ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
'هێزەکانی ئێران لانیکەم ٨٣ کەسیان کوشتووە'
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، لە ١٦ی ئەیلولەوە کە ژینا ئەمینی کوژرا، لە خۆپیشاندانەکاندا لانیکەم ٨٣ کەس لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە کوژراون. -
کوشتنی ژینا ئەمینی لە گراز شەرمەزارکرا
لە گراز بە پێشەنگایەتی ئۆرگانیزاسیۆنی ژنانی فەمینیست، ژنان کۆبوونەوە و سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی ئێرانیان شەرمەزار کرد. -
عەمار حەکیم: پێویستە وڵاتانی دراوسێ کۆتایی بە دەستوەردانەکانیان لە عێراق بهێنن
عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە نارەزایی بەرانبەر هێرشی وڵاتانی دراوسێ بۆ ناو خاکی عێراق دەربڕی و رایگەیاند، پێویستە ئیدی وڵاتانی دراوسێ سەروەری خاکی عێراق پێشێل نەکەن. -
١٠ کەس لە خانەوادەی شەهید دڵشا ئەرجان گەریلای هەپەگە بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورک دەستگیرکران
دوای چالاکی گیانبازی دوو گەریلای هەپەگە لە مێرسین، ١٠ ئەندامی خانەوادەی دڵشا ئەرجان بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی تورک سولەیمان سویلۆ دەستگیرکران و سێ رۆژە لە زینداندان. -
کەسک: سیستمێک لە تاڵێ قژ بترسێت دەروخێت
ئەنجوومەنی ژنانی کەسک لە ئەستەنبوڵ لە بەردەم کونسوڵخانەی ئێران ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی و ڕایانگەیاند: سیستمێک لە تاڵێ قژ بترسێت دەروخێت. -
ژنانی ئێران لە ئەستەنبوڵ بۆ پشتگیری لە ژینا ئەمینی چالاکیان ئەنجامدا
ژنانی ئێران لە تورکیا، لەبەردەمی باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەنقەرە کوشتنی ژینا ئەمینی کچە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لەلایەن پۆلیسی بەناو ئەخلاقی ئێران لە تاران، شەرمەزار کرد. -
پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی بانگەشەی نەخۆشبوونی ژینای ڕەتکردەوە
پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە گوایە ژینا ئەمینی بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە گیانی لە دەستداوە. -
مارگرێت ئۆون: پێویستە ئۆجالان ئازاد بکرێت
مارگرێت ئۆون مافناسی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەپێی یاسا و پێوەرە نێونەتەوەیەکان دەبێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت و ناوی پەکەکە لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" دەربهێنرێت. -
لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەسینا چالاکیی ناڕەزایەتی بۆ ژینا ئەنجامدرا
کوردستانیان بە بەشداریی گروپە ئانارشیستەکان ڕێپێوانێکیان لە شاری ئەسینای پایتەختی یویان ڕێکخست و سیاسەتە زۆردارنە و چەوسێنەرەکانی دەوڵەتی ئێرانیان شەرمەزارکرد. -
لە شاری لیەژی بەلجیکا پشتیوانی لەچالاکییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا
ژنانی کورد و فارس و بەلجیکی لە شاری لیەژی بەلجیکا لەبەردەم ئەنجوومەنی ژنانی شەهید ڕۆناهی کۆبوونەوە و پشتیوانییان لە ڕاپەڕینی ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. -
پارتی سۆسیالیست سهبارهت به هێرشه داگیركارییهكان یاداشتی ئاراستهی پهرلهمانی سویسرا كرد
پهرلهمانتاری پارتی سۆسیالیستی سویسرا كریستیان داندرێس به مهبهستی لێكۆڵینهوه له تاوانهكانی دهوڵهتی ترك له رۆژئاوا و باشوری كوردستان، یاداشتی ئاراستهی پهرلهمانی فیدراڵ كرد. -
فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەنووسان ناڕەزایەتیی بەرامبەر ئێران نیشاندا: ڕۆژنامەنووسان ئازاد بکە!
فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) داوای لەئێران کرد، ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکات. -
ژنان لە بێرن سڵاویان لە بەرخۆدانی رۆژهەڵات و ئێران کرد
ژنان لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا گردبونەوەیەکیان بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی ئێران و ڕۆژهەڵات ڕێکخست و ئەو لەچک و پەچانەى لەگەڵ خۆیان هێنابوونیان بە دەم دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" سوتاندنیان. -
کوشتنی ژینا ئەمینی لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا ئیدانە کرا
لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا بە بەشداریی نزیکەی هەزار کەس کوشتنی ژینا ئەمینی ئیدانە کرا و سڵاو لە بەرخۆدانی گەل لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا. -
لە بەرلین پانێلی دۆزی پەکەکەی دیوانی دادی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت
لەبارەی هۆکار، ئەنجام و کاریگەری پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان لەسەر دۆزی پەکەکە لە دیوانی دادی ئەوروپا، ناڤ –دەم لە ٢٨ی ئەیلولدا پانێلێک ئەنجام دەدات. -
پارت و رێکخراوە کوردیەکانی ئەوروپا: بەشداری لە چالاکیەکانی ١ی تشرینی یەکەم لەدژی رژێمی ئێراندا بکەن
پارت و رێکخراوە کوردیەکانی ئەوروپا داوایان لە کوردستانیان کرد بەشداری لە چالاکیەکانی ١ی تشرینی یەکەم لەدژی توندوتیژیەکانی رژێمی ئێران و بۆ پشتگیری لە راپەرینی گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەن. -
هوشیار ئۆزسۆی: بەبێ کورد چارەسی و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکنایەت
هوشیار ئۆزسوی پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، پرسی کورد لە هەموو پارچەکان یەک پرسە و بێ کورد چارەسەری پێکنایەت. -
له نزیك بنكهیهكی پۆلیس له مێرسین تهقینهوه روویدا
له گهڕهكی تهجهی ناوچهی مهزیتلی، له نزیك بنكهی پۆلیس تهقینهوهیهك روویدا. -
دەزگای دادی ئێران دەیەوێت خۆپیشاندەران لە "دادگا تایبەتەکان"دا دادگایی بکات
دەزگای دادوەریی ئێران دەیەوێت ئەو خۆپیشاندەرانەی لەئێران دەستگیرکراون لەدادگا تایبەتەکاندا دادگایی بکرێن. بە گوێرەی دەزگای دادوەری، دەبێت سکاڵا لە دژی هەموو ئەو کەسانە تۆمار بکرێت، کە بە ئاشکرا پشتگیرییان لە "ڕاپەڕینەکان" کردووە. -
لە زیندانی شاکران ئازادکردنی ٢ زیندانی بە ئەنقەست دواخرا
لە زیندانی ژنان لە شاکران سەرباری ئەوەی ماوەی زیندانیکردنیان تەواو کردووە و دەبوایە ئازاد بکرێن، بەڵام ئازادکردنی داملا ئەردەم و سەڤدا تورگال بە ئەنقەست و بە شێوەی میزاجی بۆ ماوەی ٨ مانگ دواخرا. -
١٨ رۆژنامەنووس لە ئێران دەستگیرکراون
دوای کوشتنی ژینا ئەمینی ١٨ ڕۆژنامەنووس لە لایەن رژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراون. -
لە دیالە دوو چەتەی داعش کوژران، سەربازێک گیانی لەدەستدا
لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای عێراقدا لە دیالە دوو چەتەی داعش کوژران. لە هێرشی چەتەکاندا سەربازێک گیانی لەدەستدا، ٣ کەسی دیکەش برینداربوون. -
ڕێکخراوە کوردییەکانی ڕووسیا: ئەوەی حکومەتی پاشینیان کردی شەرمەزارییەکی گەورەیە!
ڕێکخراوە کوردییەکان لە ڕوسیا و یەکێتی دەوڵەتە سەربەخۆکان ڕادەستکردنەوەی دوو شۆڕشگێڕی کورد لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەرمەنیاوە بە دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرد. -
ڕاپەڕین لە ئێران لە ١١هەمین ڕۆژدایە: هەزاران کەس دەستگیرکراون
خۆپیشاندان دژی حکومەت بۆ داوای دیموکراسی و ئازادی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ١١هەمین ڕۆژدایە و دەزگای دادوەریی دەوڵەتی ئێران هەڕەشەی لە خۆپیشاندەران کرد!. -
لە هیلبرۆن یادی شەهید سەحەر دەنیز کرایەوە
سەحەر دەنیز لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو. لە هیلبرۆن چالاکیی یادکردنەوە بۆ سەحەر دەنیز بەڕێوەچوو.