کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەنەکە: دوژمن لەبەرئەوەی لە یەکێتیی گەلی کورد دەترسێ هێرش دەکات
کەنەکە ڕایگەیاند، هێرشی سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر هێرشە بۆ سەر یەکێتی نەتەوەیی کورد و گوتی: "دوژمن لە یەکێتیمان دەترسێ". -
هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادی: سلێمانی سەر بۆ هیچ داگیرکەرێک شۆڕ ناکات
دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادیی لەبارەی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت رایگەیاند: "تاکە رێگەی خۆپاراستن یەکێتی و یەکڕیزییە" و جەختیشی کردووەتەوە، " سلێمانی سەر بۆ هیچ داگیرکەرێک شۆڕ ناکات". -
تەرمی دوو لە شەهیدەکانی دژەتیرۆر لە کەرکوک و سلێمانی بە خاکسپێردران
تەرمی هیوا قادر حەسەن و ئیڤان عەدنان کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون، لە کەرکوک و سلێمانی بە خاکسپێردران. -
کەنەکە سەرەخۆشی لە یەنەکە دەکات
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەنەکە بە هۆی شەهیدبوونی ٣ پێشمەرگەیانەوە سەرەخۆشی لە یەنەکە دەکات. -
هەپەگە: ٤ داگیرکەر سزا دران، گورز لە ھەلیکۆپتەرێک و ١١ سەنگەر وەشێندرا
گەریلاکانی ئازادی کوردستان گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند. لەوچوارچێوەیەشدا ھەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلادا ٤ داگیرکەر سزا دران و گورز لە هەلیکۆپتەرێک و ١١ سەنگەری داگیرکەران وەشێندرا. -
قارەمانی بۆتان: میرزا بارگران
گەریلا میرزا بارگران کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان بۆ ماوەی ٩ ساڵ خەباتێکی بێوچانی ئەنجامدا، بە ئازایەتی خۆی رێی لە دوژمن گرت. -
گوندی بانا کە ٢ مانگە گەمارۆدراوە، بۆردومان دەکرێت
لە گوندی بانای ناوچەی ناسای شڕنەخ کە دوو مانگە لەلایەن سەربازانەوە گەمارۆدراوە، دەوروبەری گوندەکە لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان دەکرێت. -
سوپای عێراق بەرپرسیاری هێرشەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات
لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەی ڕۆژی ١٨ی ئەیلول فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەتی لە سلێمانی بۆردوومان كرد و بە ھۆیەوە ٣ ئەندامی دژە تیرۆر شەھید بوون، لە توركیاوە هاتووە. -
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد، کە لە ئامەد شەهید بووە و ڕایگەیاند، "لە دژی سوپای تورکی داگیرکەری قڕکەر، ھەتا دوا هەناسەی بە بوێری و ئازایەتییەکی زۆر و بە ڕۆحێکی گیانبازانە شەڕی کرد و شەهید بوو". -
زانیاری لەبارەی ناسنامەی ٣ شەهیدەکەی سلێمانی ئاشکرا کرا
زانیاری لەبارەی ناسنامەی ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆر، کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە شاری سلێمانی شەهید بوون، ئاشکرا کرا. -
کەجەکە: ناچارین بە خیانەت بڵێین خیانەت!
کەجەکە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە کۆنسێپتی قڕکردنی کوردان پشت بە خیانەت دەبەستێت، "تاکە ڕێگە بۆ لەناوبردنی ئەو کۆنسێپتەش وەستاندنی خیانەتە". داواشی لە هەمووان کرد کە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ڕوو لە گۆڕەپانەکان بکەن و بە توندی دژی خیانەت بوەستنەوە". -
"لە هێرش بۆ سەر نووسینگەی هەولێری کەنەکە یەکێتی نەتەوەیی کرایە ئامانج"!
کەنەکە ڕایگەیاند، هێرشەکەی سەر نووسینگەکەیان لە هەولێر لەلایەن دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانییەوە دژی یەکێتی نەتەوەیی پیلانی بۆ دانراوە و جێبەجێ کراوە. جەختیشیکردەوە، لە دژی هەموو هێرشەکان رادەوەستین و هێڵی یەکێتی نەتەوەیی دەپارێزین. -
ئەحمەد قەرەمووس: ئاسایشی هەولێر نووسینگەی کەنەکەی نەپاراستووە
سەبارەت بە هێرشەکەی سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر، هاوسەرۆکی گشتی کەنەکە، ئەحمەد قەرەمووس ڕایگەیاند: "ئاسایشی هەولێر لەبەر ئەوەی وێڕای هەموو ئەو هەڕەشانەی لەسەر کەنەکە هەیە و ئەمنییەتی نووسینگەی کەنەکەی نەپارستووە، تاوانبارن". -
تەڤگەری ئازادی: هێرشەکان نیشانەی پیلانگێڕییەکی هەرێمییە دژی کورد
تەڤگەری ئازادیی کوردستان، سەبارەت بە هەردوو هێرشەکەی ئەمڕۆ باشوری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "هێرشەکان نیشانەی پیلانگێڕییەکی هەرێمییە دژی پرسی کورد". -
تاڵەبانی: هێرشەکەی عەربەت تاوانێکی ئاشکرا و بەزاندنی سنوورە
سەرۆکی یەنەکە، بافڵ تاڵەبانی، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەتی شەرمەزارکرد و گوتی، ئەم هێرشە تاوانێکی ئاشکرایە و بەزاندنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە. -
دژە تیرۆری باشوری کوردستان: لە هێرشەکەدا سێ پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆری باشوری کوردستان، ڕایگەیاند، لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، ٣ پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە. -
شەنگالییەکان بە مەراسیمێکی جەماوەریی شەهیدەکانیان بەخاکسپارد
فەرماندەکانی یەبەشە لە مەزارگەی شەهید بەرخۆدان و شەهید دڵشێر لە چیای شنگال بە خاک سپێردران. -
لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت تەقینەوە ڕوویدا
لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی ناوچەی عەربەتی سەر بە سلێمانی تەقینەوە ڕوویدا. پێشبینی دەکرێت، هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بێت. بەپێی زانیارییەکان، کوژراو و بریندار هەن. -
لە هێرشی سەر نوێنەرایەتی کەنەکە، کەسێک شەهید بوو- نوێکراوەتەوە
بە چەک هێرشکرایە سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر، لە هێرشەکەدا نوێنەری کەنەکە دەنیز جەودەت بولبون کوژرا. -
ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی لۆزان: لەپێناو ئازادیدا دەبێت ستراتیژێکی نەتەوەیی هەبێت
لە ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی لۆزاندا هاتووە: "ئەرکی سەرەکی دەکەوێتە سەر شانی کەسایەتیە سیاسیەکانی کورد. دەبێت بزانرێت کە ئازادی نادرێت، بۆ ئازادی پێویستیمان بە تێکۆشانێکی سەردەمیانە و ستراتیژێکی نەتەوەیی هەیە". -
هەپەگە: داگیرکەرێک سزا درا و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێندرا
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستاردا، سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزا درا، گورز لە هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەر و ٧ سەنگەری داگیرکەران وەشێندرا. -
خەڵاتی ئاپێ موسا بە عەبدولرەحمان گۆک دەبەخشرێت
براوەکانی ٣٠یەمین خەڵاتی ئاپێ موسا و شەهیدانی راگەیاندنی ئازاد دیاریکران. لە بەشی هەواڵەکانی تورکی خەڵاتی یەکەم بە سەرنوسەری زیندانیکراوی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا عەبدوڕەحمان گۆک و خەڵاتی غوربەتلی ئەرسوزیش بە نازیلا مەعروفیان دەبەخشرێت. -
لە نۆ مانگدا ٢١ حاڵەتی خۆکوشتن لە جۆلەمێرگ تۆمار کراون
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لانیکەم ٢١ حاڵەتی خۆکوشتن لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگای جۆلەمێرگ تۆمار کراوە. -
بەرخۆدانی گەریلا ڕێگری لە داگیرکەران دەکات
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بە بەرخۆدان ڕێگەیان لە سوپای تورکی داگیرکەر گرتووە. گەریلاکانی هەپەگە ڕایانگەیاند، چی دەبێت با بێت، سازش لەسەر بەرخۆدان دژی داگیرکەران ناکەین. -
یەبەشە ناسنامەی سێ فەرماندەی خۆی ئاشکراکرد کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا شەهیدبوون
فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٧ی ئەیلولدا لە سەردەشت هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامداوە و سێ فەرماندەی ئەوان شەهیدبوون.