ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە لوزێرن رێپێوانی 'شۆڕشی رۆژئاوا بپارێزین' سازکرا
لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لەماوەی رابردوو بۆ سەر رۆژئاوا زیادیان کردووە، بە دروشمی "شۆڕشی رۆژئاوا بپارێزین" لە شاری لوزێرنی سویسڕا بەڕێوەچوو. -
لە شاری مۆنتپلییەری فەرەنسا هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە بەردەوامە
کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستە قەدەغەکراوەکان، لە شای مۆنتپلییەری فەرەنسا بەردەوامە. -
لە سارابروکن لە دژی رژێمی ئێران چالاکییەک ئەنجامدرا
لەشاری سارابروکنی ئەڵمانیا بەمەبەستی شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی و بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانلە دژی رژێمی ئێران چالاکییەک ئەنجامدرا. -
لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاندی واژۆ لە مونیخ داندرا
لە چوارچێوەی کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە، ستاندی وشیاری دانرا و واژۆکۆکرانەوە. -
سزای دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان بەسەر دەمیرتاشدا سەپێنرا
بە هۆی دۆسیەیەکەوە سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندان بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەدا سەپێنرا. -
سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری بەدیلگیراوی هەدەپە گواسترایەوە بۆ زیندانی کاندرای
پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد سەمرا گوزەل کە بە ئەشکەنجەدان بە دیلگیرا لە زیندانی مارماریەوە رەوانەی زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری ئێف ژمارە ١ی کاندرای کۆجاعەلی کرا. -
لە ئەنقەرە ئۆتۆمبێڵی پەرلەمانتارانی هەدەپە تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو
لە ئەنقەرە ئۆتۆمبێڵی پەرلەمانتارانی هەدەپە تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو. لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێڵی بەرانبەر گیانی لەدەستدا. -
د. ساڤاری: گەورەترین بەڵگە ئەوەیە کە ئاکار دانیپێدانا گازیان بەکارهێناوە
سوپای داگیرکەری تورک لە باشوری کوردستان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. د. بیپ ساڤاری و گروپێک لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی راپۆرتێکیان ئامادە کرد. ساڤاری گوتی، " گەورەترین بەڵگە ئەوەیە کە ئاکار دانیوەدەنا گازیان بەکارهێناوە." -
كەنەدا گەماروی خستە سەر زەریف و مۆرتەزەوی
دەوڵەتی كەنەدا، گەماروی خستە سەر حۆسین شەریعەتمەداری، بەرپرسی رۆژنامەی كەیهان بەهۆی بڵاوكردنەوەی نوسراوی دژە سیمیتیزم، و هەڕەشەكردن لە وڵاتانی كەنداو و ئەمریكا و ئیسرائیل. -
لێبوردنی نێونەتەوەیی: ٢٣ منداڵی ١١ بۆ١٧ ساڵان لەخۆپیشاندانەكانی ئێراندا كۆژراون
لەراگەیەندراوێكی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە؛ كۆشتنی منداڵان لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەكان، نیشانەی ئەوەیە كە بەرپرسانی ئێران دەیانەوێـت بەهەرنرخێك بێت، خۆپیشاندانەكانی گەلانی ئێران سەركۆت بكەن. -
ئاتاسەلیم: کەس ناتوانێت رێگری لە ژیانی ئازادی ئێمە بکات
فیدان ئاتاسەلیم سکرتێری گشتی کەجەدەپەدە رایگەیاند، هەندێک هەن کە رژێمی بەلای ئێران دەکەنە نمونەی ژیان و وتی، " ئێمە دەمانەویت بە شێوەیەکی ئازاد بژین و کەس ناتوانێت رێگری لە ژیانی ئازادی ئێمە بکات." -
فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین دەستیپێکرد
١٢مین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین بە پیشاندانی فیلمی ناچبارن لەبارەی رۆژئاوا دەستیپێکرد. مانۆ خەلیل دەرهێنەری فیلمەکە بەهۆی ئەوەی پێشوازیەکی گەرمی لێکرا سوپاسی بینەرانی کرد. -
کورد و دۆستەکانیان لە ئیتاڵیا پەیامی 'خۆپاراستنیان' راگەیاند
لە شاری لیڤۆرنۆی ئیتاڵیا کوردستانیان و دۆستەکانیان یادی ژینا ئەمینیان کردەوە و پەیمای 'خۆپاراستنیان' بڵاوکردەوە. -
تهرمی ناگیهان ئاكارسهل بهرهو گوندهكهی رهوانه كرا
تهرمی ناگیهان ئاكارسهل كه له شاری سلێمانیی باشوری كوردستان تیرۆركرابوو، بهرهو گوندی خهلیكانی ناوچهی جیهانبهیلی رهوانه كرا. -
تهرمی ئاكارسهل دوای توێكاری بهخاكدهسپێردرێت
تهرمی ئهندامی ناوهندی لێكۆڵینهوهی ژنۆلۆژی و رۆژنامهوان ناگیهان ئاكارسهل له نهخۆشخانهی شاری كۆنیا وهردهگیرێتهوه و دوای كارهكانی توێكاری له گوندهكهی بهخاكدهسپێردرێت. -
له چهند شارێكی ئهوروپا یادی ئاكارسهل بهرزراگیرا
ئهندامی ناوهندی لێكۆڵینهوهی ژنۆلۆژی ئهكادیمسیان – رۆژنامهوان ناگیهان ئاكارسهل كه له سلێمانی تیرۆركرا له شارهكانی وڵاتانی ئهوروپا به بیر هێنرایهوه. -
پێنج گیراوی سیاسی تر دوورخرانەوە
نەجەت یەڵماز، ئیسكەندەر یاڵچین، سەدات بایگەڵدی، مۆسلێم دەمیر و رۆژهات ئەرچەل كە لەزیندانی تیپی"ه" لەدیلۆك زیندانی كرابوون بەبیانۆی دەرەوەی یاسا"كەیفی" بۆ زیندانی تر گۆازرانەوە. -
زیندانی سیاسی بەشێوەیەكی كەیفی"لەدەرەوەی یاسا" دورخرایەوە
زیندانی سیاسی"یوجەل بالیجی" كە لەزیندانی تیپی"ل"لەئاڵانیا راگیرابوو. بەشێوەیەكی لەدەرەوەی یاسا دوورخرایەوە. -
زیندانی سیاسی"سۆبحان چابۆك"لەزیندانی ریزە كۆژرا
زیندانیەك بەناوی سۆبحان چابۆك لەزیندانی تیپی"ل" لەكاڵكاندرا سەر بەناوچەی ریزە كۆژار. -
پزیشکانی نێودەوڵەتیی چەند بەڵگەیەک لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمایی توركیا لە كوردستان ئاشكرا دهكهن
له راپۆرتێكدا IPPNW ڕایگەیاند، پێویستە ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ دەستپێبكا، بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا سوپای توركیا لە باشووری كوردستان چەكی كیمیایی بەكاردەهێنێت یان نا. -
بۆكچین: ئەردۆغان سەرقاڵی كۆمەڵكۆژی ئەتنیكییە
دبی بۆكچین بەرپرسی كۆمیتەی دەستپێشخەری بۆ رۆژئاوا لەئەمریكاوە رایگەیاند؛ ئەردۆغان لەبەرامبەر بەگەلی كورد شەڕێكی هەمەلایەنەی گرتووەتە بەر و لەئێستاشدا هەوڵدەدات كۆمەڵكۆژی ئەتنیكی پێكبهێنێت. -
سهرههڵدان له رۆژههڵاتی كوردستان و ئێران گهورهتر دهبێت
له دهیان شاری رۆژههڵاتی كوردستان و ئێران سهرباری هێرشی دهوڵهتیش سهرههڵدان له رۆژی ٢٦ ههمیندا بهردهوامه، هاوكات پێنج پێشكهشكاری تهلهڤزیۆنی حكومهت دهستیان لهكار كێشایهوه و سزای نێونهتهوهیی زیاتریش بهسهر دهوڵهتی تاراندا سهپاند. -
تهرمی چالاكوانه گیانبازهكان له دهزگای پزیشكی دادی مێرسینن
تهرمی گهریلاكان به ناوی دیلارا ئورپهر و ئهمهل فهرهمهرز كه له مێرسین چالاكی گیانبازییان ئهنجامدابوو، ١٦ رۆژه له دهزگای پزیشكی دادن. -
لەئاناتۆلی شەش خوێندكاری سۆسیالیست دەستگیركران
لەئەناتۆلی پۆلیسی تورك هەڵیكۆتایە سەر ماڵی خوێندكارانی سۆسیالیست و لەئەنجامدا شەش خوێندكاریان دەستگیركرد. -
ئەڵمانیا: ئیمرالی پەیوەندی بەئێمەوە نییە، سی پی تی پەیوەندی بەئێمەوەیە
حكومەتی ئەڵمانیا وەڵامی پێشنیار پرسی پارتی چەپ لەسەر گۆشەگیری رێبەری گەلی كورد، عەبدوڵڵا ئۆجالانی دایەوە و رایگەیاند:"لەسەر تەندروستی عەبدوڵڵا ئۆجالان ئێمە هیچ زانیاریەكمان نییە، بەرپرس سی پی تی یە".