کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
تەرمی گەریلای هەپەگە فیداکار هێلین بەخاکسپێردرا
فیداکار هێلین لە گابار بەهۆی بۆردومانەوە شەهید بوو، دوای ١٠ مانگ تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە، لە گوندی بارمان بەخاکسپێردرا. -
لە سلێمانی مەراسیمێک بۆ شەهید سەید ئەڤران ڕێکخرا
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان، مەراسیمێک بۆ شەهید سەید ئەڤران ڕێکخرا. -
لە ئامەد جەماوەر پۆل پۆل پرسەی سەید ئەڤران بەسەر دەکەنەوە
لە ئامەد جەماوەر پۆل پۆل پرسەی سەید ئەڤران بەسەر دەکەنەوە، کە چەند رۆژ لەمەوبەر بەھۆی نەخۆشی دڵەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەھید بوو. -
دادگا سزای ٤ ساڵ و دوو مانگ زیندانی بەسەر سیاسەتمەدارێکی کورد دا سەپاند
سەلما ئیرماک، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا" و "بێڕێزی کردن بە حکومەت"، سزای ٤ ساڵ و دوو مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. -
پێنجەم کۆنگرەی یەنەکە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) لە شاری سلێمانی دەستی بە کارەکانی پێنجەم کۆنگرەی ئاسایی خۆی و بڕیارە چەند گۆڕانکارییەک لە پەیکەرەی حزبی ئەنجام بدات. -
لە قۆسەر ٢ کەس دەستگیرکران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی قۆسەری سەر بە مێردین لە باکووری کوردستان، پۆلیسی تورک لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان، لانیکەم ٢ کەسی دەستگیرکرد. -
دەوڵەتی تورک گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیلی بۆردومانکرد: ژنێک شەهید بوو
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیلی بۆردومان کرد، راگەیەندرا کە لەئەنجامی ئەو هێرشەدا ژنێک شەهید بووە و پیاوێکیش برینداربووە. -
قەیوم لەسەر بودجەی شارەوانی ٧٠ هەزار کەسی بردووە بۆ سەیران و گەشت
لەکاتێکدا گەلانی تورکیا و کوردستان بەدەست قەیرانی ئابووریەوە دەناڵێنن، قەیومی وان لە ماوەی ٩ مانگدا ٧٠ هەزار لایەنگری ئاکەپە و مەهەپەی بردووە بۆ گەشت و سەیران. -
لە مەخمور یادی سارا گۆیی و روکەن زەلال بەرزڕاگیرا
سارا تۆڵهەڵدان گۆیی و روکەن زەلال کە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە مێرسین چالاکی گیانبازانەیان ئەنجامدا و شەهید بوون، بە مەراسیمێک لە مەخمور یادیان کرایەوە. -
ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم لە ٢٠١٨ەوە نایاسایین!!
"دادگای فدراڵی عێراق نابێت خۆی لەهەندێ راستی بدزێتەوە، دەبوو ئەو حكومەتی هەرێمی بەهۆی ئەوەی لە ٢٠١٤ەوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی ئەنجام نەداوە سزا بدابا". -
ئەو گوندنشینانەی ڕێگەیان لێ گیرا، ڕێگەی هاتوچۆیان داخست
هاوڵاتیانی زیڤینگی شکاک کە لەلایەن قەیوم و سەربازانی تورکەوە ڕێگرییان لێکرا بچنە ناو زەوییەکانیان، ڕێگەی هاتووچۆیان داخست. -
هەپەگە بە چالاکییەکانی یادی تۆڵهەڵدان گۆیی و روکەن زەلالی بەرزڕاگرت
هەپەگە بۆ یادکردنەوەی تۆڵهەڵدان گۆیی و زەلال روکەن چالاکی ئەنجامدا. راگەیەندرا کە لە چالاکییەکاندا ٦ داگیرکەر سزادراون. -
ئومید: دەبێت رێبەر ئاپۆ لە ناوەندی تێکۆشانماندا بێت
هێلین ئومید رایگەیاند: "لەم قۆناغەدا دەبێت رێبەر ئاپۆ لە چەق و ناوەندی تێکۆشانماندا بێت. بۆ ئەو مەبەستەش چیمان پێدەکرێت، دەبێت بیکەین. بەڵام دەبێت بزانین ئەوەی دەیکەین لە پێناو خۆماندایە". -
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٨ کرێکار لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە
یەکێتی سەندیکای کرێکاران لقی سلێمانی ئاماری گشتیی گیانلەدەستدانی کرێکارانی لە نۆ مانگی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە لەو نۆ مانگەدا ١٨ کرێکار گیانی لەدەستداوە. -
لە ئامەد پۆلیس رێگەی نەدا پرسە بۆ ئەڤران دابندرێت
پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک رێگەیان نەدا لە ئامەد پرسە بۆ رۆژنامەوان سەید ئەڤران دابندرێت. -
گرتن و بێسەروشوێنکردنی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە
هەڵمەتی گرتن و دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە سەروبەندی ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی چڕکرابووەوە، بەردەوامە و ژمارەیک چالاکوانی دیکەش دەستگیرکران. -
دورماز: ئاکەپە لە رێگەی گۆشەگیرییەوە کۆمەڵگا بەگژیەکدا دەکات
سیاسەتمەداری کورد شەریف دورماز رایگەیاند، کە ئاکەپە لە رووی ترس و دوژمنایەتیەوە گۆشەگیری لە ئیمراڵی دژوارتر دەکات و وتی، "ئاکەپە لە رێگەی گۆشەگیرییەوە دەیەوێت کۆمەڵگەیەکی بەو جۆرە بخوڵقێنێت، کە سەری پێدابنەوێنێت". -
زیندانی سیاسی بایرام ئاسلان دوای ٣٠ ساڵ ئازاد کرا
بایرام ئاسلان کە ٢٤ی ئەیلولی ١٩٩٣ لە مووش دەستگیرکرابوو، پاش ٣٠ ساڵ زیندانی کردن ئازادکرا و بە شێوەی جەماوەری لە ئامەد پێشوازی لێکرا. -
بۆ گەریلای یەژاستار مزگین جگەرخوێن مەراسیمی مەولود بەڕێوەچوو
بۆ گەریلای یەژاستار مزگین جگەرخوێن (شەهناز ئۆکشاماک) کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە شاری فارقین مەراسیمی مەولود بەڕێوەچوو. -
یەرەدە: خاوەندارێتی لە ئاڵای شەکاوەی شەهید ئەڤران دەکەین
کۆردیناسیۆنی یەرەدە، تیشکی خستە سەر میراتی یەکێک لە پێشەنگانی نەریتی چاپەمەنی ئازاد، سەید ئەڤران، گوتی: "خاوەندارێتی لە ئاڵای هەمیشە شەکاوەی سەید ئەڤران دەکەین و دڵسۆزی یادی وی دەبین". -
"میراتی ئەڤران لە تێکۆشانی ڕاگەیاندنی ئازاد دا بەزیندوویی دەمێنێتەوە"
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات (دەفەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی ڕۆژنامەوان سەید ئەڤران، کە بەهۆی وەستانی دڵەوە شەھید بوو ڕایگەیاند، "میراتی ئەڤران لە تێکۆشانی ڕاگەیاندنی ئازاد دا بەزیندوویی دەمێنێتەوە". -
لە مانگێکدا لانیکەم ١٦٢ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون
لە مانگی خەرمانان (٢١ی ئاب تا ٢٢ی ئەیلول) لانیکەم ١٦٢ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون، هەر لەو مانگەدا ٢ کاسبکار کوژراون و شەش کۆڵبەریش بریندارکراون و چوار زیندانی کوردیش لە سێدارەدراون. -
دەمیر: دەبێت پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەوپەڕی ھێزەوە شەرمەزار بکرێت
پارێزەر جەمال دەمیر ڕایگەیاند، "دەبێت کورد و دۆستەکانی لە ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمدا، زۆر زیاتر ناڕەزایی نیشان بدەن و بەوپەڕی ھێزەوە شەرمەزاری بکەن. جەختیشیکردەوە، کێشەی کورد تەنیا لە ڕێگەی گفتوگۆکردن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەر دەکرێت. -
کۆتا پەیامی سەید ئەڤران
ھەڤاڵی ڕۆژنامەوانمان سەید ئەڤران بەر لە شەهیدبوونی پەیامێکی بە ناونیشانی "بەرەو گەشتی دوایی" بڵاوکردبووەوە. -
هەڤاڵی رۆژنامەوانمان سەید ئەڤران لەدەستدا: ئەو یاد و بیرەوەری راگەیاندنی ئازاد بوو
بیر و یادەوەری راگەیاندنی ئازاد لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوو، سەید ئەڤران شەهید بوو. یەرەئا رایگەیاند، سەید ئەڤران وەک دەیان شەهیدی راگەیاندنی ئازاد بووە مەشخەڵێک و میراتێکی گەورەی لە پاش خۆی بەجێهێشت.