لە قامیشلۆ ڕێپێوانێک دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا
ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستار بە ڕێپێوانێکی بەرفراوان دانیشتوانی قامیشلۆ لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی ژنان، بەدروشمی "نا بۆ توندوتیژی" ڕژانە گۆڕەپانەکان.
ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستار بە ڕێپێوانێکی بەرفراوان دانیشتوانی قامیشلۆ لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی ژنان، بەدروشمی "نا بۆ توندوتیژی" ڕژانە گۆڕەپانەکان.
لە سەرەتای شەڕی عەفرینەوە لە ساڵی ٢٠١٨دا ٩ ژنە کوردی عەفرین (کەوسەر هەمادە، سەمسا، لەیلا یوسف، ئامینە سوڵتان، نورە سەیدۆ، فاتیمە عوسمان، ئیمان خالید و میرا سەیدۆ) لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ڕفێندران و دواتر لە ساڵی ٢٠٢٤دا سزای زیندانیانی بە سەردا سەپێندرا.
ڕێپێوانەکە لە گەڕەکی کۆرنیسەوە بە بەشداری بەڕێوەبەری خۆسەری کانتۆنی جزیرە، پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) یەکێتی ژنانی گەنج و سەدان هاوڵاتی شارەکە دەستپێکرد، دواتر لە پێش ناوەندی نەتەوەیەکگرتووەکان، گردبوونەوە، بەخولەكێک ڕێز بۆ گیانی شەهیدانی ئازادی چالاکییەکەیان دەست پێکرد. لە ڕێپیوانەکەدا بە دروشمی "نا بۆ داگیرکاری"، "نا بۆ خیانەت" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە. هەروەها لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵای کۆنگرە ستار و چڵی زەیتوون بە واتای ئاشتی بەرزکرانەوە.
ئەندامی کۆردناسیۆنی کۆنگرە ستار ڕەمزیە مەحموود سەرەنجی خستە سەر بەرخۆدانی گەلی عەفرین و وتی: " سڵاو لە بەرخۆدانی گەلی کورد و بەتایبەت گەلی عەفرین دەکەم، ماوەی ٥ ساڵە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٩ ژنی عەفرینیان ڕفاند و ئەمساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندوون. بەڵام ئیرادەی ئێمە تێک ناشکێت. هەمووکاتێک پشتگیری گەل و گەریلا دەکەین هەتا بە سەرکەوتن دەگەین".
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایهات.