ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کوشتنی ژینا ئەمینی لە هێلسینکی شەمەزار کرا
کوردستانیان و دۆستانیان لە هێلسینکی، بە چالاکییەک کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسەکانی 'ئەخلاق'یان شەرمەزار کرد. -
لە بەردەم باڵیوزخانەى ئێران لە ئۆسلۆ کوژرانی ژینا و شلێر ئیدانەکرا
سەدان کەس لە گەلانی جیاواز لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لەئۆسلۆ کۆبوونەوە و پشتیوانی‌یان لەڕاپەڕینی گەل لەشارەکانی کوردستان و ئێران دا کرد وکوژرانی ژینا ئەمینی و شلێر ڕەسوڵییان لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە ئیدانە کرد. -
پارێزەرانی ئەوروپی: پێویستە دەستبەجێ سی پی تی بچێتە ئیمرالی
ئەو پارێزەرانەی کە داوایان لە وەزارەتی داد کردبوو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، ڕایانگەیاند کە پێویستە سی پی تی دەستبەجێ بچێتە ئیمرالیە و دەڵێن: "ئەو کردەوانەی لە ئیمڕالی ئەنجام دەدرێن ئەشکەنجەیە". -
پارێزەران داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، بۆ ئەوەی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی بەرپرسانیان کرد. -
نه‌ته‌ویه‌كگرتووه‌كان ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به توندوتیژی له دژی خۆپیشانده‌ران له ئێران ده‌ربڕی
كۆمیساریای باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای كرد، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی كچه كورد ژینا (مه‌هسا) ئه‌مینی بكرێت و ناڕه‌زایه‌تیشی به‌رامبه‌ر توندوتیژی ده‌وڵه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی. -
له ستۆكهۆڵم كوژرانی ژینا بهچالاكییهك شه‌رمه‌زار كرا
له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید له دژی كوژرانی ژینا ئه‌مینی چالاكییه‌كی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو. -
گەنجانی توڕە لە ناو جەرگەی تاران دا هیرشیان کردە سەر دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی ئیرشاد
گەنجانی توڕە لە لە ناوەندی تاران دا هێرشیان کردووەتە سەر دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس. لە نیوەڕۆی دوێنێوە ناڕەزایەتییەکان لە تاران شانبەشانی مانگرتنی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە. -
له‌پێناو رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كۆنسێرتێكی به‌شكۆ له رۆما سازكرا
له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا له پێناو ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد له‌لایه‌ن رێكخراوه كوردستانی و ئیتاڵییه‌كانه‌وه كۆنسێرتێكی گه‌وره سزادرا. -
دۆسیەی ئیمراڵی لە سی پی تی: بوو بە کۆمیتەی چاودێری نەک ڕێگری‌کردن لە ئەشکەنجە
سی پی تی لە ساڵی ١٩٩٩ەوە ٨ جار شاندی بۆ ئیمراڵی ناردووە. لە ١٠ ساڵی ڕابردووش‌دا تەنها ٣ جار شاندی ناردووە بۆ ئیمراڵی و لە جیاتی ڕێگری‌کردن لە ئەشکەنجە و گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک 'کۆمیتەی چاودێری' جوڵاتەوە. -
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه له ئیزمیر كارگه‌یه‌كیان سوتاند
جه‌نگاوه‌رانی فرات چهپلیكی هه‌به‌ده‌هه باسیان له‌وه‌كرد كه له ئیزمیر له رێگه‌ی سابوتاژهوه كارگه‌یه‌كی كه‌لوپه‌لی جوانكارییان سووتاندووه. -
کورد و دۆستەکانیان لە فیستڤاڵی مارسیلیا کۆبوونەوە
دووەمین فیستیڤاڵی ڕۆشنبیریی کوردی سینان دێرسیم لە مارسیلیا بە بەشداری زیاتر لە دە هەزار کەس بەڕێوەچوو. لە فێستیڤاڵەکەدا داوای ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرا و سڵاوی لە بەرخۆدانی گەریلا کرا. -
دەوڵەتی تورک زیندانیی سیاسی بارش کەڤەی لە زینداندا کوشت
زیندانی سیاسی بارش کەڤە لە زیندانی جۆری تیی ناوچەى ئاکچاداغ لە مەلەتییە ماوەی هەفتەیەک بوو خرابووە ژووری تاکەکەسیی و لەوێ کوشتیان. -
پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکی کەسوکاری زیندانییەکان: ٧ کەس دەستگیرکران
خانەوادەی زیندانیانی نەخۆش و ئەوانەی سزاکەیان تەواو کردووە بەڵام ئازاد ناکرێن لە گۆڕەپانی باغجیلار ی ئەستەنبوڵ گردبوونەوە و لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر. -
دیمەنی دڕەندەیی سەربازانی ئازەربایجان لەبەرانبەر سەربازانی ئەرمەن
دیمەنێک بڵاوکرایەوە کە پیشانی دەدات سەربازانی ئازەربایجان سەربازێکی ژنی ئەرمینیایان دەستگیرکردووە و دوای ئەوەی ئەشکەنجەی دکەن دەیکوژن. -
کەنەکە: ژینا ئەمینی قوربانییەکی دیکەی رژێمی ئێرانە و دەبێت خەڵک قبوڵی نەکات
کەنەکە له سەر کوشتنی دڕندانەی ژینا ئەمینی هاتە دەنگ و ڕاگەیاند: ژینا قوربانییەکی دیکەی رژێمی ئێرانە و دەبێتوەک خەڵکی سەقز، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی بژێنە شەقامەکان. -
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه له ئیسته‌نبوڵ له دژی پۆلیسه‌كان چالاكی چه‌كدارییان كرد
جه‌نگاوه‌رانی ئامارا رۆژبینی هه‌به‌ده‌هه له ناوچه‌ی باخجلاری ئیسته‌نبوڵ له دژی ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس چالاكی چه‌كدارییان كرد. -
ئاماده‌كارییه‌كانی میهره‌جانی مارسیلیا به‌رده‌وامه
جهدهكهی مارسیلیا له چوارچێوه‌ی میهره‌جانی دووه‌می كولتوریی كورد به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كان. -
له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا بۆ داواكردنی په‌روه‌رده به زمانی دایكی ٩ كه‌س ده‌ستگیركران
جه‌ماوه‌رێك له ئیسته‌نبوڵ كه ده‌یانه‌وێت له پێناو داواكاری په‌روه‌رده به زمانی دایكی كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی ساز بكه‌ن، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرشیان كرایه‌سه‌ر و ٩ كه‌س به لێدان و كه‌له‌پچه‌كراوی ده‌ستگیركران. -
مه‌تین ئینجی نوێنه‌ری ده‌به‌په له مێرسین زیندانی كرا
له مێرسین له ١٣ی ئه‌یلولدا مه‌تین ئینجی نوێنه‌ری ده‌به‌په ده‌ستگیركرابوو. ئینجی بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ده‌رچوو. -
تهژهكه-ئه: ده‌بینه هاوبه‌شی شكۆی ٣٠ ساڵه!
تهژهكه-ئه بۆ به‌شداری له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كولتووری كورد بانگه‌وازی راگه‌یاند. -
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد
خانەوادە و پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن. -
هاکان فیدان سەرۆکی میت بەدوای چیەوەیە؟
لە کۆتایی مانگی ئاب و حەفتەکانی یەکەمی مانگی ئەیلولدا، هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورک هەم لە سوریا و هەم لە عێراق ژمارەیەک کۆبونەوەی ئەنجامدا. -
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی سبەینێ دەست بە رێپێوانی جودی دەکات
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی و دەزگا ژینگەپارێزەکان رایانگەیاند، دار، خاک، چیا و روبارەکانی کوردستان بە تەنها نین و وتیان، لەدژی تاڵان‌کردنی سروشتی شرنەخ سبەینێ دەست بە رێپێوان دەکەن. -
کۆنگرەی گەل: نابێت هیچ شتێک لەبەرانبەر بەشداربوون لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کلتورکی رێگر بێت
هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند کە "نابێت هیچ هۆکارێک ببێتە ڕێگر لەبەردەم بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کلتوری کوردی کە ڕۆژی شەممە لە شاری لاندگرافی هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت. -
رێكخراوه كوردییه‌كان له سویسڕا به‌مه‌به‌ستی به‌شدار له فستیڤاڵ بانگه‌وازیان راگه‌یاند
رێكخراوه كوردییه‌كان له سویسرا به مه‌به‌ستی به‌شداری له فستیڤاڵی كوردان له هۆڵندا بانگهازیان راگه‌یاند.