ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
دینچ: گۆشه‌گیری به ته‌نیا بڕیاری توركیا نییه
پارێزه‌ر و راسپارده‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان مه‌زڵوم دینچ باسی له‌وه‌كرد، سیاسه‌تی گۆشه‌گیری كه له دژی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و یاساكانی توركیاشه به‌رده‌وامه، له ژێر چاودێری هێزه پیلانگێڕهكاندایه. -
لە شاری کریفێڵدی ئەڵمانیا لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانرا
لە دژی قەدەغەى سەر پەکەکە لە شاری کریفێڵدی ئەڵمانیا ستاندنی واژۆکردنەوە دانرا و بە دەم مۆسیقای کوردییەوە ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە. -
لە ئیسپانیا لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە واژۆ کۆکرایەوە
لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" لە شارەکانی ئەلیکانتی و ڤالەنسیای ئیسپانیا ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانران و ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە. -
له‌سوید سزای زیندان به‌سه‌ر ژنێكدا سه‌پێنرا كه رێگه‌ی به كوڕه‌كه‌ی دابوو ببێته داعش
له سوید سزای شه‌ش ساڵ زیندان به‌سه‌ر ژنێكدا سه‌پێنرا كه رێگه‌ی به كوڕهكهیدابوو بچێته ناو چه‌ته‌كانی داعشه‌وه. -
مانگی سوور كه‌مپینی ئه‌ندامێتی ده‌ستپێكرد
مانگی سووری كوردستان به بۆنه‌ی ٢٩هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌مپینی ئه‌ندامێتی ده‌ستپێكرد. -
ئاتا: كوردستانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بۆ توركیایه‌كی دیموكراتیك ده‌بێته پێویستیه‌ك
چالاكوانی ته‌ژه‌ئا ئایلا ئاكات ئاتا باسی له‌وه‌كرد، كه "كوردستان" راستیه‌كی مێژووییه و وتی: "كوردستانی دیموكراتیكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بۆ دیموكراتیككردنی توركیا پێویستییه‌كه". -
هه‌ده‌په و هه‌ده‌كه: جیاكاری له نێوان كۆچبه‌راندا مه‌كه‌ن!
هه‌ده‌كه و هه‌ده‌په رایانگه‌یاند، "ده‌رگا به‌ڕووی هه‌موو په‌نابه‌رانی ئۆكرانیادا بكه‌نه‌وه، له نێوان په‌نابه‌راندا جیاكاری و نه‌ته‌وه‌چێتی مه‌كه‌ن". -
بنه‌ماڵه‌ی ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار داواكاریان به‌رزكرده‌وه
بنه‌ماڵه‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و بنه‌ماڵه‌ی عومه‌ر خه‌یری كۆنار، هامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش كه له گرتووخانه‌ی ئیمراڵین، به‌مه‌به‌ستی دیدار سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتووخانه‌كه‌یان كرد. -
'نابێت تێکۆشانی پەکەکە تیرۆریزە بکرێت'
فرانسیزکا سریر سکرتێری گشتی پارتی باستا وتی، "ئەوروپا بەهۆی بەرژەوەندی ئابوری پەکەکەی خستووەتە نێو لیستی تیرۆر، بەڵام نابێت تێکۆشانی دیموکراسی پەکەکە تیرۆریزە بکرێت." -
ستاندنی واژۆ کۆکردنەوە لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە بەردەوامە
لە شاری ساربروکینی ئەڵمانیا ستاندی واژۆ کۆکردنەوە بە ئامانجی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بەردەوامە. -
ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر ٧ كارگه و ١٨ ئۆتۆمبێلیان سوتاند
ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر رایگه‌یاند، كه ئه‌وان له كۆجاعهلی و كرككاڵا حه‌وت كارگه و ١٨ ئۆتۆمبێلی دوژمنی كوردانیان سوتاندووه. -
دەوڵەتی تورک لەبەر بەرکاهێنانی زمانی کوردی کۆمەڵەى زانایانی ئایینی (دیادەر) دادەخات
دەوڵەتی تورک لە رێگەى داواکاری گشتییەوە سکاڵای لە دژی رێکخراوی کۆمەڵەى زانایانی ئایینی (دیادەر / DÎAYDER) کردووە. ئەو دەوڵەتە زانایانی ئایینی ئەندام لەو رێکخراویەدا بە بارمتە گرتووە و ئیستاش دەیەوێت ئەو رێکخراوە دابخات. -
پارێزه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ئیمراڵی داواكاریان به‌رزكرده‌وه
پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ی موه‌كیله‌كه‌یان رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ببینین داواكارییان به‌رزكرده‌وه. -
چالاکیی بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بەردەوامە
چالاکیی کوردستانیان لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا بەردەوامە. -
چالاکیی ستاندی ئازادی لە لۆزان بە بڕیار و پێداگرییەوە بەردەوامە
چالاکیی دانانی ستاند لە لۆزان بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر"، بە پێشەنگایەتیی ڕێکخستنەکانی گەنجانی کورد بەردەوامە. -
گروپی فۆرزهایم ئێشكگری ئازادی وه‌رگرت
گروپی فۆرزهایم ئێشكگری ئازادی وه‌رگرت، كه ماوه‌ی ده ساڵه به‌رده‌وامه. -
دۆسیه‌یه‌ك له دژی گوزه‌لی هه‌ده‌په‌یی ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی كرا
دۆسیه‌یه‌ك له باره‌ی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌مرا گوزه‌ل كه پارێزبهندیهكهی زهتكراوه ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی كرا. -
هه‌ده‌په و ژنان رایانگه‌یاند: سه‌مرا گوزه‌ل ئیراده‌ی ئێمه‌یه
هه‌ڵگرتن و زه‌وتكردنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سه‌مرا گوزه‌لی هه‌ده‌په‌یی له چه‌ندین شار شه‌رمه‌زار كرا. -
دوای شه‌ش ساڵ ته‌رمی گه‌ریلا ئاڵپایدین راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرایه‌وه
گه‌ریلای هه‌په‌گه عه‌بدولجه‌لیل ئاڵپایدین (جه‌لال مێردین) كه له ساڵی ٢٠١٦ له ئۆردو له شه‌ڕدا شه‌هید ببوو، ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرایه‌وه. -
یەکێتی ئەوروپا بە چ هۆکارێک پەکەکەی خستووەتە "لیستی تیرۆر"؟
دوای ئەوەی دادگای دادی ئەوروپا پاساوەکانی مانەوەى پەکەکەی لە لیستی 'ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان'دا بە کەم و ناپێویست زانی، یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی ئەو لاوازییە پەنای بۆ لیستی ئەمریکا و بەریتانیا بردووە. -
پارێزبەندیی سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە زەوتکرا
پەرلەمانی تورکیا پارێزبەندیی سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپەی زەوتکرد. -
لە بروکسەل کۆبونەوە: پەیوەندی نێوان تیمی تیرۆری تورک و ئەنقەرە ئاشکرا بوو
لەبروکسەل لەبارەی هەوڵی تیرۆرکردنی رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل و زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدرا. -
راگه‌یه‌نراوی حه‌وت پارتی له باره‌ی ئوكرانیاوه: ئێمه لایه‌نگری ئاشتین
حه‌وت پارتی چه‌پگر كه له كۆتایی هه‌فته‌دا كۆبوونه‌وه و بهڕێوهبهرایهتیهكیان دامه‌زراند، سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ئوكرانیا راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند، "ئێمه لایه‌نگری ئاشتین". -
به‌مه‌به‌ستی دیداری رێبه‌ری گه‌لی كورد داواكاری پێشكه‌ش كرا
پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كه‌یان ببینن داواكارییان پێشكه‌ش به داواكاری گشتیی كۆماری له بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی كرد. -
دەرمان بە منداڵە نەخۆشەکانی ناو زیندان نادرێت
بەپێی زانیارییەکان دەرمان بە منداڵێک بە ناوی ب.ب نادرێت، کە لە زیندانی ژنانی ئامەد لەگەڵ دایکیدا زیندانیکراوە. بەهۆی پێنەدانی دەرمان لەسەر جەستەى منداڵەکە برین دروستبووە.