پەیامەکەی کەژەکە بەم شێوەیە:
" بە خەمگینییەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەری بەناوبانگی میسری نەوال سەعداویمان بیست. کە بە تێکۆشانی درێژ ماوەی خۆی بۆ مافی ژنان دەناسرێت.نەوال بۆ هەمووان سەرچاوەی هێز و ورە بوو.
بەم بۆنەیەوە کەژەکە سەرەخۆشی لە گەلی میسر و ژنانی میسری دەکات بۆ لەدەستدانی ژنە شۆڕشگێڕ نەوال سەعداوی دەکات کە بە پێداگرێکی بێوێنە ناوی دەرکردبوو، هەروەها بوبویە سەرچاوەی ئیلهام و هێز و شانازی بۆ هەموان، “کەسایەتییەکی ئازیزمان لە دەستداوە کە دۆستێکی نزیکی گەلی کوردە بە گشتی و داکۆکیکارێکی دیاری پرسی ژنانی کوردە بە تایبەتی.
بەڵێ دۆستێکی ئازیزمان لە دەستداوە کە بەردەوام لەو باوەڕەدا بووە هاوسۆزبوونی ژنان تاکە ڕێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر عەقڵییەتی پیاوسالاری و دامودەزگا جۆراوجۆرەکانی پیاوسالاریدا، “ئێمە لە نزیکەوە نەوال سەعداویمان ناساند و چەندین دیدارمان کرد کە کاریگەری لەبیرنەکراوی بۆ بەجێهێشتووین، چ لە ڕووی قووڵی ئەو مشتومڕە فکرییە بەرزانەی کە لە نێوانماندا لەسەر پرسی ئازادی ژن دروست بووە، چ لە ڕووی بەرژەوەندی دیاری ئەو لە دۆزەکەمان و باوەڕی ئەو بە دادپەروەری و شایستەبوونی خەباتەکەمان. نەوال سەعداوی بەردەوام وەک گڕێکی سووتاو لە دڵ و دەروونیاندا دەمێنێتەوە، “جەخت لەوە دەکەینەوه، کە بە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین و بە پێداگرییەوە یادی ئەو میراتە فکریەکەی دەکەینەوە کە بەرگری لە مافەکانی ژنان دەکات، هەر بەم بۆنەیەوە، سەرلەنوێ پابەندبوونی خۆمان بە هەموو ژنانی ناوچەکە و جیهان نوێ دەکەینەوە، کە تێکۆشانمان لە دژی هەموو شێوازەکانی جیاکاریی سیستماتیک لە دژی ژنان زیاتر بکەین، تا ئەو کاتەی کە ئازادی و مافە لەدەستچووەکانمان لە کۆمەڵگایەکدا لە یەکسانی، دادپەروەری، کەرامەت و ئازادی ڕاستەقینە، کە پڕە لە ناسنامەی ژنی ئازاد، چاک بکەینەوە."
ک-ش