شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی سەردانی دەربەندیخانی کرد
شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی، کە بۆ راگرتنی شەڕ و داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستانن، لە بەردەوامیی کار و چالاکییەکانیاندا سەردانی دەربەندیخانیان کرد.
شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی، کە بۆ راگرتنی شەڕ و داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستانن، لە بەردەوامیی کار و چالاکییەکانیاندا سەردانی دەربەندیخانیان کرد.
شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی لە دوای هەوڵەکان و جوڵاندنی هێزی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ ناوچەکانی گەریلا لە مەتینا و ئەگەری روودانی شەڕ و بۆ ئیدانەکردنی هەوڵی شەڕانگێزانە و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک روویان لە باشووری کوردستان کرد.
لە فڕۆکەخانەى هەولێر رێگری لە دەستەیەکی گەورەی شاندی ئاشتی کرا و رێگایان پێ نەدرا بۆ هێنادیی ئاشتی لە کوردستاندا کار و چالاکییەکانیان ئەنجام بدەن و بە شێوەیەکی توندوتیژانە بەدەر لە هەموو پێوەرێکی مرۆیانە و نەتەوەییانە مامەڵەیان لەگەڵ کردن و گەڕاندنیانەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
هاوکات دەوڵەتی ئەڵمانیاش لە فڕۆکەخانەى دوسلدۆرف رێگری لە هەوڵەکان بۆ هێنانەدیی ئاشتی لە کوردستان کرد و رێگای نەدا دەستەیەکی تر لە ئەندامانی شاندی ئاشتی سەردانی باشووری کوردستان بکەن.
دەستەیەکی تر لە ئەندامانی شاندی ئاشتی پێش هەوڵ و رێگرییەکانی دەوڵەتى ئەڵمانیا و پەدەکە لە کوردستان بوون، کە لە هاووڵاتییانی ١٤ وڵاتی جیاجیا پێکهاتوون و بۆ بەردەومیدان بە هەوڵەکانیان بۆ هێنانەدیی ئاشتی خواستیان لە هەولێر چالاکی ئەنجام بدەن، بەڵام لە هەولێر رێگرییان لێکرا و گەمارۆدران و رێگای هیچ چالاکییەکیان بۆ ئاشتی پێ نەدرا.
دوای ئەوە شاندی ئاشتی هاتنە سلێمانی و زنجیرەیەک چاوپێکەوتن و چالاکییان ئەنجامدا و پێداگرییان لەسەر ئاشتی لە کوردستان و هەروەها ئیدانەکردنی هێرشە داگیرکەری و پاکتاکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەکردەوە.
ئەمڕۆ شاندی ئاشتی نێونەتەوەیی لەبەردەوامیی هەوڵ و کارەکانی بۆ هێنانەدیی ئاشتی سەردانی قەزای دەربەندیخانیان کرد و لەلایەن کۆمەڵێک چالاکوان و رێکخراوی مەدەنی پێشوازییان لێکرا و باسیان لە گرنگیی ئاشتی و پێکەوە ژیان و تەبایی کرد.
ژ.ت