لە مەخمور ئاگری نەورۆز کرایەوە

لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور، نەورۆز بە جۆشێکی مەزن ئاگری نەورۆز کرایەوە و پەیامدرا "ئەم نەورۆزە، دەبێتە نەورۆزی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ".

ئاهەنگی نەورۆز لە مەخمور

جەژنی نەورۆز لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) نەورۆز بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا. ئاهەنگەکە لە ناوەندی کەلتوور و هونەری مەخمور ڕێکخرا، گەل و خوێندکاران بەشداربوون.

گۆڕەپانەکە بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و وێنەی شەهیدان و ئاڵای پەکەکە و کەجەکە و کەژەکە و پاژک ڕازێنرایەوە.

پاشان هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەل، ئەحمەد شەهباز ڕایگەیاند بەهیواین ئەم جەژنە ببێتە جەژنی ئاشتی و ئازادی، گوتی: "ئەم نەورۆزە لە ڕێبەر ئاپۆ و تەواوی گەلان پیرۆز دەکەین. ئەم نەورۆزە دەبێتە ڕۆژی ئاشتی و ئارامی گەلان. ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ".

پاشان شانۆیەک نمایشکرا و هەڵپەڕکێ کرا.

دواتر ئاهەنگەکە بە گۆرانی و مۆسیقا و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.