لە ئامەد گەمارۆی پۆلیس؛ ژنان بەرخۆدان دەکەن

لە ئامەد ژنان ویستیان بۆ پەیمانی ئیستانبوول چالاکی بکەن، پۆلیس تورک ژنانی گەمارۆدا. بەرخۆدانی ژنان بەردەوامە.

تەڤگەری ژنانی ئازاد( تەژا) و مەجلسی ژنانی پارتی دیموکراتیکی گەلان( هەدەپە)، بە درووشمی " ئێمە لە شەقامەکان بە دەستمان هێناوە، لە شەقامەکانیشدا دەیپارێزین" لە دژی هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی ئیستانبوول ویستیان لە  دووڕێیانی دونیا لە ناوچەی پەیاسی ئامەد ڕێپێوانێک ئەنجام بدەن. کاتێک ژنان لە دەوری یەک کۆبوونەوە لەلایەن پۆلیسی تورکەوە گەمارۆ دران.

وتەبێژی مەجلسی ژنانی هەدەپە عایشە ئاجار باشاران، پەرلمانتارانی هەدەپە نووران ئەمیر، ڕەمزیە تۆسوون، دەرسین داغ، سەمرا گیوزەل، چالاکانی تەژا و گەلێک ژنی تر بۆ ئەوەی بەشداری ڕێپێوانەکە بن خۆیان گەیاندە دووڕیانی دونیا و لە چوارشوێنی جیاواز لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرا.

ژنان لە ناو گەمارۆی پۆلیسدا بێ وچان دروشمیاندا و هاواریان دەکرد، " بژی پشتگیری ژنان" ، " ژن، ژیان ، ئازادی" و جەختیان کردەوە کە بەرخۆدان بەردەوام دەکات.

ک-ش