کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بۆ بەرزڕاگرتنی یادی کەمال پیر ١٧ چالاکی ئەنجامدران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە کەمال پیر ١٧ چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، گورز لە حەفارەیەک و ١٠ سەنگەر وەشێندرا. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، "هاوڕێیانمان دڵگەش، بەرخۆدان و مەروان کە بوونە نوێنەری ئیرادەی ئاپۆیی، لە زاپ شەھیدبوون، لە خەرزانەوە تا ئامەد، ھەتا دوا هەناسەیان ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆییان وێنا کرد". -
تەرمی دوو گەریلا بەخاکسپێردرا
تەرمی پەیام دەمیر، گەریلای یەژا ستار و مەحمود تەکین گەریلای هەپەگە، کە ڕۆژی ٢٨ی ئادار لە جیلۆ شەهید بوون، لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە وەرگیرایەوە و لە زێدی خۆیان بە خاکسپێردران. -
پەدەکە راستەوخۆ پشتیوانی لە هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی کەرکوک دەکات
ئەردۆغان و نەژادپەرستەکانی تورکیا بەردەوامن لە سیاسەتی داگیرکاری بۆسەر خاکی کوردان، حکومەت و لایەنەکان بێدەنگن و پەدەکەش پشتیوانی ڕاستەوخۆی پیلانەکەیە. -
گەریلا بۆ پاراستنی کوردستان لە سەنگەردایە
سوپای تورک، کە لە مانگی ئابدا هێرشەکانی بۆ سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا چڕتر کرد، سەرباری بەکارهێنانی هێزی تەکنیکیش بەرامبەر گەریلا شکست دەهێنێت. شەڕە دژوارەکە دەریدەخات کە گەریلا چ هێزێکە بۆ بەرگریکردن و پاراستنی خاکی کوردستان. -
'گەڕیدەکانی ئازادی' لە دۆسێلدۆرفن
رێپێوانی گەنجانی کورد و ئینترناسیۆناڵیست لە پێناو ئازادی جەستەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، سبەینێ لە کۆڵن دەگاتە کۆتایی. چالاکوانان کە دوای گەشتە ١٥ کیلۆمەتریەکەیان گەیشتنە دۆسێلدۆرف، چالاکی یادکردنەوەیان سازکرد. -
لە مەخمور یادی شەهید یوسف پیرۆسی، تێکۆشەر پێنجوێن و زەردەشت عیسیان بەرز ڕاگیرا
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور، بە ئەنجامدانی مەراسیمێکی جەماوەری، یادی یوسف پیرۆسی، تێکۆشر پێنجوێن و زەردەشت عیسیان، کە ڕۆژی ٢٧ی تەمووز لە گۆڕەپانی بەتکار-ی سەر بە ناوچەی ئەلکێ-ی شڕنەخ شەهید بوون، بەرزڕاگیرا. -
کۆدار: شەهید ئارگەش و هەڤاڵانی نموونەی فەرماندەی پێشەنگی ناو گۆڕەپانی کردار بوون
کۆدار وێڕای بەرزڕاگرتنی پێنجەم ساڵیادی شەهیدبوونی چوار جەنگاوەری گیانبازی ریزەکانی پەژاک رایگەیاند، بەشداریی و ئامادەیی ئەوان، رۆڵی گەورەی لە بەرەوپێشبردنی تێکۆشانی ئازادیخوازی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەبووە و داوای کرد گەل زیاتر بچنە ناو ریزەکانی گەریلاوە. -
تەرمی دوو گەریلا کە لە جیلۆ شەهید بوون، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا
دوای پێنج مانگ، تەرمی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بۆتان ئێریش (مەحمود تەکین) و ڕێڤان سرووج (پەیام دەمیر)، کە ڕۆژی ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٣ لە جیلۆ شەهید بوون، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. -
لە یەکێک لە گوندەکانی ماکۆ، ٣٥ خانوو بەهۆی لافاوەو زیانیان بەرکەوت
لە شاری ماکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باران بارینێکی زۆر لە ماوەی ئەم هەفتەدا لافاوی لێکەوتەوە.بەوهۆیەوە دەیان خانوو زیانیان بەرکەوتووە. -
سیامەند موعینی: ئامانجی دەوڵەتی ئێران پاکتاوکردنی هەموو پارتە کوردییەکانە
هاوسەرۆکی پژاک، سیامەند موعینی، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "وێستگەنیوز"، جەخت لە گرنگی یەکڕیزی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات دەکاتەوە، دەڵێت: "ئامانجی دەوڵەتی ئێران پاکتاوکردنی هەموو حیزبەکانە". -
ڕۆشنبیرانی پێکهاتەکانی کەرکوک: هۆشیاربن بەرامبەر پیلانگێرییەکان و مەبنە سووتەمەنی ململانێی ناڕەوا
رۆشنبیرانی تەواوی پێکهاتەکانی کەرکوک بەیاننامەی ئاشتی و پشتگیری لە پێکەوەژیان ڕادەگەینن و دەڵێن: "ڕێگەنادەین لە دەرەوەی شارەکەمان کێشەمان بۆ ڕەوانە بکەن". -
چالاکی تۆڵەکردنەوەی گەریلا: ٣ داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدانی خەرزان چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران، کامێرایەکی حەراری تێکشکێنرا، گورز لە ١٤ سەنگەر وەشێنرا. -
کەجەکە: دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت لە عێراق و سوریا درێژە بە داگیرکارییەکەی بدات
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە: "دەوڵەتی تورک هەم لە عێراق و هەم لە سوریا، مافی سەروەری هەردوو وڵاتەکەی پێشێل کردووە، دەیەوێت داگیرکارییەکەی لە عێراق و سوریا درێژە پێ بدات". -
ناسنامەی ٣ گەریلا ئاشکرا کرا کە لە بۆتان شەهیدبوون
هەپەگە بەڕێزەوە یادی ٣ گەریلا دەکاتەوە کە لە بۆتان شەهیدبوون، دەڵێت "دووبارە بەڵێن بە شەهیدەکانمان دەدەین، هەڵوێستمان دژی خیانەت و خیانەتکاران لە جاران بەهێزتر و کاریگەرتر دەبێت". -
گەریلا باشوری کوردستان بۆ داگیرکەر و خیانەتکاران چۆڵ ناکات
هێزەکانی گەریلا کە لە سیدا و چیای جودی و گردی ئێف ئێم پلانەکانی دەوڵەتی تورکیان لەناوبرد، بە گیانی خۆیان ڕێگەیان لە داگیرکەران گرت، هێزی سەرەکیی پاراستنی خەڵکی باشوری کوردستانن. -
حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک داوای پاراستنی ئارامی و ئاشتەوایی دەکەن
حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک: "سوپاو حەشدی شەعبی لە ڕووداوەکانی ئەم دوایەی کەرکوک ڕۆڵی خراپیان گێڕا و بێ لایەن نەبوون". -
نوێنەری سەرۆک کۆماری عێراق: سەقامگیری و ئاشتەوایی دەگەرێنینەوە بۆ کەرکوک
نوێنەری سەرۆک کۆمار دەربارەی خۆپیشاندانەکانی کەرکوک، گوتی: "پێویستە جارێکی دیکە ڕووداوی دڵتەزێنی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە و سەقامگیری و ئاشتەوایی بچەسپێت لە کەرکوک". -
دەوڵەتی تورک دەیەوێت ژمارەی جەردەوانان لە شڕنەخ زیاد بکات
دەوڵەتی تورک ماوەی سێ ساڵە لە شڕنەخ بۆ لەناوبردنی سروشت و ھێرشە داگیرکارییەکانی جەردەوانان بەکاردەھێنێت. لەو چوارچێوەیەشدا ٦٠٠ جەردەوانی دیکە دادەمەزرێنێت. -
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار سڵاوی لە بەرخودانی ٥٠ رۆژە کرد
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار سڵاوی ئاراستەی چالاکییە سەرکەوتووانەکانی ئەم دواییە و بەرخودانی گەورەی لە ئەیالەتی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ کرد، کە ٥٠ رۆژە بەردەوامە. -
دەوڵەتی تورک لە بناری قەندیل ئۆتۆمبێلێکی بۆردوومان کرد
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک بینای شارەوانی بناری قەندیل بۆردومان کرد. ھێرشەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە، بەڵام زیانێکی زۆری بە شارەوانیەکە گەیاندووە. -
حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەراگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوای مانگرتنی سەرتاسەری دەکەن
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا شەش حزب و لایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان داوادەکەن لە ساڵیادی دەستپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا مانگرتنی سەرتاسەری بەڕێوەبچێت. -
پەژاک و کۆدار داوادەکەن لەساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا مانگرتنی گشتی بەڕێوەبچێت
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا پەژاک و کۆدار داوادەکەن رۆژی ٢٥ی خەرمانان لە ساڵیادی دەستپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا مانگرتنی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەبچێت و گەل لەو رۆژەدا بچنە سەر گڵکۆی شەهیدانی ئەو شۆڕشە. -
یەرەکە: لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە پێنجوێن بەرخودان چیاگەر شەهید بوو
یەرەکە ڕایگەیاند، "ڕۆژی ٢ی ئەیلول لە هێرشێکی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی پێنجوێن، گەریلا بەرخودان چیاگەر شەهید بووە". -
هەپەگە: ٧ داگیرکەر سزادران، ٤ تەرم لەژێر دەستی هێزەکانماندان
ھەپەگە ڕایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە زاپ چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەش، ٧ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران، گورز لە ٥ سەنگەر وەشێندرا. ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تەرمی ٤ سەرباز لەژێر دەستی هێزەکانماندایە".