لە ئێلح یادی ئەو ژنانە کرایەوە کە بەدەستی دەوڵەتی تورک کوژابوون
٦ ژنی کوردی شۆڕشگێڕ کە بەدەستی دەوڵەتی تورک لە پاریس و سلۆپی تیرۆرکرابوون، لە ئێلح یادکرانەوە.
٦ ژنی کوردی شۆڕشگێڕ کە بەدەستی دەوڵەتی تورک لە پاریس و سلۆپی تیرۆرکرابوون، لە ئێلح یادکرانەوە.
ساکینە جانسیز (سارا)، فیدان دۆگان (ڕۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (ڕوناهی) لە پاریس لە ٩ی کانوونی دووەم و سەڤیر دەمیر، فاتمە ئۆیار و پاکیزە نایر کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لە ناوچەی سلۆپی کۆمەڵکوژ کراون، لە ئێلح یادکرانەوە. مەراسیمی یادکردنەوەکە لە لایەن پارتی یەکسانی دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) ئەنجامدرا و گەلێک ژن بەشداری مەراسیمەکە بوون.
مەهدیە دەمیر هاوسەرۆکی دەبەپەی ئێلح لە مەراسیمەکەدا قسەیکرد و وتی: "لەدەستی ئێمەدا ڕوناکیەک هەیە کە تاریکی ڕوناک دەکاتەوە، هاوڕێیانمان کە تاریکی ڕوناک دەکەنەوە هەن. بەڵێن دەدەین لەدژی ستەم بوەستینەوە".
مەهدیە بەم شێوە کۆتای بە قسەکانی هێناو وتی: "ئێمە جارێکی تر، دوپاتی دەکەینەوە دژ بەم سیاسەتە قێزەونەی کە هەوڵدەدات ئەم کۆمەڵکوژیە بشارێتەوە بەردەوام دەبین. زیهنیەتی بکوژ و دوژمنایەتی ژنان شەرمەزاردەکەین".
'لە ژنان دەترسن، بەرخۆدان بەردەوام دەکەین'
پەڕلەمانتاری دەم پارتی زەینەب ئۆدونجی ڕایگەیاند، لەوکاتەی باسی ئاشتی دەکرا کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا، وتی: "دوای کۆمەڵکوژی لە پاریس، لە کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیاندرا و لە ناو کۆڵانەکاندا کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا. دەوڵەتێک کە لە پاریس گولەی نا بە ئاشتیەوە، هێرشی بەرامبەر ژنان ئەنجامدا چونکە لە ژنان دەترسێ. لە تێکۆشانی ژنان دەترسن. لە دژی هەموو هێرشەکان بەرخۆدان دەکەین".
چالاکیەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایهات