راوا پەیامێکی ئاراستەی ژنانی ئینترناسیۆناڵیست لە رۆژئاوا کرد و بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی پەیامی پشتیوانی و تێکۆشانی راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ژنانی ئەفغانستانی نیوسەدەیە لە ژێر باری قورسی رژێمە ئیمپریالیستی و ئاییپەرستیەکاندان و ئەوەش خراوەتەڕوو، "لە ماوەی رابردوودا تالیبان زیاتر گوشارەکانی خستووەتە سەر ژنان. ماف و شکۆی ژنان پێشێل دەکات، ئەوانی لە ماڵدا بە دیل گرتووە، سەرپۆشیان بەسەردا دەسەپێنێت و ئەوانەی ناچنە ژێر بار زیندانی دەکرێن.
ژنانی ئەفغانستانی سەرباری هەموو ئەوانە وەک هاوڕەگەزەکانیان لە جیهان لە بەرامبەر زیندان، توندوتیژی و هەڕەشەکان خۆڕاگری دەکەن.
پەیوەندی نێوان گەلانی کورد و ئەفغانستانی تەنیا ئازاری هاوبەش نییە، پەیوەندی ئێمە بەرخودانی پێداگریی هاوبەشە. هێز لە خوشکانی کوردمان وەردەگرین، کە شان بە شانی هاوڕێ پیاوەکانیان دەجەنگن.
'عەبدوڵا ئۆجالان هێزی گۆڕانکاری و وەرچەرخانی خستەڕوو'
بزوتنەوەی ژنان نمونەی بڕیارداری بەهێزی ژنان لە ئێران نیشاندا و چەندین تەنگوچەڵەمەی راماڵی.
رێبەرایەتی بەڕێز ئۆجالان دریخست کە ژنان خاوەن هێزی گۆڕانکاری و وەرچەرخانی خۆیان و کۆمەڵگان.
بۆ رێزلێنان لە هاوڕێیانمان لە زیندان و یادکردنەوەی ئەو قارەمانانەمان کە ژیانیان لەدەستداوە، تا ئازادی و دادپەروەری لە خاکەکەمان دەچەسپێت، دەبێت ئێمە درێژە بە ئەرکی خۆمان بدەین. لە دژی ئیمپریاڵیزم و ئایینپەرستی توندڕەوانە دەبێت ئێمە هێزی خۆمان یەکبخەین، وەک شۆڕشگێڕان و شەڕڤانان دەبێت ئێمە لە دژی داگیرکەری، دوژمنایەتی بەرامبەر ژنان و نادادی، یەکبگرین.
بە هاوپشتی دەتوانین ئایندەیەکی دوور لە زیندان و ئەشکەنجە بونیادبنێین".
هـ . ب