ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
'پێویسته سوید هه‌ڵوێستێكی توند به‌رامبه‌ر به توركیا بنوێنێت'
په‌رله‌مانتاری سوید هۆكهن سڤه‌نه‌لیگ سه‌رنجی بۆ سه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر شاره كوردیه‌كان راكێشا و داوای له سوید كرد كه هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌وه توند بكات. -
ئەڵمانیا دەیەوێت چالاکوانێکی کورد کە سزای ٢٥ ساڵ زیندانیی لەسەرە رادەستی تورکیا بکاتەوە
فەرمانگەى پەنابەران و کۆچبەرانی ئەڵمانیا (BAMF) بە پاساوی ئەوەى دۆخی زیندانەکانی تورکیا باشن، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی عەبدولقادر ئۆغوز چالاکوانی کوردی بە تورکیا داوە، کە لە تورکیا لەسەر وتەى شایەتحاڵێکی نهێنی سزای ٢٥ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی بۆ دەرکراوە. -
چالاكوانانی ئێشكگری ئازادی: تێكۆشانمان به‌رده‌وام ده‌بێت
له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی ٢٤هه‌مین ساڵه‌ی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی، چالاكوانانی ئێشكگری ئازادی پیلانگێڕیهكهیان شه‌رمه‌زاركرد و ئاماژه‌یان به هاوكاری و رۆڵی ئه‌وروپا له پیلانگێڕیه‌كه كرد. -
هێرشكرایه سه‌ر بینای هه‌ده‌په له یوره‌گیر
كه‌س یان كه‌سانی نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر بینای هه‌ده‌په له ناوچه‌ی یوره‌گیری ئه‌ده‌نه. سه‌ره‌تا به چه‌ك، دواتریش به ماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی هێرشه‌كه بۆ سه‌ر بینای ئه‌و پارته ئه‌نجام درا. -
له‌ئه‌ده‌نه سێ كه‌س ده‌ستگیركران
له ئه‌ده‌نه سێ كه‌س به بیانووی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستگیركران. -
بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌رگریی له هه‌ده‌په راگه‌یه‌نرا
دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌رگریی له هه‌ده‌په‌ی راگه‌یاند. -
دانیشتنی دادگای دۆسیه‌ی بوڵدان به‌ڕێوه‌چوو
دادگا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بوڵدان كۆبوه‌وه. ده‌سته‌ی دادگا بڕیاریدا كه له دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی توركه‌وه زانیاری وه‌ربگیرێت. -
له تۆرنتۆ به كاروانێكی ٥٠ ئۆتۆمبێلی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شه‌رمه‌زا كرا
له شاری تۆرنتۆی كه‌نه‌دا پیلانگێڕی ١٥ی شوبات كه به‌رامبه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجامدرا، به چالاكی كاروانی ئۆتۆمبێل شه‌رمه‌زار كرا. -
راپۆرتی هه‌ده‌په له باره‌ی شه‌نگال: داعش گه‌وره‌ترین پشتیوانی له توركیاوه وه‌رده‌گرێت
هه‌ده‌په له راپۆرتی خۆیدا له باره‌ی شه‌نگاله‌وه رایگه‌یاند، "ئه‌و شه‌ڕه‌ی گوایه توركیا له دژی داعشی ده‌كات درۆیه‌كی گه‌وره‌یه. داعش زیاتر له توركیاوه پشتگیری وه‌رده‌گرێت". -
ڕاپۆرتی پەرلەمانی ئەوروپا: تورکیا سەرچاوەی نائارامییە
لەڕاپۆرتێکدا، کە لە کۆبوونەوەی دەستەی گشتیی پەرلەمانی ئەوروپادا پیشکەشکرا، تورکیا بە "سەرچاوەی ناسەقامگیری و نائارامی" ناسێنرا. -
پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە سویسرا ئیدانەکرا؛ سڵاو هەزار سڵاو لە ئیمراڵی
هەزاران کوردستانی و دۆستەکانیان لە شارەکانی باسل، لۆزان، سانت گالێن و وینتەرسۆری سویسرا رژانە گۆڕەپانەکان و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانە کرد. -
کاندیدی سەرۆککۆماری فەڕەنسا بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان پەیامێکی بڵاوکردەوە
فابیەن رۆسیل کاندیدی سەرۆککۆماری فەڕەنسا، لە تویتێکدا پەیامێکی لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بڵاوکردەوە. -
هەبەدەهە لە ئەستەنبوڵ چالاکی ئەنجامدا
هەبەدەهە رایگەیاند، ئەندامانیان لە ئەستەنبوڵ لەدژی ماڵی سیخوڕێک چالاکیان ئەنجامداوە. -
پیلانگێڕی لە ئەستەنبوڵ شەرمەزارکرا
پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە ئەستەنبوڵ لەلایەن ڕێکخستنی هەدەپەوە شەرمەزارکرا. -
بیلمه‌ز: گۆشه‌گیری له خراپترین ئاستدایه
له پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئیبراهیم بیلمه‌ز باسی له‌وه‌كرد كه له ئاداری ٢٠٢١ه‌وه ئه‌وان به ته‌واوه‌تی نه‌یانتوانیوه زانیاری له باره‌ی ئۆجالانه‌وه به‌ده‌ستبهێنن و وتی، گۆشه‌گیری له خراپترین ئاستدایه. -
به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان پارێزه‌ران داواكارییان پێشكه‌ش كرد
پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كه‌یان ببینن جارێكی تر داواكارییان پێشكه‌ش كرد. -
ژنانی کورد لە مۆسکۆ پیلانگێڕیان شەرمەزار کرد
ژنانی کورد لە مۆسکۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد و وتیان، " لە دەوری هێزەکانی گەریلا دەبینە بازنەیەک." -
لە یونان ڕێپێوانی دژی پیلانگێڕێ ٢ رۆژە بەردەوامە
لە تونان لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ڕێپێوانی درێژمەودا ٢ رۆژە بەردەوامە. لە ڕێپێوانەکەدا راگەیەنرا کە تاوەکو کۆتایی لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالاندان. -
بەرلە ١٥ی شوبات لە چوار شار تیرۆری دەستگیرکردن دەستیپێکرد
لە ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە زۆر شار پۆلیسی تورک دەستی بە دەستگیرکردنی هاوڵاتیان کرد. -
پیلانگێڕی له ئیسته‌نبوڵ شه‌رمه‌زار كرا
پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوبات له ئیسته‌نبوڵ له لایه‌ن رێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په‌وه شه‌رمه‌زار كرا. -
له سیدنی بۆ په‌كه‌كه ستاندی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ دانرا
له شاری سیدنی ئوستراڵیا له پێناو ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له لیستی 'رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان'ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، ستاندی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ دانرا. -
له یۆنان رێپێوانی دوو رۆژه له دژی پیلانگێڕی
له یۆنان له دژی پیلانگێڕی رێپێوانێكی درێژمه‌ودای دوو رۆژه ده‌ستیپێكرد. له رێپێوانهكهدا ئه‌و په‌یامه راگه‌یه‌نرا: "تا دوا دڵۆپی خوێنمان له‌گه‌ڵ رێبهرایهتیمانداین". -
لە کیل یادی شەهیدانی حەسەکە کرایەوە
لە شاری کیلی ئەڵمانیا مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ ١٢١ شەڕڤانی قەسەدە بەڕێوەچوو، کە لە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە و لە پێناو رزگارکردنی گەل شەڕیان کرد و شەهید بوون. -
لە ئۆسلۆ کەمپەینی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر ڕاگەیەنرا
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویچ، بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت، واژۆ کۆکرانەوە. -
راگەیاندراوی چالاکانی چەپ و ئازادیخوازی رۆژهەڵات و ئێران بۆ پشتیوانی لە کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان"
چالاکانی چەپ و ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران رایانگەیاندووە، ئێمە وەک کۆمەڵێک لە هەڵسوڕاوانی چەپ و ئازادیخواز لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە واژۆکردنی ئەم راگەیاندراوە سیاسەتە سەرکوتکارانەکانی دەوڵەتى تورکیا ئیدانە دەکەین ...