ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژەکە چیدەم دۆغۆ بەشداری لە بەرنامەی 'خوەبوون'ی ژن تیڤی کرد و وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووس ئارژین بایسالی دایەوە. چاو پێکەوتنەکە لەگەڵ چیگدەم دۆگۆ بەم شێوەیەیە:
گوتمان باسی ئەخلاقی جوانیناسی دەکەین. لە بەرنامەکانی تردا باسمان کردووە، بەڵام هەستمان بە پێویستی قووڵکردنەوەی زیادتر کرد. ئەگەر لە مانای تێگەیشتنیەوە دەست پێ بکەین، چۆن دەتوانین پێناسەی ئەخلاق و جوانیناسی بکەین؟
هەروەک باست کرد هەڤاڵ ڕۆناهی بیردۆزی ڕزگاریی ژنانیشی گێڕایەوە. سەرۆک ئاپۆ ٥ پرەنسیپی داڕشت و پارتی ژنان و سیستەمی کۆنفیدڕاڵی ژنان و شۆڕشی ژنان و مافەکانی ژنانی هێنا کایەوە. بۆیە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان لەلایان بزووتنەوەکەمانەوە گرنگییەکی ستراتیژی هەیە. تێگەیشتنێکی قووڵتر لە یاساکانی لە ڕێگەی بەرنامەی خۆبوونەوە کارێکی مانادارە. یەکێک لە ڕەوتە سەرەتاییەکان ڕەوتی ئەخلاق و جوانیناسییە. بێگومان تەنیا ئێمە نین کە مامەڵە لەگەڵ بابەتی ئەخلاقی و جوانیناسیدا دەکەین. سەرچاوەی ئەم چەمکانە لە مێژووی مرۆڤایەتی بوونی هەبووە. لە مێژووی فەلسەفە، زانست یان کاتێک لە ڕوانگەی ئەخلاقەوە سەیری دەکەین، ڕاستییەکی مێژوویی لە ژیانی کۆمەڵگادا بەرچاو دەکەوێت. هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکەین کە ئێمە شۆڕشی ژنانین. ئامانجمان گۆڕینی کۆمەڵگایە بە شۆڕشی ژنان، ستراتیژمان لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراندووە. بۆیە ئەخلاق یان زانستی ئەخلاق و جوانیناسی یان زانستی جوانی، کە بۆ ژیانی کۆمەڵگا زۆر گرنگن، بۆ ئێمەش زۆر گرنگن. ڕاستە ئێمە بزووتنەوەیەکی گەریلاین لە شاخەکان شەڕ دەکەین. ئێمە چەکمان بەدەستەوەیە، لە ناوەڕاستی شەڕێکداین. بەڵام وەک بزووتنەوەیەک قەد لە تێکۆشانی چەکداریدا سنووردار نین. ئەوەی بە هەمان شێوە گرنگە، تەنانەت لەمەش گرنگترە، بنیاتنانی چەمکی ئایدیۆلۆژی خۆیەتی، بنیاتنانی بەستێنی کولتووری و ئەخلاقی شۆڕشی ئازادییە، گۆڕینی چەمکەکە و ئەمەش کێشە و ئەرکێکی ئێمەیە. کەواتە ئێمە وەک بزووتنەوەیەک بەردەوام لەگەڵ پرسی ئەخلاقدا مامەڵە دەکەین. ڕاستە مرۆڤ شۆڕشگێڕە، بەڵام تا چەند ناسنامە و کەسایەتیی لەسەر بنەمای ئەخلاقی ئازادییە؟ لە چوارچێوەی ئەو پێوانەدا پارتی بوونێکە سەرۆک ئاپۆ ئافراندوویە، ئەو پرسە هەمیشە لە ڕۆژەڤی ئێمەدایە. هەمان شت بۆ جوانیناسیش بەکار دێت. چونکە قەد ئەخلاق لە جوانی و جوانی لە ئەخلاق جیا نەکردۆتەوە. ئێمە نەریتێکی وامان لە پەکەکەدا هەیە. بێگومان ئێمە بزووتنەوەیەکی ژنانی پێشکەوتووین لەناو پەکەکەدا. بۆیە دەڵێین تێکۆشانی ژنان، شۆڕشی ژنان، لێرەوە سەیر دەکەین. واتە ژن بۆ ئازادی تێکۆشان دەکات و ئازادی دەوێت و بۆی تێدەکۆشێت. بەڵام ئەمە تەنها شەڕێک لە دژی باڵادەستی پیاو نییە. یان تەنیا لە بارودۆخی شەڕی چەکداری نییە. لێرەدا ئەخلاقی ژن چییە، پەیوەندیی لەگەڵ کۆمەڵگا چۆنە، بۆچی جوانیناسی - جوانی بنەمایەکی بنەڕەتییە، هەموو ئەم بابەتانە ئێمە زۆر لێی دەکۆڵینەوە. وەک پێناسەیەکی ئەتیمۆلۆژی؛ ئەم بابەتە لە ئێمەوە دەستی پێنەکردووە، بەڵکو قووڵتر و بابەتیی دەکەینەوە. ئەخلاق دەتوانرێت لە لایەنی جیاوازەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. ئەخلاق وەک چەمکێکی یۆنانی سەرچاوەی گرتووە و گوزارشت لە زانستی ئەخلاق دەکات. ئەخلاق دوای ئەوە سەریهەڵدا کە کۆمەڵگا خۆی وەک کۆمەڵگا نیشان دا. دەتوانین ئەخلاق وەک یاسا، تێگەیشتن، نەریتێک پێناسە بکەین کە لە ڕێکخستن، ڕەفتار و گەشەسەندنی ژیانی کۆمەڵایەتیدا سەرهەڵدەدات. لە ڕاستیدا لەبری یاسایەک، ڕاستترە بڵێین ئاستێکی ژیانە. لەو ژیانە کۆمەڵایەتییەدا دەبێ پەیوەندییەکانی نێوان ژیانیان ڕێکبخەن. چالاکیی ئابووری، پەروەردەیی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، کولتووری و هونەری کۆمەڵگایە هەیە. لە ئەنجامدا مرۆڤەکان پەیوەندییان بە مرۆڤەکانەوە هەیە، بەڵام ئەم کۆمەڵگایە چۆن پێکەوە دەژین، چۆن درێژە بە چالاکییە ئابوورییەکانی دەدات، چۆن پەرە بە هونەری دەدات، چۆن پەروەردە دەکرێت، پەیوەندییەکانی نێون بنەماڵە چۆن دەبێت؟ پەیوەندی ژن و پیاو، منداڵ و گەورە، خێڵ لەگەڵ خێڵ، نەتەوە لەگەڵ نەتەوە چۆن دەبێت؟ ئایا ئەمە بە ئاژاوە و کێشە تێپەڕ دەبێت؟ یان مرۆڤەکان بە پێی یاسایەک دەژین لەگەڵ یەکتر؟ ئەخلاق هەمووی ئاشکرا دەکات. بۆ نموونە کۆمەڵگا لەکاتی خەباتی ئابووری، خەباتی پەروەردەیی دەکات و ئەخلاق بەڕێوە دەبات؟ کاتێک مرۆڤ پەیوەندی لەگەڵ کەسێکدا دادەمەزرێنێت، پەیوەندییەک لەسەر بنەمای پێوەرە ئەخلاقیەکان بەڕێوە دەبات. دەتوانرێت وەک پێوەرەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، وەک پێوەرێک کە لە پەیوەندییەکان و چالاکییەکانی مرۆڤ و ڕێکخستنی ژیاندا پەرەی پێدراوە، هەژمار بکرێت. کاتێک سەیری سەرهەڵدانی یەکەمی مرۆڤایەتی دەکەین، کۆمەڵگا چۆن درێژەی بە ژیانی خۆی داوە؟ بە شێوەیەکی ئەخلاقی ئەو کارەی کردووە. وەک عەشیرەت پێکەوە دەژیان، بە تێپەڕبوونی کات لەگەڵ یەکتر ڕێککەوتن، چالاکییە ئابوورییەکان لەسەر بنەمای تواناییەوە ئەنجام دەدا، خۆشەویستی و گەشبینییان دروست دەکرد. بۆیە قەد لە ئەدەبیاتماندا ئەخلاق لە ژیانی کۆمەڵایەتی جیا ناکەینەوە. ئەخلاق کۆمەڵایەتییە. لێرەدا ژنان ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە. کاتێک دەڵێین ئەخلاق، باسی ژنیش دەکەین. ژنان ڕۆڵ و پێشەنگایەتی سەرەکییان هەیە لە پێکهێنانی کۆمەڵگادا. ئەمە چۆن ڕوویداوە؟ بە ئەخلاقی ئەو کارە کراوە. چی ڕاست و نادروستە لەم ژیانەدا. کامیان باشە، کامیان خراپە، کامیان ناشرینە، کامیان جوانە؟ ئەخلاقێکی کۆمەڵایەتی کە لە کوماڵگای ژنان هەبووە هاتووتە ئاراوە. ئەمەش لە گەڵ خۆی هاوکاریی هێنا کارەوە. ئەخلاق بۆ ژیانی کۆمەڵگا و بۆ تاک گرنگە. لە سەردەمی ئێمەدا تاکڕەویی تا ڕادەیەک قووڵتر کراوەتەوە، تاکەکان بەو شێوەیە لە کۆمەڵگا جیا بکرێنەوە گەورەترین بێ ئەخلاقییە.
ئەگەر کەمێک زیاتر ئەم بابەتە بکەینەوە؛ بێگومان کۆمەڵگە سروشتییەکان تا ئەمڕۆش بوونیان هەیە. ئەو بەها و پێوەرانە چین کە دەڵێی لەم کۆمەڵگایانەدا هەبوون، چۆن خۆیان نیشانداوە؟
مرۆڤ بوونەوەرێکی لاوازە بەرامبەر سروشت. دروست نییە تەنها بە ترسەوە باسی بکەین. ئێوە ئەو جۆرە تیۆریانەتان بینیوە. هەورەکان زریان و ڕەشەبا و لافاو و هتد. بێگومان کەسانێک هەن کە بە تەواوی ڕەتی ناکەنەوە. بەڵام تەنها بەپێی ئەو پێناسەیە ڕەنگە زۆر فیزیکی بێت. بەڵام لە سەرهەڵدانی حەقیقەتی ئەخلاقی کۆمەڵگادا لایەنی میتافیزیکی لە بەرامبەر سروشتدا حەتمییە و بوونی هەیە. بەڵام لە بەرامبەری سروشتدا ناچارییە بژیت. ڕێگە بە مرۆڤەکان دەدات بژین، کار بکەن، پێکەوە بن. بێگومان ئەمە تەنها مرۆڤ ناگرێتەوە، بەڵکو گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مرۆڤدا. بێگومان ئەگەر سەیری ڕووەک و گیاندار و گەردوون بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە زیندەوەران زۆرن بە کۆمەڵ کاردەکەن و دەژین. پرۆسەی هاوشێوەی لە سروشتدا زۆرن. مرۆڤەکان ناتوانن بە زمانێکی زۆر زانستی ئەو شتانە دەرببڕن کە لە دونیا و سروشتدا ڕوودەدەن، مرۆڤایەتی هەمیشە دەیەوێت و پرسیار دەکات. بۆیە مرۆڤەکان ناتوانن بڵێن بۆ وایە، بەڵام لە گەردووندا مەیلێکی کۆمەڵایەتیبوون هەیە. پێویستی بە پێکەوە ژیانە. ئەگەر پێکەوە نەژین، مەحاڵە وەک تاک بژین. ئەمڕۆش هەر بەو شێوەیە. نە لە ڕووی دەروونی و نە لە ڕووی جەستەییەوە، مرۆڤ ناتوانێت بە تەنیا بژی. زانست و تەکنەلۆژیا ئەوەندە پێشکەوتووە، با بیخەینە بەرچاومان کە یەک کەس دەتوانێت هەموو شتێک بکات. بەڵام ئایا ئەو کەسە دەتوانێت لەبواری ڕۆحی و میتافیزیکی بە تەنیا بژی؟ ناتوانێت. بۆیە پێویستە پێکەوە ژیان بە پێی پێوەر و ڕێساکان دیاری بکرێت. ئەو کات چی ڕوودەدات؟ خۆشەویستی نێوان مرۆڤەکان لایەنێکی زۆر گرنگە لە ئەخلاقدا. ئەگەر خۆشەویستی نەما مرۆڤەکان پێکەوە چۆن بژین؟ تۆیی هەمیشە دەتەوێت لە هاوڕێیەکەی هەڵبیت. ئەخلاق شتێکی زیندووە. سۆز، گەشبینی، لە یەکتر تێگەیشتن، گوێگرتن، ڕێزگرتن، بینینی پیرۆزییەکان پێویستی ئەخلاقن. هەروەها ڕێز لە پیرۆزییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت. مرۆڤەکان ئەوەندەی ڕێز لە شتەکان دەگرن کە وەکوو وایە دەیانپەرستن. کاتێک مرۆڤێک دەبینین کە بیرمەند، مێهرەبان، ڕێزدار و پاکە لە کارەکانیدا، دەڵێین کەسێکی ئەخلاقییە. یان کاتێک کۆمەڵگایەکی وا دەبینین دەڵێن کۆمەڵگا چەندە ئەخلاقییە. هەروەها مرۆڤەکان دەتوانن بەمانەوە هەڵسەنگاندن بۆ ئەخلاق بکەن.
چەمکێک کە بەهای بابەتیی و ئاشکرا و شاراوەی هەیە. هەروەها لەم بەرنامەیەدا باس لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی لە لایەن سیستەمەوە دەکەین. چونکە ئەخلاق وەک پێوەرێک کە سنووردارە بە شەرەف و کۆیلایەتی ژن بەسەرماندا سەپێنراوە. بەڵام وەک وتت پێوەرەکان پڕن لە هەست و سۆز.
ڕاستە ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە. بۆ نموونە ئەگەر کەسێک بە چەوت ناوببەیت، یەکەم شت کە دێتە مێشکتەوە بێشەرمییە. یان پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکدا هەیە، ئەگەر پیاو بێت پەیوەندییەکی جیاوازی لەگەڵ ژنێکدا هەیە. بەڵام ئەخلاق شتێکی زۆر فراوانە. زۆر گرنگە و پەیوەندی بە هەموو ساتەکانی ژیانەوە هەیە. بێگومان پێوەر و ڕێسای ئەخلاقی بۆ پەیوەندی نێر و مێ دیاری کراوە. ئەمەش لەخۆدەگرێت. بەڵام ئەم ڕاستییە تەنیا بەوەشەوە سنووردار نییە. بۆ نموونە کارێکی جوان بە باشی ئەنجام دراوە. با بڵێین لە کۆمەڵگەیەکی سروشتیدا کۆمەڵگا پێویستی بە خۆراکە. ڕاوچی باش بوون، گژ و گیای خوەش کۆدەکرانەوە، خواردنی باش دروست دەکران، ئەمانە شتێکی ئەخلاقیین. دەبێت شتێک بکرێت هەتا کۆمەڵگا بەردەوام بێت. بە باشترین شێوە ئەنجام بدرێت ئەخلاقییە. زەردەشت ئەمەی بە باشی دەربڕیوە. باش بیربکەرەوە، باش بڵێ و کردەوەت باش بێت. ئەم کەمێک وەک تایبەتمەندییەکی کۆمەڵگەی سروشتی بەردەوامە. قارەمان لە ئەفسانەشدا زۆر ڕوودەدات. پاڵپشتیکردنی خەباتەکەمان، هەروەها تێکۆشانە بەردەوامەکانی جیهان، شتێکی ئەخلاقییە. تا ئێستا بیستووتە کەسێک تەنها بۆ خۆی کارێکی کردبێت و پێی بوترێت قارەمان؟نا . لەوانەیە قەدری نەزانرێت. بەڵام پێی ناگوترێت قارەمان. بەڵام من شتێک بۆ ئەم کۆمەڵگایە دەکەم، خۆم دەکەمە قوربانی. قارەمانێتی، عەگیدی، بەرگری لەخۆ، هەموو ئەمانە بۆ ئەخلاق زۆر گرنگن.
*ئایا دەتوانین بە پرسە کۆمەڵایەتییەکانیش ناوی ببەین...
بە واتایەکی تر شتێکی ئەرێنییە کە کۆمەڵایەتییە و خزمەت بە کۆمەڵگاکەی دەکات. بۆ نموونە شتێک نییە بە ناوی ڕەوشتی خراپ. ئەخلاق خۆی بابەتێکی ئەرێنییە. ئەخلاق باشە، جوانە، ڕاستە، ئازادە. بۆ نموونە ناتوانین ئەخلاق وەک کۆیلە پێناسە بکەین. سیستەمی دەسەڵاتداری باڵادەست هەوڵی کۆیلەکردنی دەدات، بەڵام ڕەگی ڕیشەناسی ئەخلاق ئەرێنییە. لەناوبردنی، تێکدانی ژیانە. ئەمەیە کە تا ئێستا هەوڵی بۆ دەدەین. گۆڕینی فۆڕمی ئەخلاق لە ڕاستیدا بە مانای زیادبوونی بێ ئەخلاقی و لەناوبردنی کۆمەڵگایە. هەموو مرۆڤێک لە ژیانێکی کۆمەڵایەتیدا ئەزموونی منداڵی و گەنجی و گەشەکردن و پێگەیشتن پیری دەکات. هەر مرۆڤێک لەناو کۆمەڵگاکەیدا ئەم ئەخلاقە دەزانێت. وەک منداڵ پێمان دەوترێت ئەمە باشە، ئەمە خراپە. یان لە ئاییندا دەڵێن حەرامە، پاداشتە. لە فەلسەفە و زانستدا دەڵێن ڕاستە و هەڵەیە. لە گەڕان بەدوای ئازادیدا دەڵێین ئەمە دەربڕینی کۆیلایەتییە، ئەمە دەربڕینی ئازادییە. هەروەها ئەمانە گوزارشت لە بەها ئەخلاقیەکانی کۆمەڵگا دەکەن.
*ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە لە هەڵسەنگاندنەکانیدا ئەخلاق و ئازادی، جوان ناسی و ئازادی بەکاردەهێنێت. چ پەیوەندییەکی بەمەوە هەیە؟
ئەخلاق شتێکی سروشتیە، پاک و سادە و تیژە. کاتێک کەسێک شتێک دژی بەها ئەخلاقیەکانی کۆمەڵگا دەکات، ئەمە خراپترین سزایە. تۆ تەنیا دەبیت، ڕەت دەکرێیتەوە، ئەوەی کە ئەو کۆمەڵگایە لەبەر ئەخلاق ڕەتی دەکاتەوە سزایەکی زۆر قورسە. هەر بۆیە تیژە. ئەگەر پێکهاتەی ئەخلاقی ژیانی کۆمەڵایەتی لە شوێنی خۆیدا بێت، وەک خۆی و سنووردار نەبێت، ئەوا بەڕاستی ئازادی و دیموکراسی بوونی هەیە. لەو کۆمەڵگایەدا خۆ دەربڕین و بەشداریکردن لە پرۆسەکانی بڕیاردان بۆ مرۆڤەکان گرنگە. چونکە بەم شێوەیە خانە بنەڕەتییەکان دروست دەبن. هەرچەندە خانە بنەڕەتییەکە تێکچووە، بەڵام بەم شێوەیە دروست دەبێت. ئەوە دیموکراسییە. هاوکات لەگەڵ واقیعی ژیانی دیموکراتیکە، تاک و کۆمەڵگا ئازادن. بێ گومان هەندێک بابەت پێویستیان بە گفتوگۆی زیاتر هەیە. بەڵام تاک و کۆمەڵگا بە شێوەیەکی دانەبڕاو بەیەکەوە گرێدراون، بەڵام ناکۆکیشیان هەیە. بەڵام ئەگەر پێکهاتەی ئەخلاقی زیندوو بێت دەتوانێت بە دروستی شیکاری بۆ بکات.
هەروەها ڕێبەرایەتی ئەخلاق وەک ئۆپەراسیۆنێکی ئازادی دەرئەبڕێت. ئەگەر لە هەر شوێنێکدا ئەخلاق هەبێت، ئەوا ئازادی و جوانی و بەها دیموکراتیکەکان و لێبوردەیی و ئاشتیش بوونی هەیە. مرۆڤەکان ڕێز لە یەکتر دەگرن، گوێ دەگرن و هەوڵی تێگەیشتن لە یەکتر دەدەن. بەڵام دەبێت دژایەتیش هەبێت. چونکە جیاوازی هەیە. با کۆمەڵگاکان بخەینە لایەک و تاکەکان لەبەرچاو بگرین، هەر تاکێک تایبەتە و شەخسیە. تۆ ناتوانی یەکسانیان بکەیت. ناتوانیت ناچاریان بکەیت کە 100% هاوتا بن. هەر لەبەر ئەمەشە کە ئەخلاق ئایدیاڵە. پرەنسیپ و پێوەرەکانی ژیانی کۆمەڵگا دیاری دەکات کە مرۆڤەکان هەوڵ دەدەن ململانێە هەنووکەییەکانی خۆیان لەسەر بنەمای ئەخلاق چارەسەر بکەن، ئەمە دیموکراسییە. تۆ دەتەوێت شتێکی باش بۆ ئەو کۆمەڵگەیە بکەیت، بۆ کەسی تەنیشتت. کاتێک کشتوکاڵ دەکەیت هەوڵدەدەیت جوانترین شت دروست بکەیت، کاری دەستی دەکەیت، هەوڵدەدەیت جوانترین شت دروست بکەیت، کاری هونەری دەکەیت هەوڵ دەدەیت شتێکی باش دروست دەکەیت، هەوڵدەدەیت جوانترین شت دروست بکەیت. هەموو ئەمانە گوزارشت لە بەها ئەخلاقیەکان دەکەن.
پێوەندیی نێوان ئەم پێنج بنەمایە لێرەدا دەردەکەوێت. مرۆڤ بۆ ئەوەی ئەخلاقی بێت، پێویستە کەسایەتییەکی وڵاتپارێز بێت. بۆ ئەمە دەبێت هەوڵ بدات. هەروەها پێویستە ڕێکبخرێت.
دڵسۆزی بۆ خاک وەک وەفایەک بۆ سروشت سەیر بکرێت. خۆشویستنی نیشتمان، خۆشویستنی سروشت و هەبوونی پەیوەندییەکی یەکسان لەگەڵ سروشت هەمووی ئەخلاقین. تایبەتمەندی بنەڕەتیی ئەخلاق لە کۆمەڵگا سروشتییەکان پەیوەندییە لەگەڵ سروشتدا هەبوو. بڕینی ناعەقڵانی دار گەورەترین بێ ئەخلاقییە. با سەیری کۆمەڵگەی گوندنشینەکان بکەین، بێ هۆ یەک دار نابڕن. بۆ دابینکردنی پێداویستییە گرنگەکانی ئاژەڵ ڕاو دەکات یان دەیکوژێت. بەڵام دواتر دەچێت داوای لێبوردن لەو ئاژەڵە دەکات. ئەمە ئەخلاقییە. ڕێزگرتن لە ئاژەڵ و سروشت ئەخلاقە. ڕێز لە گەردوون دەگرێت. پەیوەندی یەکسان لەگەڵ هەموو شتێک کە مرۆڤ و کۆمەڵگا پەیوەندییان لەگەڵدا هەیە دەگرێت، پەیوەندی ڕێزدارانە لەگەڵ یەکتر و تەواوکەر بوون بۆ یەکتر لەو شتانەن کە ئەخلاق لەخۆدەگرێت. هەروەها پێویستە لە ڕووی میتافیزیکییەوە لەبەرچاو بگیرێت. پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ مێژوو، پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ خۆی، پەیوەندی بە جەستەی خۆی، بیرکردنەوەکانی، زمانەکەی، پەیوەندیی لەگەڵ بیری ئەوانی تر، پەیوەندیی بە فەلسەفە و زانست و...هتد هەیە. ئەمانە شت و ڕاستییە میتافیزیکییەکانن کە پەیوەندییان بە ئەخلاقەوە هەیە. چاکە بریتییە لە (خۆبوون). واتە خۆت بیت، لە سادەترین پێناسەدا واتە دروستکردنی پەیوەندییەکی ئەخلاقی لەگەڵ خۆتدا. واتە من سەر بە خۆم و ئەم کۆمەڵگایەم. دەتوانێت لە چوارچێوەیەکی زۆر فراواندا باس لە ئەخلاق بکرێت، چ لە ڕووی میتافیزیکەوە و چ لە ڕووی پەیوەندییەکەی لەگەڵ واقیعە فیزیکی و مادییەکەیدا.
*ئەو پرسیارەی زۆرتر سەرەنجم ڕادەکێشێ ئەوەیە؛ بەم شێوەیە ئەخلاق و جوان ناسی پێکەوە لە یەک ئاستن. هەروەها سەرۆک ئاپۆ لە بنەڕەتدا ئەو دووانەیان پێکەوە تاوتوێ کردووە. بەڵام سەرەتا دەمەوێت باسی جوانکاری بکەم. ڕەنگە ئەمە ئەو چەمکە بێت کە زۆرترین سەرلێشێواوی لە سیستەمدا دروست کردبێ. پێم خۆشە لە ڕوانگەی واتادارییەوە باسی جوان ناسی بکەیت.
پێناسەکردنی جوان ناسی لە ڕووی چەمکییەوە کەمێک قورسە. بە ڕەچەڵەک یۆنانییە. لە ڕووی ڕیشەییەوە سەرچاوەکەی ئاتاتیستیە واتە بیستن، تێگەیشتن، هەستکردن. دەتوانرێت وەک جۆرێک لە زانستی هەستیاری وەسف بکرێت. کەواتە، ئەمە چ پەیوەندییەکی بە جوانییەوە هەیە؟ بێگومان لایەنی نهێنیشیان هەیە. ئێمە تا ڕادەیەک ڕاستییەکان بە گشتی و کۆمەڵایەتی هەڵدەسەنگێنین. جوان ناسی، زانستی جوانی، چ پەیوەندییەکی بە ئەخلاقەوە هەیە، چ پەیوەندییەکی بە واقیعە جیهانییەکانەوە هەیە، بۆ ئەوەندە پەیوەندی بە کۆمەڵگا و تاکەکانەوە هەیە؟
ئەخلاق و جوانی چۆن لە یەک ئاستن؟
ئەوانە دوو حەقێقەتن، وەک دوانە وان. هەروەها هەندێک شت هەست پێکراون. ئەگەر سەیری مرۆڤ و کۆمەڵگا و مێژوو بکەین، لە هەموو کەسێکدا گەڕان بەدوای جوانی بوونی هەیە، جا باش بێت یان خراپ. سیستمە حوکمڕانەکان ئەمەیان شێواندووە. دواتر باسی ئەوە دەکەین. گەڕانێکی لەو شێوەیە لە دینامیکی ناوەوەی مرۆڤدایە. ئەمە شتێک نییە کە تەنیا لە مرۆڤدا سنووردار بێت. لە هەرێمی ئاژەڵاندا، پەیوەندی حەزکردن و حەزنەکردن لە یەکتر هەیە. یەکێک لە ئاژەڵەکان هەوڵی دڵخۆشکردنی ئەوی دیکە دەدات. یان چەند باڵندەیەک، باڵندەی نێر هێلانەیەکی جوان دروست دەکات بۆ ئەوەی خۆی بەدڵی باڵندەی مێینەکە بکات. ئایا باڵندەی مێیە دێت بزانێت هێلانەکەی جوان و بەهێزە؟ هەروەها بەدوای جوانیدا دەگەڕێن. لێشاوی ئاو، گوڵەکان وەک بەهەشت؛ بۆچی چیاکانی کوردستان ئەوەندە جوانن؟ لەوێ ڕەوتێکی جوانی هەیە. هەموو کەسێک دەیەوێت لە ژینگەیەکی جواندا بژی. یان هەموو مرۆڤێک دەیەوێت هەم لە ڕووی جەستەیی و چ لە ڕووی دەروونییەوە جوان بێت. بێگومان ئێستا شتەکان گۆڕدراوە. پێوەرەکان ئاڵۆزن. بەڵام ڕەوتێکی لەو شێوەیە بوونی هەیە. هەموو شتێک بە جوان ناو نابرێت.
ئایا دەتوانین بە جوانی بڵێین شتێکی ڕێژەیی؟
ئایدۆلۆژیاکان ڕێژەیییان کردووە. یان لەگەڵ لاوازبوونی پێکهاتەی ئەخلاقی، پێوەرەکانی جوانی ئاڵۆزتر و گەندەڵتر کراون. ئێستا پێشبڕکێی جوانکاری ئەنجام دەدرێت. جوانترین ئافرەتی دونیا هەڵدەبژێرن و تاج لەسەر سەری دادەنێن. کاتێک لەو ڕوانگەوە لێی دەڕوانم، هیچ جوانییەک نابینم. ئەو شێوازەی خۆی پێشکەش دەکات، شێوازی بازاڕکردنی خۆی، ئەو شێوازەی کە تەنها بە جەستەی خۆی هەڵدەسەنگێنێت، پێموانییە جوان بێت. ئەو کچە جوانترینی جیهانە، بەڵام کاتێک بە پشتبەستن بە پێوەر و ئەخلاق و جوانکاریی خۆم لەبەرچاوی دەگرم، بە جوانی نازانم. بۆ نموونە هەندێک کۆمەڵگەی ئەفریقی هەن کە تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە لە شێوە و ڕواڵەتیان. لە کوردستان، لە پێکهاتە ڕەسەنەکاندا، لە ئەفریقا، لە چین، لە ژاپۆن جیاوازە. بەڵام کەلتووریە، جوانە، بۆ کۆمەڵگایە. بەڵام ئەفریقییەکی ڕەسەن خاوەن جلی کولتووری خۆیە، تاتۆی هەیە، ڕەنگی هەیە، شێوازی قژی هەیە. هی خۆیەتی، کەلتوورییە و زۆر جوانە. بەڵام ئەگەر وەریبگریت و بیکەیتە مۆدەی پیشەسازی، ئەوە لەوێدا ناشرین دەبێت.
ئایا دەتوانین ئەمە بڵێین، جوانییش ئامانجێکی هەیە. کاتێک بوو بە کەرەستەیەک، لە جەوهەر و ڕەسەنایەتییەکەی دوور دەکەوێتەوە؟
کاتێک دەبێتە کەرەستەیەک و دەچێتە ناو بازاڕەوە ناشیرین دەبێت. بەڵام چەندین بەهای جوان هەن کە جوانی لە چوارچێوەی کولتووری و کۆمەڵایەتی خۆیدا بەهۆیانەوە دروست دەبێت. بە واتایەکی تر دەبێتە خوراکی ئەخلاق. جوانی تێکەڵ بە ئەخلاق خۆراک دەدات بە ئەخلاق. بۆچی هونەر، تابلۆیەک، پەیکەرێک، پێکهاتەیەکی مێعماری، ئەدەب، سینەما ئەوەندە گرنگن؟ چونکە هونەر حەزی لە جوانییە و هەوڵی دەربڕینی جوانی دەدات. لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی دەرخستنی ئەخلاقیش دەدات. دەربڕینی هونەری جوانی مرۆڤ گەورەتر دەکات، ئاسۆکانی فراوانتر دەکات، جیهانی ئەخلاقی فراوانتر دەکات و مانای پێی دەبەخشێت. ئەم جوانییە مانای نوێ بۆ جیهانی ماناکانت زیاد دەکات. ئەخلاقت بەهێز و قووڵتر دەکات، مرۆڤ دەکاتە مرۆڤ. جوانی تەنها شتێکی جەستەیی ناخۆش نییە. جوانی مانا دروست دەکات. جوانی سۆز و خۆشەویستی هەیە مرۆڤ دەیەوێت سەیری هەر شتێک بکات کە جوان بێت. ئەوان دەیانەوێت لە شتێکی جوان نزیک ببنەوە کاتێک ئەم جوانییە لەگەڵ ئەخلاقدا تێکەڵ بێت، شکۆمەندی بە مرۆڤ دەبەخشێت.
* دەربارەی ئەمڕۆ؛ من پرسیار دەکەم هەم لە ڕووی سیستەمی سەرمایەداری و هەم لە ڕووی سیستەمی پیاوسالارییەوە. ئەم سیستەمە چۆن لە جوان ناسی ئەخلاقی تێدەگات؟ لە هەمان کاتدا چۆن بەسەر ژنان و کۆمەڵگادا دەیسەپێنن؟
سیستەمی سەرمایەداری نوێنەرایەتی باڵای سیستەمی پیاوسالاری و دوا نەوەی سیستەمی شارستانی دەکات. بێگومان لەگەڵ گەشەکردنی زانستییدا، واقیعی دەسەڵات و ئیستغلال نوێنەرایەتی واقیعێکی باڵاتر و پاڵاوتەتری هەردوو ژن و کۆمەڵگا دەکات. هێرشی سیستەمی سەرمایەداری بۆ سەر کۆمەڵگا، ژیان، ئەخلاق و ژن، هاوشانی عەقڵیەتی پیاوسالاری، زۆر هەمەلایەنەیە. سەرمایەداری ئەمە باش دەزانێت. کۆمەڵگا واتە ئەخلاق؛ ئەخلاق واتە ژن؛ ژن واتە ژیان، ئێمە بەردەوام دەڵێین، ژن، ژیان، ئازادی. ئێستا گەیشتووەتە ئاستێکی جیهانی. هەروەها زۆر باش دەزانن کە ژن ژیان و ئازادییە. ئەوان باش زانیویانە ئەوە ئەخلاق و جوانییە. کەواتە، چۆن دەتوانێت بەردەوام بێت لە زاڵبوون بەسەر ئەم حەقێقەتەدا، ئەم ئیرادەیە تێک بدات، زیاتر سەرکوت بکات؟ بەڕاستی گرنگیدانێکی جددی لەسەر ئەم بابەتە هەیە.
واقعێک هەیە کە ئێمە وەک شەڕێکی تایبەت پێناسەی دەکەین. شەڕی دەوڵەتە. وە دوای جەنگی جیهانی دووەم، وەک واقعێکی شەڕ تایبەتمەندتر و سنووردارتر هاتووتە پێشەوە، کە ئێمە بە شەڕی دەروونی ناوی دەبەین. بەڵام ئەم شەڕە تایبەتە لە ڕووی ناوەڕۆکەوە بە تەواوی گشتی و گشتگیر بووە. شەڕێکی تایبەتی هەمەلایەنە هەم دژی ئەوانەیە کە بەرخۆدان دەکەن و هەم دژی تەواوی کولتوور و ئەخلاقی کۆمەڵایەتین. ڕێبەرایەتیمان ئەم دۆخەی بە جینۆسایدی کۆمەڵایەتی بەناو دەبات. ئەو بە شکستپێهێنانی ژنان و شکست هێنانی ژیان و شکست هێنانی ئەخلاق وەسفی کردووە. وەک وتم گەر بتەوێت کۆمەڵگا بشکێنی؟ دەتوانیت بە شکستهێنانی ئەخلاق ئەم کارە بکەیت. لە کوێ دەتوانیت ئەخلاق بشکێنیت؟ ئەگەر بتوانی وا لە ژنێک بکەیت ئیرادەی لەدەست بدات، ئەگەر بتوانی وای لێ بکەیت شکست بێنێت، دەتوانیت بیکەیت. ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، ئەو پرسیارەیە کە بۆچی سەرمایەداری بووە بە سیستەم لە ئەوروپادا، ئەوەندە مانای هەیە؟ ئێمە سەیری پەرەسەندنی ئەو سیستەمە دەکەین، ملیۆنان ژن سووتێنران و ئەشکەنجە دراون و کوژران.
ڕێبەرایەتی ئەم لێکدانەوەیەی بەکارهێنا: "لە ڕاستیدا سیستەمی سەرمایەداری لە خۆڵەمێشی ئەو جادووگەرە سووتاوانە بنیات نراوە". لەوێ چی ڕوویدا؟ ئەو ژنانە کوژران و ئەخلاقی ئەو کۆمەڵگایە لاواز بوو. لەگەڵ لاوازبوونی ئەخلاق، کۆمەڵگا دەسەڵاتی لەدەستدا و دینامیکی بەرخۆدان لاواز بوو. بێ گومان بەرخۆدان بەردەوام بوو، بەڵام مەودای بەرخۆدان بەرتەسک بووەوە. هەر بۆیە ئەم فۆرمولاسیۆنە باش دەزانن. بە واتایەکی تر ئەگەر دەتەوێت شکست بە ئەخلاق بهێنیت، ئەگەر دەتەوێت هێزی بنەڕەتی ژیان و ئازادی کۆمەڵگا لەت بکەیت، دەبێت سەرەتا ژن بە ئامانج بگریت، سەرەتا دەستدرێژی بکەیتە سەر ژن، سەرەتا هەوڵبدە لە ڕوانگەی ژنەوە سەیری ژن بکەیت لە گەمژەیەک هەستەکانی بکوژن، فەزاکەی تەسک بکەنەوە و ئیرادەی لەناو ببەن. تا زیاتر ئەم کارە بکەیت، ئەخلاق لاوازتر دەبێت.
کەواتە سیستەم دەیەوێت چی بکات بە ناشیرین کردن و نەهێشتنی ژنان؟
سەرمایەداری سیستەمێکی تەواو پارەدارە. سیستەمێک کە پارە خودایەتی. تا پارەت زیاتر بێت، بەهێزتر دەبیت. تا سامانی ماددی زیاترت هەبێت، بەهێزتر دەبیت. لە ڕاستیدا نابێت بڵێین دەسەڵات، دەسەڵات دیاردەیەکی کەمێک جیاوازە. پێویستە بڵێین دەسەڵاتداری، دەسەڵاتی حاکمڕانی، دەسەڵاتی هەژموونی. ئەمەش هیچ سنوورێکی نییە. بۆ ئەوەی کۆمەڵگه دەبێ ئیراده لاوازتر و داماو و بێ کولتوورتر بێت. بۆ نموونە ئێمە لە شاخدا دەژین. گریلا دەتوانێت بە هەموو شێوەیەک ژیانی خۆی ڕێکبخات، بەبێ ئەوەی بەقاڵی و دوکان و کارەباچی بێت. دەتوانێت لە بەرد نانی خۆی دروست بکات (ئاماژەیەک بۆ ئەو ڕاستییەی کە گریلا دەتوانێت لە هەر بارودۆخێکدا بژێوی ژیانی خۆی دابین بکات). کۆمەڵگە سروشتییەکانیش بەم شێوەیەن. ئابووری بەبێ ئەوەی پشت بە کەس ببەستێت خۆی تەواو دەکات. ئەمەش لایەنێکی ئەخلاقیشە. بڕۆ بۆ شارێک، مرۆڤ بە هێزی خۆی ناتوانێت شتێک بکات. ئەگەر کارەبا کوژایەوە پەیوەندی بە بەرپرسانی کارەباوە بکەن، ئەگەر ئاو نەما پەیوەندی بە ئیدارەی ئاوەو بکەن. ئەگەر نان نەما، ناتوانێت نان دروست بکات.
ئالوودەی دەبێت، واتە دروست کردنی لەبیر دەچێتەوە
توانای ئەنجامدانی کارەکانت لەناو دەبات. لە ڕاستیدا ئەوان ئەم تەکنیکەیان ئەوەندە پەرەپێداوە کە بە پاڵنانی دوگمەیەک دەتوانیت هەموو شتێک بکەیت. هەست بە ئاسوودەیی زۆر دەکەیت. بەڵام ئەم ئاسوودەییە لێهاتووییەکانت دەکوژێت و بێدەسەڵاتت دەکات. کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی لە هەر بارودۆخێکدا چارەسەری خۆی بەرهەم دەهێنێت. ئەمەش سیاسەتە. ئەو کۆمەڵگایە فەرشەکەی لە ئاوەکە دەکێشێتە دەرەوە، بەڵام تۆ هەموو شتێکت لێ وەرگرتووە، ڕەنجەکەی دەدزرێت و دواتر پێ دەفرۆشیتەوە. تۆ دەیکەیتە کۆیلەیەکی ئامادە. وا دەکات مرۆڤ نەتوانێت بیربکاتەوە، کار بکات و تەنانەت هەستیش بکات. بەڵام ڕەهەندی کارەساتبارتریش هەیە. ئێستا با لە ڕوانگەی ژنەوە سەیری واقێعی تورکیە و جیهان بکەین. پێنج هەزار ساڵە هەمیشە هێرشی ڕەگەزپەرەستانە و پیاوسالاری و نەریت و کۆمەڵکوژی لە ئارادا هەیە. بەڵام ئێستا هەموو ڕۆژێک لە ناوەڕاستی شەقامەکاندا تەرمی ژنێک دەدۆزرێتەوە.
هەموو ڕۆژێک ژنان لە شارەکەت، لەسەر شەقامەکان یان لە شارێکی تر دەکوژرێن. ڕۆژانە دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەریان. ئەم ژنانە ڕۆژانە تووشی توندوتیژی و زەلیلی دەبنەوە. کۆمەڵگایەکی وا چۆنە؟ منداڵ چۆن بەم شێوەیە گەورە دەبێت؟ گەنجێکی ئاوا و ژنێکی وا، چ ژنێکە؟ هەر ژنێک کە بکوژرێت تا چەند ئەخلاق کەم دەکاتەوە؟ ئەو ژنە ناتوانێت ئیرادەی خۆی دەرببڕێت. ناتوانێ خۆی لە کۆمەڵگادا بنوێنێ، نە بچێتە دەرەوە یان کار بکات. دەستدرێژیکردن دۆخێکی زۆر چەوساندنەوە و دڕندەییە. ئەویش بەر ئەم شتە کەوتووە. تا چەند دەتوانێت ئیرادەیەکی ئەخلاقی گەشە بکات؟ هەنگاو بە هەنگاو ئەخلاق بەرەو لەناو چوون دەبات. لە تیڤی دەیبینین، پیاوێک هێرش دەکاتە سەر ژنێک و لێی دەدات لە کاتێکدا ئەوانی تر تەنها سەیری دەکەن. ئایا ئەمە پێوەرێکی ئەخلاقییە، یان نا؟ ئەخلاق چییە؟ مرۆڤ یارمەتی مرۆڤ دەدات. ئەمەش شەرەفێکە. کەسێک لەبەر چاوم هەوڵی کوشتنی کەسێک دەدات. لەوێ دەستوەردان دەکەیت، هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەیت، هەوڵدەدەیت ڕێگری لێبکەیت. (بەڵام ئەوەی دەگوزەرێت) بێ هەستییە.
*لێرەدا لەبەر ئەوەی بابەتی موڵک و ژیانی تایبەتی زۆر بەرچاو دەکەوێت، شتێکی لەم جۆرە لە مێشکماندا هەیە. مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت وەک ئەوەی مرۆڤ مافی دەستوەردانی نەبێت (مافی دەستوەردان لە بابەتە تایبەتەکاندا نەبێت).
ئەو ژنە ئێستا "ماڵی" کەسێکە. سۆز و هەستیاریش بەم شێوەیە دەکوژرێت. گرنگترین شتەکان ڕوودەدەن. خەڵک دەنگی بەرز ناکەنەوە. ماوەیەک لەمەوبەر تورکیا لە تۆڕی مەجازی X (پێشتر تویتەر)ی بلۆک کرد. هەمووان چۆن کاردانەوەیان نیشاندا؟ باشە، ئامرازێکی پەیوەندیکردنە. هەرچەندە ئێمە ڕەخنەمان هەیە، بەڵام ئامرازی کۆمەڵایەتی مرۆڤن. بێگومان دەتوانرێت ناڕەزایەتی لێبگیرێت. بەڵام کێشەی سووتێنەر زۆر زیاتر لەمانەیە، کێشەکە شەڕە، با لەبیرمان نەچێت کە شەڕ نابینیت، بەڵکوو کێشەی هەژاری و چەوساندنەوە لە ژیاندا ڕەنگی داوەتەوە. ناتوانی خۆت دەرببڕیت. ناتوانی ڕەخنە لە هیچ شتێک بگریت، وەک مرۆڤێک پشتگوێ دەخرێیت. بێباکی و نەبوونی هەستیاری پەیوەندی بە لاوازبوونی پەیکەری ئەخلاقیەوە هەیە. هەم بێ هەستیاری وردە وردە و هەم سنووردارکردنی هزری دروست دەبێت.
* ساڵی ٢٠٢٢ ژینا ئەمینی لە ئێران کوژرا. بکوژەکە پێی دەوترێت پۆلیسی ئەخلاقی. دەمەوێت ئەم بەشەی بەرنامەکە بە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەم بابەتە کە باست کردووە کۆتایی پێبهێنیت.
نموونەیەکی بەڕاستی نایاب. ژن گوزارشت لە ئەخلاقی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات دەکات. دیارە ئەویش هەڵوێستی هەیە بەرامبەر بە ڕێژیمی ئێران. ئەوەی کە باڵاپۆشی لەبەر نییە، دەربڕینێکە بۆ ئەوە. هەروەها خۆڕاگری یەکێکە لە لایەنە بنەڕەتییەکانی ئەخلاق. چەند جێی داخە کە سیستەم پۆلیسێک بۆ ئەمە دادەمەزرێنێت بەناوی پۆلیسی ئەخلاقی. ئەخلاق بەم شێوەیە بە ئامرازی پۆلیس و ئاسایش و زۆرەملێ دروست نابێت. ئەو پرسەیە بە پرسیاری یەکەمتان وروژاندمان ئاساییە. بە شێوەیەکی سروشتی دروست بووە. لە سەردەمی بەردینی نوێدا وەک ئەوە نییە کەسێک دارێکی پۆلیسی بەدەستەوە بێت و خەڵک ناچار بە ڕیزگرتن بکات.
واقعێکە بە شێوەیەکی سروشتی مرۆڤ بە خۆشەویستی، ڕێز خوڵقاندن، بەرهەمهێنان، ئەخلاق و جوانکارییەکەیەوە پێکهێنراوە. پۆلیسی ئەخلاقی شتێکی زۆر دڵتەزێنە و زۆر پێچەوانەی سروشتی ئەخلاقە. لە ڕاستیدا ئەوەی کە ئەم هێرشانە ڕوویانداوە، کاردانەوەی توندی کۆمەڵگا بەرامبەر بە شەهیدکردنی ژینا ئەمینی و بڵاوبوونەوەی بۆ هەموو گەلان بە کوردانی ڕۆژهەلات و گەلانی دیکەشەوە، نیشانی دا کە ئەمە چەندە هەڵە بووە. کۆمەڵگا وتی تۆ نوێنەری ئەخلاق نیت، ئێمە بوونمان هەیە. ئێمە وەک کۆمەڵگا نوێنەرایەتی بەرخۆدان دەکەین.