١ی حوزەیران و ئەشکەنجەی سپی – ٢٤
هەوڵەکانی ئۆجالان بۆ ئاشتی و چارەسەری وەک بەردێک بەر پیلانگێڕی لەناوبردن و ڕزاندنی گۆشەگیری دەوڵەتی تورک دەکەوت. تەڤگەری ئازادی کورد لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لەبەردەم بڕیارێکی نوێدا بوو.
هەوڵەکانی ئۆجالان بۆ ئاشتی و چارەسەری وەک بەردێک بەر پیلانگێڕی لەناوبردن و ڕزاندنی گۆشەگیری دەوڵەتی تورک دەکەوت. تەڤگەری ئازادی کورد لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لەبەردەم بڕیارێکی نوێدا بوو.
دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی ئەو ڕژێمەی کە لە ئیمڕالی دروستی کرد، گۆشەگیری و کەرەنتینەی هەمیشەیی کرد و پیلانی ڕزاندن و لەناوبردنی دەستپێکرد. گوێ بە پێشنیازەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئاشتی و چارەسەری نەدا و سیاسەتی لەناوبردنی لەدژی گەلی کورد هەڵبژارد. تەڤگەری ئازادی کورد لە ساڵی ٢٠٠٤دا ئیدی پێویست بوو بڕیارێکی نوێ بدات. بە تایبەتی گفتوگۆ لە مانگی شوباتدا لەناو هەپەگەدا دەستیپێکرد، لە کۆتایی مانگی ئایاردا جێبەجێ کرا.
دەستەی فەرماندەیی هەپەگە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٠٤ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئاگربەستی ١ی ئەیلولی ١٩٩٨ کە تا ئەو کاتە بەردەوام بوو ئیدی کۆتایی هاتووە و گەریلا لە 'پاراستنی ناچالاکەوە' دەست بە 'پاراستنی ڕەوای چالاک' دەکات. هەپەگە لەبارەی هۆکارەکانی ئەم بڕیارەوە وتی، "بۆ بەڕێوەبردنی شەڕی تایبەت و بە ئامانجی لەناوبردنی گەریلاکانمان، سەربازان کە بە شێوەیەکی قێزەون پەروەردەکراون ئەگەری لە فەرماندەی بۆلوە دێن و لە موونزوور ئۆپەڕاسیۆن دەکەن، ئەگەر لە قەیسەری دێن و لە جوودی ئۆپەراسیۆن دەکەن، ئەو کاتە هەپەگەش ناچارە وڵامی ئەو هێزانە بداتەوە. هەروەها ئەمەش وادەکات شەڕ لە هەموو تورکیا بڵاوببێتەوە."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هەروەها ئەم داوایەکرا، "پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بهێنرێت، ڕێبەر ئاپۆ وەک نوێنەری ئیرادەی گەلی کورد قبوڵ بکرێت، ڕێگا بۆ چارەسەری دیموکراتیانە بکرێتەوە، هێزی زیادەی تورک لە کوردستان پاشەکشێی پێ بکرێت، دۆخی نائاسایی لە هەرێمەکانی کوردستان بە تەواوی هەڵبگیرێت، ئۆپەڕاسیۆن لەدژی هێزەکانی هەپەگە کۆتایی پێبهێنرێت، توندوتیژی دژی گەلی کورد ڕابگیرێت و سیستمی جاشایەتی هەڵبوەشێنرێتەوە."
ئەو قۆناغەی کە بە هەنگاوی ١ی حوزەیران دەستیپێکرد
دووەمین کۆنگرەی کۆنگرەی گەل و هەنگاوی هەپەگە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ دا دەستیپێکرد، بە شێوەیەکی فەرمی بووە بڕیاری تەڤگەری ئازادی کورد و بۆ ڕای گشتی جیهان ڕاگەیەنرا. هەنگاوی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ وەک '١٥ی تەباخی دووەمین' جێگای خۆی لەناو مێژووی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا گرت. دوای ئەوەی بڕیارەکە لەسەر ئەم بناغەیە درا، هێزەکانی گەریلا گەڕانەوە بۆ باکووری کوردستان و لەدژی کردەوەکان و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد لە چوارچێوەی ' مافی پاراستنی ڕەوا' چالاکیان ئەنجامدا. لە راستیدا کارەکانی سەرلەنوێ نۆژەنکردنەوەی هێزە سەربازیەکانی تەڤگەری ئازادی کورد لە ساڵی ٢٠٠١ەوە دەستیپێکردبوو. هێزەکانی هەپەگە هەموویان لە ساڵی ٢٠٠٣ دا لە رووی سەربازی و تەکنیکیەوە بە شێوەیەکی فراوان پەروەردە کرابوون و پرۆفیشناڵ ببوون. لە بەرانبەر گەریلاکانی کوردستان کە خۆیان بۆ سەردەمی نوێ ئامادە کردبوو، ڕێبەری گەلی کوردیش ئامادەکاری بۆ مۆدێلی نوێ کرد. پرۆژەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد لە ٢١ی ئازاری ٢٠٠٥دا بە جەژنی نەورۆز لە ئامەد ڕاگەیەنرا.
تێپەڕبوون لەناو کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکدا
کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لەدژی ستراتیژی ناچارەسەری دەوڵەتی تورک دەبووە یەکێک لە کاریگەرترین هەنگاوەکانی ئۆجالان. بەپێی بۆچوونی ڕێبەری گەلی کورد سەردەمی نەتەوە – دەوڵەت بەسەر چووە، چارەسەری لە جێگەی دروستکردنی نەتەوەیەکی سەربەخۆ، پێویستە لە دیموکراتبوونی نەتەوەکاندا واتە لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیدا ببێت. کۆنگرەی گەل لە سێیەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیدا کە لەنێوان ٤ی ئایار و ٢١ی ئایاردا ئەنجامدرا، پرۆژەی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک بە فراوانی گفتوگۆی لەسەرکرا و بووە پەیامێک بۆ کۆمەڵانی کوردستان.
بەپێی پەیامەکە گەلی کورد بۆ سیستمی کۆنفیدڕالی دروست بکات پێویستە لە ڕووی سیاسی، کۆمەلایەتی و ئابوریەوە لە گوند، کۆڵانەکان دەستپێبکەن و کۆمین و ئەنجومەنی خۆیان دروست بکەن. کۆنگرەی گەل سیستمی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیکی کوردستانیان وەک ئیرادەیەکی باڵای دیموکراتیکی گەل و ئەنجومەنی یاسادان قبوڵ کرد.
ئۆجالان دەستیلەکارکێشایەوە
عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ١١ی ئایاری ٢٠٠٥دا کاتێک لەگەڵ پارێزەرانی چاوپێکەوتنی ئەنجامدا، بڕیارێکی مێژوویی ڕاگەیاند. عەبدوڵلا ئۆجالان وتی ئەو لەنێوەندگیری کشاوەتەوە و بڕیاری شەڕ یان ئاشتی بۆ تەڤگەری ئازادی کورد بەجێ دەهێڵێت و وتی، "بۆ ئەوەی ئاشتی مسۆگەر ببێت شەش ساڵە دەپاڕێمەوە، ئەوەیان جێبەجێ کرد، منیش وتم بووەستن، بەشکم دەوڵەت هەنگاوێک بنێت. بە ڕاستی منیش بڕوام کرد. هەڤاڵەکانی خۆمم بۆ باشوور کشاندەوە، هەڵویستێکی دیسیپلینی و بە شەرەفیان پیشاندا. پیرۆزباییان لیدەکەن. بەڵام ئەوەی من بە تەمای بووم لە دەوڵەت، وڵام نەدرایەوە. دەوڵەت چاوەڕێی ئەمریکای دەکرد، سیاسەتی لەناوبردن تا ئێستاش لە ڕؤژەڤدایە. با نەڵێن سەرۆک وایوت، ئەو فەرمانیدا'. من بە تایبەتی بە گروپی شەڕ دەڵێم: لەبارەی پاراستنی چالاک بەپێی پێویستیەکانی دیموکراتی بڕیار بۆ ئێوە بەجێدەهێڵم. ئەگەر دەتانەوێت دەتوانن بۆ باشوور بکشێننەوە، ئەگەر دەتانەوێت بەشداری لە ژیانی مەدەنیدا بکەن، من دەلێم: نەک من ئیرادەی ئێمە مەرجە. ئەگەر هونەرتان هەیە و لە دەستان دێت، ئەگەر ئێوە دەڵێن، دەتوانین قاڕەمانێتی بکەین، ئەوەش ئێوە دەیزانن. ئەگەر ناتوانن خۆتان بپارێزن، ئەو کاتە هیچ مەکەن. ئەگەر دەلێن' نا دەیکەین' ئەو کاتە بکەن."
یاسای ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ پەیڕەو دەکرێن
دەولەتی تورک کە لە بەرانبەر شەڕی کوردستان و لەبەرانبەر هزری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد تەنگەتاو ببوو، لە ساڵی یەکەمی هەنگاوی ١ی حوزەیرداندا پیلانگێڕیەکی نوێی لە ئیمڕالی دەستپێکرد، 'ڕژێمی ئینفاز بە ئاسایشێکی زۆرەوە' پێکهێنرا. لەبەرئەوەش دەسەڵاتی ئەو کاتەی ئاکەپە ناچار بوو هەموو یاساکانی ساڵەکانی پێشوو کە جێبەجێ دەکران لەسەرەوە تا کۆتایی بگۆڕێت. ئەو یاسایانە وەک 'یاساکانی ئۆجالان' لە مێژوودا تۆمارکران، ئەو مافەی کە بە ئۆجالان درابوو، ئەگەر کەمیش بێت، لێی سەندرایەوە. گۆشەگیری و کەرەنتینەی لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد قوڕستر کرد . بە یاسای نوێ ١٢ی چاوپێکەوتنی ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرانی قەدەغەکران و چاودێریکردنی و تۆمارکردنی چاوپێکەوتنەکانی ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرانی سەپێنرا. ئیدی هیچ ئەرکێک لە چاوپێکەوتنەکاندا نەمابوو، ئامێری تۆمارکردنی دەنگیان لەسەر مێزەکە لە کاتی چاوپێکەوتندا دادەنرا . هەروەها دەست بەسەر تێبینییەکاندا دەگیرا کە پارێزەران کە کاتی چاوپێکەوتنەکاندا دەیاننووسی و تۆماریان دەکرد.
هەوڵی خنکاندنی فیزیکی و ئیرادە
لە ئیمڕالی کە هەموو مافێک ئاستەنگکرابوو، بێبەشکردن لە مافەکان ئیدی دەبووە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە. عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەم شێوەیە باسی لەو پیلانە دەکرد کە لەدژی ئەنجامدەدرا: "ئەوەی لەدژی ئێمە ئەنجام دەدرێت، هەوڵی خنکاندنی فیزی و ئیرادەیە. ئەوەش لە چوارچێوەی پیلانیکدا بەڕێوە دەبەن. ئەم کردەوانە لەبەردەم چارەسەری دیموکراتی و ئاشتیانە ئاستەنگە. بەردەوامی سیاسەتی لەناوبردنە. چاوپێکەوتن لەم باردودۆخەدا ئەنجام نادرێن. چاوپێکەوتنەکان کۆتاییان پێهاتووە. من ئەم دۆخە شەرمەزار دەکەم. ئەمە لەناوبردنێکی بێ دادگاییکردنە و پێدەچێت دوایین چاوپێکەوتنی ئێمە بێت."
پیلانێکی نوێ لە ئیمڕالی جێبەجێ کرا، لە لێدوانەکانی ئەو کاتەی ئاکەپە دەزانرا کە پرۆژەیەکی دەوڵەتە. تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیری تورک دەیوت، 'ئۆجالان ئێدی ناتوانێت لەگەڵ پارێزەرانی چاوپێکەوتن ئەنجام بدات.' جەمیل چیچەک وەزیری دادیش دەیوت، " دۆزی ئۆجالان کۆتایی هات. ئیدی پێویستی بە چاوپێکەوتن نەماوە." ئەم قسانەی بەرپرسانی تورک جگە لە شاردنەوەی گۆشەگیری ناو گۆشەگیری لە ئیمڕالی بە واتای هیچ شتێکی تر نەدەهات. لەو کاتەدا ٤ دۆزی ئۆجالان لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و دۆزێکیش لە تورکیا بەردەوام بوو.
قەدەغەی کوردی و ناڕەزایی
لە ئیمڕالی کردەوەی بەو شێوەیە ئەنجامدران کە لە یاسای نێونەتەوەیی جێگایان نەدەبووەوە، کردەوەی دژی مرۆڤایەتی لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ ڕوویدا. هەوا کەسەر کە لەگەڵ محەمەد ئۆجالان بۆ ئیمڕالی چوون، لەگەڵ ئۆجالان بە کوردی قسەیان کرد. بەرپرسانی دەوڵەتی تورک دەستیان بە جووڵە کرد و داوایان کرد بە کوردی قسە نەکەن. لەسەر ئەوەش هەوا کەسەر بە ئەوانی وت، "من کوردم، من بە زمانی دایکی خۆم قسە دەکەن." دوای ئەوەی بەرپرسانی تورک هوشداریەکەیان دووبارە کردەوە، چاوپێکەوتن بە کوردی کۆتایی هات، ڕێبەری گەلی کورد بە برا و خوشکی خۆی وتی،" کاتێک ئێوە بۆ چاوپێکەوتن هاتن، پێویستە هەموو کاتێک بە کوردی قسە بکەن، ئەگەر بە کوردی قسە نەکەن، ئەو کاتە سەردانم مەکەن." و بە بەرپرسانی تورکی وت، ئێوە ناتوانن کوردی قەدەغە بکەن."
ئۆجالان لەو چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند کە پەروەردە بە زمانی دایک واتە کوردی مافێکە و داوای لە کوردان کرد کە بۆ کوردی و مافی کەلتوری خۆیان کار بکەن و وتی، "سەرەتا بۆ مافی پەروەردەی کوردی پێویستە گەلی کورد بۆ هەموو مافەکانی کەلتوری خۆی کار بکات. لە ماوەی ڕابردوودا بینیمان کە دایکانمان و گەنجانمان چییان سەرخست. گەلەکەمان لە چوارچێوەی دیموکراسیدا پێویستە هەوڵەکانی زیاتر بکات و چالاکی ئەنجام بدات. پەیمانی لۆزان لەدژی مافی پەروەردەیی کوردی نییە، بە پێچەوانەوەیە، دەرفەت بەم مافە دەدات. ئێمە دوژمنایەتی تورک ناکەین، پێویستە مرۆڤ ئەم زمانە فێر ببێت. گەلەکەمان بۆ ئەم داواکاریانە، بێ ئەوەی توندوتیژی بەکار بهێنێت، بە ڕێ و ڕێبازی دیموکراتی هەموو هەفتەیەک دەتوانێت چالاکی ئەنجام بدات."
یەکەم سزای زیندانی تاکەکەسی
دوای ئەو پێشنیارانەی ڕێبەری گەلی کورد، دەستەی دیسیپلینی دەوڵەتی تورک کە لە ئیمڕالی پێکهێنرابوو، بە بیانووی ئەوەی 'فەرمانی بە ڕێکخستن کردبووە و گەلی بۆ ڕاپەرین هانداوە' ٢٠ ڕۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەردا سەپێنرا. ئۆجالان کە نەیدەتوانی سوود لە مافی یاسایی پارێزەرانی وەربگرێت، گلەیی لە ٢مین دادگای ئینفازی بورسا کرد، بەڵام گلەییەکەی رەتکرایەوە. گوایە دوای ئەوەی قۆناغی یاسایی کۆتایی هات، سزای زیندانی تاکەکەسی لە ١ی کانونی دووەمی ٢٠١٦دا جێبەجێ کرا. دوای ئەوەی جێبەجێ کرا، ڕادیۆ، ڕۆژنامە و کتێکبەکانی لێسەندرانەوە، رێگە نەدرا کە بجێتە ناو ئەو حەوشەیەی کە هەواگوڕکێی تیدا دەکرد. عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دوای سزای زیندانی تاکەکەسی لە چاوپێکەوتنی ١ی شوباتدا وتی: "ئەگەر زمانی دایک قەدەغەدەکرێت، ئەمە قڕکردنی کەلتوریە. گرنگی ئەم بابەتە و پەروەردە بە زمانی دایک پێویستە لە ڕاگەیەنراوەکاندا بە باشی و بە فراوانی باسی لێ بکرێت. قڕکردنی کەلتوری لە قڕکردنی فیزیکی زۆر مەترسیدارترە. مافی رەوای سروشتی دایک و منداڵانی کوردی کە داواکاری خۆیان لەم بارەیەوە بە شێوەیەکی ئاشکرا دەرببڕن و ناڕەزایی دیموکراتیکی خۆیان پیشان بدەن.
لە ڕێگای زیندانی تاکەکەسیەوە ئەشکەنجەی سپی بەرانبەر ئۆجالان ئەنجامدرا. ئەم ڕێبازەی ئەشکەنجە چەندین ساڵ بەردەوام بوو. تا ساڵێ ٢٠٢٠ ٢٤٠ جار سزای زیندانی تاکەکەسی (حوجرە) بەسەر عەبدوڵلا ئۆجالاندا سەپێنرا. ئەو سزایەی کە سەرەتا لە زستانی ٢٠٠٦دا بەسەر ڕێبەری گەلی کورددا سەپێنرا لەناو گەلی کوردستان و گەریلادا ڕێگای بۆ تۆڕەییەکی گەورە کردەوە.
بۆ من نەمرن
لە ٧مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا، واتە لە ١٥ی شوباتی ٢٠٠٦دا ڤیان سۆران ئەندامی کۆمیتەی سەرلەنەوێ دامەزراندنی پەکەکە و یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار، بۆ شەرمەزارکردنی دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کوورد و سزای حوجرە و کردەوە دژی مرۆڤایەتیەکان لە ئیمڕالی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. بەهۆی سەرلەنوێ دەستپێکردنی چالاکی خۆسووتاندن ڕێبەری گەلی کورد تووڕە بوو و لە چاوپێکەوتنی ١٦ی شوباتی ٢٠٠٦دا وتی، "من ئەم جۆرە چالاکیانە پەسەند ناکەن. ئەگەر بشمرم با کەس بۆ من زیان بە خۆی نەگەیەنێت. من لێرە لەناو بارودۆخێکی خراپ و قوڕسدام، بەڵام بەرخۆدان دەکەم. پێدەچێت مردن زۆر ئاسانتر بێت."
سبەینێ: بۆ ئەوەى باڵندەکان نەبینێت دارەکانیان بڕییەوە
ف.ق