کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە گورزێکی قورسی لە داگیرکەران وەشاند: ١٩ داگیرکەر سزادران
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا ١٩ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر سزادران و گورز لە ١١ سەنگەریش وەشێندرا. هەپەگە رایگەیاند کە گەریلاکان چەندین تاکتیکی سەرکەوتوانەیان بەکارهێنا و گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشاندووە. -
'ئەو هێزانەی پشتیوانی کودەتای ١٢ی ئەیلول بوون، پشتگیری لە دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە دەکەن'
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک رایگەیاند، ئەو هێزانەی پشتیوانیان لە کودەتای ١٢ ئەیلول دەکرد و ئەوانەی پشتیوانی دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەکەن هەمان هێزن و وتی، "ئامانجی ئەو هێزانە قڕکردنی کوردانە". -
وەزیر دەیانکاتە ئامانج و دادگاش رەوانەی زیندانیان دەکات
لەو چوار گەنجەی لە ناوچەی رێیا ئارموشێ لە وان دەستگیر کران، دوای ئەوەی لە لەلایەن وەزیری ناوخۆی تورک عەلی یەرلیکایاوە کرانە ئامانج، سێ کەسیان زیندانی کران. -
تەڤگەری ئازادی تۆمەتەکانی پەدەکە بەدرۆ دەخاتەوە
تەڤگەریی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و تۆمەتەکانی پەدەکە بەدرۆ دەخاتەوە، دەڵێت :"ئەو کردەوەی کە ڕۆژی ١ی ئەیلوول ئەنجام دراوە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە". -
هەپەگە: سوپای تورک هێرشێکی نوێی دەستپێکرد
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە زاپ و لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلا ناتوانێت بجوڵێتەوە، هێرشێکی نوێی داگیرکەری دەستپێکردووە. -
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە هەرێمی برادۆست کەوتە خوارەوە
لە نێوان بەرمیزە و گوندی چنارۆک لە هەرێمی برادۆست فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی سیخوڕی کەوتە خوارەوە و پەدەکەش هەوڵی دۆزینەوەی دەدات. -
کۆمیتەی پەکەکە-پاژک لە دژی گوشار و کردەوە نایاساییەکانی ناو زیندانەکان بانگەوازی راگەیاند
کۆمیتەی پەکەکە-پاژک ئاماژەی بە ئەشکەنجە لە دژی زیندانیان لە زیندانی پاتنۆس کرد و رایگەیاند، ئەگەر ناڕەزایەتی جەماوەری نەیاتە ئاراوە، لەسەر دەەستی حزبوڵکۆنترا ئەو کردەوانە بە کۆمەڵگادا بڵاودەکرێتەوە، هەربۆیە لە دژی ئەو کردەوانەدا داوای هەستیاربوونی کرد. -
لە کەرکوک و دهۆک بوومەلەرزە روویدا
لە ناوچەکانی کەرکوک و دهۆکی باشووری کوردستان سێ جار بوومەلەرزە روویدا. -
سەرەتا سەربازەکانیان سووتاند، دواتر نکۆڵییان لێکرد، تا ئێستاش بێدەنگن
سوپای تورک ساڵێک لەمەوبەر، بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی گەریلاوە، تەرمی سەربازەکانی سووتاند. ساڵێک بەسەر ئەو دڕندەییەدا تێپەڕیوە، بەڵام نکۆڵیکردن و بێدەنگی بەردەوامە. لەو شوێنەی کە ڕووداوەکەی تێدا ئەنجامدرا، تا ئێستاش ئاسەواری ئەو دڕندەییە دەبینرین. -
هێزەکانی گەریلا لە زاپ، مەتینا و خواکورک ١٩ چالاکییان ئەنجامدا
چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بەردەوامن. هێزەکانی گەریلا لە زاپ، مەتینا و خواکورک ١٩ چالاکییان ئەنجامدا. -
قەیوم شاری وانی وەک گوندێک لێکردووە
قەیومی وان، کە دەستی بەسەر شارەوانی گەورە شاری وانی هەدەپەدا گرتووە، وانی کردووە بە گوندێکی گەورە. مرۆڤ ناتوانێت بەهۆی قوڕ، چاڵ و زبڵ و خاشاکەوە بە شەقامەکانی واندا تێپەڕێت. -
فەرماندەی گیانبازی تونێلەکانی شەڕ
یڵدز شاهین بۆتان کە بەشداری لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەرەشدا کرد، لە تونێلەکانی شەڕدا بە ئازایانە شەڕی کرد. ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە دژی سوپای داگیرکەر گوڕی بە بەرخودان دا. -
سلێمانی.. دژی دواکەوتنی مووچە بایکۆت ڕاگەیەندرا
ئەمڕۆ بەشێک لە فەرمانبەرانى سنووری پارێزگای سلێمانی، دژی دواکەوتنی مووچە، بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند. -
لە گوندی بلبسێ ماوەی ٤٥ رۆژە قەدەغەی هاتووچۆ و گەمارۆ بەردەوامە
لە گوندی بلبسێی ئەلکێ گەمارۆ و قەدەغەی پراتیکی سەربازانی تورکی داگیرکەر ٤٥ رۆژە بەردەوامە. داگیرکەران ئێوارە دەوروبەری گوندەکەیان بۆردومان کرد. -
لە باکوور رێژەی قسەکردن بە کوردی بۆ لەسەدا ٧ دابەزیوە
هاوسەرۆکی ئەیتم سەنی وان موراد ئاتابای رایگەیاند، کە کوردەکان لە ساڵانی ١٩٢٠ لە ناو ماڵ و دەرەوە بە رێژەی لەسەدا ٩٠ بە کوردی قسەیان دەکرد، بەڵام ئێستا ئەو رێژەیە بۆ لەسەدا ٧ دابەزیوە. -
دەوڵەتی ئێران دوو چالاکوانی کولتوری دەستگیر کرد
سیروس عەباسی، چالاکوانی کولتوری و براکەی ئازاد عەباسی دوای بانگهێشتکردنیان بۆ ئیتلاعاتی شاری دێولان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر و ڕەوانەی زیندان کراون. -
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چوار بنکەی داگیرکەران لە برادۆست بۆردومان کران
بنکەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە گوندەکانی بەرمیزە، ناوڕووبارۆک و دەریا سۆر لە سنووری برادۆست لە باشووری کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران. -
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئامەد دوو کەس دەستبەسەرکران
لە ناوچەکانی پەیاس و لجێی ئامەد، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و دوو کەسیان دەستگیرکرد. -
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە قەلقەلی شەھید بوون
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەھیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، "دوو گەریلامان بە ناسناوی شۆڕش و دەیندار، لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکێک لە گوندی چاملی سەر بە ناوچەی قەلقەلی وان، شەهید بوون". -
'هێرشەکان لە دژی تەرمی شەهیدان و گۆڕستانەکان، تاوان دژی مرۆڤایەتین'
کۆمیتەی پشتیوانی بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە سەرنجی راکێشا بۆ سەر هێرشەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاسیست بۆ سەر تەرمی شەهیدان و گۆڕستانەکان و ئەوەی خستەڕوو، کە ئەو کارە تاوان لە دژی مرۆڤایەتیە. -
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندێکی قەزای ماوەتی بۆردومان کرد
قایمقامی قەزای ماوەت ئاشکرا کرد کە فرۆکەی بێفرۆکەوان گوندێکی قەزاکەیانی بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە ئاگر لەو سنوورەکەوتووەتەوە. -
دایک و باوکی ژینا ئەمینی: لە سەر گڵکۆکەی مەراسیمی ساڵیادی کچەکەمان بەڕێوەدەبەین
سەرباری گوشارەکانی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە سەر بنەماڵەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی'، بە تایبەتی بنەماڵەی ژینا ئەمینی، کە هێمای سەرهەڵدانەکەیە، دایک و باوکی رایانگەیاند، مەراسیمی یەکەم ساڵیادی گیانلەدەستدانی کچەکەیان بەڕێوەدەبەن. -
تەرمی ٢ گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا
تەرمی گەریلاکانی هەپەگە دڵگەش زیلان گۆزەڕەش و مەروان وان بەخاکسپێردرا. -
بە ھۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران چەند کۆڵبەرێک کوژران و بریندار بوون
لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ناوچە سنووریەکانی بانە و چاڵدران لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، بە ھۆی ئەشکەنجە و تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران، کۆڵبەرێک کوژراوە و ٣ کۆڵبەریش بریندار بوون. -
بۆ بەرزڕاگرتنی یادی کەمال پیر ١٧ چالاکی ئەنجامدران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە کەمال پیر ١٧ چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، گورز لە حەفارەیەک و ١٠ سەنگەر وەشێندرا.