یەرەکە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی لە باڵوسە شەهید بوون، ئاشکرا کرد

یەرەکە لە راگەیێنراوێکدا ناسنامەی ٧ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە شاخی بالۆسە لە بەرواری ٧ی ئابی ئەمساڵدا شەهید بوون.

لەم بارەیەوە فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە رایگەیاند:

"هەر وەکو دەزانن چەند رۆژ لەمەو بەر رامانگەیاندبوو کە لە هێرشێکی ئاسمانیی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورکیە بۆ سەر گروپێک لە هەڤاڵانمان لە هەرێمی چیای باڵۆسە حەفت هەڤاڵ لە گەڵ دوو وڵاتپارێز پەیوەست بە کاروانی شەهیدان ببوون.

دەوڵەتانی داگیرکەر مێژوویەکی دوور و درێژیان هەیە بۆ قڕکردن و لە ناوبردن و پارچەکردنی گەلی کورد و لە هیچ جۆرە هێرشێکی دڕندانە دەستیان نەپاراستووە. هێرشێک کە لە شاخی باڵۆسە ئەنجامدار، سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە داگیرکەران بەبێ هیچ جیاوازییەکی پارچە و جوگرافیا، لە هەرشوێنێک کوردێکی ئازاد هەبێت وەکو مەترسییەک بۆ روخاندنی دەسەڵاتی خۆیانی دەبینن. با دوژمن باش بزانێت کە لە سەر بیرۆکە و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ رۆحێکی نەتەوەیی وەها دروست بووە کە بە فشاری داگیرکەران و بە خیانەتی کەسانی خزمەتکاری دوژمن، ئەو رۆحە و ئەو یەکێتی و یەک دڵییەی گەلی کورد بە هیچ شێوەیەک لاواز نابێت، بەڵکۆ گوڕتر و بەهێزتر دەبێت. شەهادەتی ئەو هەڤاڵانەش کە خەڵکی هەر چوارپارچەی کوردستانن  سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە بتلیس و سنە و سلێمانی و کوبانی هەر یەک خاک و یەک وڵاتن و گەلی کورد لە هەر کوێیەک بێت یەک نەتەوەن و یەکێتی گەلی کورد درووست بووە. لە لایەکی دیکەوە شەش هەڤاڵ لەو شەهیدانە هەڤاڵی ژنن و دیارە کە بە تایبەت و بە مەبەست ئەم هێرشە پێکهاتووە، چونکە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئاپۆیی، ژنانی ئازاد دیکەن و هێڵی ئاپۆیی هێڵی ژنی ئازادە. بە دڵنیایشەوە ئەم رێبازە، ئازادی گەلی کوردی مسۆگەر کردووە.

ئێمە وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزی کورد و هەموو دایکان و ژنانی تێکۆشەری ریگای ئازادی، پەیمانی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە تا دوا دڵۆپی خوێنمان لە سەر رێگا و رێبازی شەهیدان درێژە بە تێکۆشانمان بدەین و لە کەسایەتی ئەو شەهیدانەدا یادی هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی پیرۆز رادەگرین و سەری رێز و نەوازش لە هەمبەر شەهیدان دادەنەوێنین. هەر وەها داوا لە گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و بە تایبەت لە رۆژهەڵات دەکەین کە بە شێوازێکی شۆڕشگێڕی شکۆمەندانە خاوەنداری لە بنەماڵەی شەهیدان و هێڵی شەهیدان بکەن و بنەماڵەی شەهیدان بە تەنیا نەهێڵن لە بواری مادی و مەعنەوییەوە یارمەتیدەریان بن. داوا لە گەنجانیش دەکەین کە بە بەشداربوون بۆ ناو ریزی گریلا و بە هەڵگرتنی چەکی شەهیدان تۆڵەی شەهیدان بکەنەوە و بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی ئازاد خەبات بکەن.

ناسنامەی هەڤاڵانی شەهید بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

ناو و پاشناو: سونگول دیلمان

کۆد: ئۆزگور کورستان

بەشدار بوون: ٢٠١٥ گارزان

شەهادەت: ٧/٨/٢٠٢٠ ئاسۆس

***

ناو و پاشناو:  ئارەزو موحەمەدی

کۆد: بێریوان تاقەدار

بەشدار بوون: ٢٠١٦ سنە

شەهادەت: ٧/٨/٢٠٢٠ ئاسۆس

***

ناو و پاشناو: دۆزگین عومەر

کۆد: رۆژبین گوڵناز

بەشدار بوون: ٢٠١٥ کوبانی

شەهادەت: ٧/٨/٢٠٢٠ ئاسۆس

***

ناو و پاشناو: ئەسرین خەلیل

کۆد: شیلان شۆڕش شآهۆز

بەشدار بوون: ٢٠١٥ سەریکانی

شەهادەت: ٧/٨/٢٠٢٠ ئاسۆس

***

ناو و پاشناو: دیلان مەحمود

کۆد: وەژین دۆغان کوردستان

بەشدار بوون: ٢٠١٧ قامیشلو

شەهادەت: ٧/٨/٢٠٢٠ ئاسۆس

***

ناو و پاشناو: فەرهاد خدرلەکی

کۆد: رێزان کوردستان

بەشدار بوون: ٢٠١٥ سنە

شەهادەت: ٧/٨/٢٠٢٠ ئاسۆس

***

ناو و پاشناو: مەدینە شێخۆ

کۆد: ئەیلەم جودی

بەشدار بوون: ٢٠١٨ کوبانی

شەهادەت: ٧/٨/٢٠٢٠ ئاسۆس"

ز.ش