شاندی ئاشتی دوای گەڕانەوە بۆ دوسلدۆرف: پشتیوانییەکانمان گەشتر و بەهێزتر دەکەین

دەستەى دووەمی شاندی ئاشتی، کە بۆ راوەستاندنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک رۆیشتبوون بۆ هەولێر لە باشووری کوردستان و پەدەکە رێگریی لێکردن، گەڕانەوە بۆ دوسلدۆرفی ئەڵمانیا.

دەستەى دووەمی شاندی ئاشتی بۆ راوەستاندنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان رۆیشتبوون بۆ هەولێر، بەڵام لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە رێگرییان لێکرا و گەڕانەوە بۆ فڕۆکەخانەى دوسلدۆرفی ئەڵمانیا.

ئەندامانی شاندی ئاشتی لە فڕۆکەخانەى بە شێوەی جەماوەری پێشوازییان لێکرا. شاندەکە داوای بەهێزکردن و گەشترکردنی پشتوانییە نێونەتەوەییەکان کرد.

ژ.ت