق، هێرشەکان جگەلەوەی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانن، لە هەمان کاتدا زیاتر منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان دەکەنە ئامانج.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی شارەوانی ئۆسلۆ دەشڵێت: شەڕ و هێرش لە هەر کوێیەکدا ڕووبدات، دڕندانە و مەترسییە بۆ سەر خەڵک و دیموکراسی و ئاسایشی خەڵکی دانیشتووی ئەو ناوچانەی، کە هێرشیان دەکرێتە سەر.
سیاوەش موبەشیری لە دانیشتنەکەدا پرسیاری لە سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی ئۆسلۆ کردووە، کە ئایا ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه هه‌ڵوێستێكی به‌هێز ده‌گرێته‌به‌ر له‌به‌رامبه‌ر هێرشه نایاسایی و دڕندانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كورد له باكووری عێراق؟، وەک ئەوەی له باره‌ی له‌شكركێشیی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراین كردوویانه؟ هه‌ر وه‌ها پرسیاری ئه‌وه‌شی كردووه، كه ئایا كۆمۆنی ئۆسلۆ ئاماده‌یه كه پێشوازی له‌و كه‌سانه بكات كه به هۆی شه‌ڕانگێزیه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ئاواره ده‌بن.
لە بەرامبەردا ڕیمۆند یۆهانسن، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی ئۆسلۆ ڕایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی پابەندبوونی خۆی و هاوسۆزی لەگەڵ گەلی کوردستان دووپات دەکات، بەڵام شاره‌وانی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نییه.
هـ . ب