کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەلیکۆپتەرێکی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتەخوارەوە
لە سنووری پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەلیکۆپتەرێکی هێزەکانی ئێران کەوتە خوارەوە و پێنج سەرنشینی برینداربوون. -
هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئابی ئاشکرا کرد: ١٣٤ داگیرکەر سزادران
هەپەگە ئاماری شەڕەکانی مانگی ئابی ئاشکرا کرد. لە ٣٢٣ چالاکیدا لەلایەن گەریلاکانەوە ١٣٤ داگیرکەر سزادراون، ژمارەیەکی زۆر کەرستەی سەربازی لەناوبراون یاخود گورزیان لێدراوە. هەروەها ١٠ گەریلاش شەهیدبوون. -
تەرمی تۆڵهەڵدان تەکمان لەژێر گەمارۆدا بەخاکسپێردرا
تەرمی گەریلا تۆڵهەڵدان تەکمان (یەڵماز ئوزون) کە ساڵی ٢٠٢٠ لە سێرت شەهید بوو، ٣ ساڵ پاش ئەوە، ئێسک و پروسکەکەی لەنێو سندووقێک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، لەنێو گەمارۆدا بەخاک سپێردرا. -
هێرش کرایە سەر گۆڕی گەریلای یەژاستار کۆچەر
لە سێرت هێرش کرایە سەر گۆڕی گەریلای یەژاستار سەما کۆچەر کە ئاداری ٢٠٢٠ لە ئاگری دژی هێزەکانی داگیرکەر چالاکی فیداکاری ئەنجامدا. -
یەرەکە: پرۆپاگەندەکانی دەوڵەتی تورک دوورن لە ڕاستییەوە
یەرەکە سەبارەت بە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورک ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردۆتەوە، ڕایدەگەیەنێت: "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و پرۆپاگەندەکانی دەوڵەتی تورک دوورن لە ڕاستییەوە". -
بوو بە هیوای گەلەکەی
ژیر باز لەهەموو گۆڕەپانەکانی گەریلا بە بەشداربوونی فیداکارانە و هەڵسوکەوتی راست و دروست بووە نمونەی جەنگاوەری ئاپۆیی. چیا بۆ ژیر ئەو شوێنەبوو، کە وەک دایکێک ئامێزی بۆکردبووە، دەیپاراست، گەورە و بەهێزی دەکرد. -
چیفتیورەک: تا ئەو کاتەی لە ئیمراڵی گۆشەگیری هەبێت، چارەسەری نایەتە ئاراوە
سینان چیفتیورەک، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە بازنەی وان ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی گۆشەگیری لە ئیمراڵی بەردەوام بێت، چارەسەری بەدی نایەت. وتیشی: دەبێت عەبدوڵا ئۆجەلان بتوانێت ئەندێشە و ڕوانگەکەکانی بگەیەنێتە ڕای گشتی. -
١٧٩ کۆچبەری دیکە گەڕانەوە بۆ شەنگال
گەڕانەوە لە ئاوارەیی و کۆچبەریەوە بەرەو زێدی خۆیان بەردەوامە و راگەیەندرا کە ١٧٩ کۆجبەری دیکە لە کەمپەکانی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال. -
لە گوندێکی وان بەهۆی تۆپبارانەوە دوو کەس لە ماڵێکدا ژیانیان لەدەستدا
لە گوندی چاملی ناوچەی قەلقەلی وان سەربازانی سوپای تورک بۆ چەند کاتژمێر بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر ماڵێک. زانرا کە لەو ماڵەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە. -
لە باشور پەدەکە، لە باکور هوداپار-٢
ئەندامی کۆمیتەی ئایین وباوەڕەکانی پەکەکە، جیهان ئەرەن، ئاماژەی بەوە کرد، ئاکەپە و مەهەپە دەخوازن ئەو ئەرکەی پەدەکە لە باشور دەیگێڕێت، لە باکور بیسپێرن بە هوداپار، دەخوازرێت قڕکردنی کورد بە کوردە ئایینپەرستەکان درێژە پێ بدەن. -
عەلی کەریمی: ڕەگوڕیشەی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادیی' بۆ تێزەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەگەڕێتەوە
عەلی کەریمی ڕایگەیاند، دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' درووشمێک بوو لەلایەن ئەو هێز و لایەنانەی وا باوەڕیان بە خەباتی ژنان و مافی ژنان هەیە، ئەو هێزانە پێیان وایە دەبێت ژن هاوبەشی ژیان بێت، ژن هاوسەرۆک بێت و ژن گەریلا بێت. ئەم بابەتەش گفتوگۆی لە سەر نییە. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی بۆردمان کرد
فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە یەک کاتدا سنووری شارباژێڕ، باڵەکایەتی، بناری قەندیل و دەڤەری ڕاپەڕین-یان بە چڕیی بۆردوومان کرد. -
٢٧ خۆپیشاندەری کورد سەرباری داخستنی دۆسیەکانیان، سەرلەنوێ لێپرسینەوەیان لێدەکرێتەوە
٢٧ خۆپیشاندەری خەڵکی شاری ئابدانانی سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، سەرباری داخستنی دۆسیەکانیان، جارێکی دیکە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو پارێزگایە بە مەبەستی لێپرسینەوە، بانگهێشت کرانەوە. -
چالاکی ئێشکگری لە کەمپی مەخمور بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری بەردەوامە
چالاکیی ئێشکگری، کە لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور، بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی تووندکراوی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لەگەڵ گروپی ٩یەمین و بە پێداگرییەکی زۆرەوە بەردەوامە. -
تەندروستی سلێمانی: حاڵەتەکانى توشبوون بە پەتای کۆلێرا زیادی کردووە
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: تا ئێستا ١٠ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا تۆمار کراوە. -
ئەردەم: پەدەکە یاری بە ئاگر دەکات و دەیەوێت هێڵی خیانەت بگەیەنێتە لوتکە
سەلاحەدین ئەردەم، نووسەری کورد ڕایگەیاند، پەدەکە یاری بە ئاگر دەکات و دەیەوێت هێڵی خیانەت کە ساڵانێکە بەردەوامە، بگەیەنێتە لوتکە و ئیدارەی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەش ئامادەکاری بۆ هێرشی داگیرکاری نوێ بۆ سەر گارە دەکەن. -
"هێنانی دوژمن بۆسەر خاکی کوردستان بۆتە نەریت لەلای پەدەکە"
محەمەد نەسڕەدین، چاودێرێکی سیاسی دەڵێت: "خیانەتی ٣١ی ئاب ڕێخۆشکەربوو بۆئەوەی پەلکێش کردنی هێزی داگیرکەر بۆسەر خاکی کوردستان ببێتە نەریت لەلای پەدەکە". -
لە زاپ ٣ داگیرکەر سزادران
چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بێ وەستان بەردەوامە. لە چالاکییەکدا، لە زاپ ٣ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران و گورز لە ٧ سەنگەری داگیرکەران وەشێنرا. -
"پەدەکە بەخیانەت کردن لە کورد کێشە سیاسییەکانی یەکلایی دەکاتەوە"
چاودێری سیاسی، شێرزاد سەمەد دەڵێت: "٣١ی ئاب خیانەتێکی مێژووی گەورە بوو کە پەدەکە هەستا بە پەلکیش کردنی سوپای دوژمن بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشە سیاسییەکان". -
هەپەگە دوو گەریلای بیرهێنایەوە کە ساڵی ٢٠٢١ شەهیدبوون
هەپەگە یادی دوو شەهیدی بەرزڕاگرت کە لە زاپ شەهیدبوون، دەڵێت: "هاوڕێیانمان ئەندۆک و دەستان کە ڕۆڵەی نموونەیی دڵسۆزی گەلەکەمان بوون، هەمیشە وەک پێشەنگی گەنجان و قارەمانی گەل یاد دەکرێنەوە". -
خیانەتی ٣١ ی ئاب لە ڕوانگەی مام جەلالەوە
سکرتێری کۆچکردووی یەنەکە، ڕەحمەتی مام جەلال، لە کتێبی "دیداری تەمەن"، لە گێڕانەوەی ڕووداوەکانی ٣١ ی ئابدا، ئاماژە بەوە دەکات، سەرکردەیەکی باڵای پەدەکە لەوکاتەدا گوتویەتی: "تەنها تانکەکانی ئەبو عودەی کێشەکان چارەسەر دەکەن". -
کەرکوک، دەربارەی ژیان و شۆڕشەكانی شێخ مەحمود کۆڕێک بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک، لەژێر ناونیشانی "تێكۆشانی شێخ مەحمودی حەفید بۆ بەدەست هێنانی سەربەخۆیی" کۆڕێک سازکرا. -
لە سلێمانی لەماوەی ٦ مانگدا ٥٦ کەس کوژراون
دادگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ٦ مانگی دەسپێکی ئەم ساڵدا، ٥٦ ڕووداوی کوشتن هەبوون، ٤١ پیاو و ١٥ ژن. -
یەنەکە: ٣١ ی ئاب پەڵەیەکی ڕەشە و بە چەواشەکاری ناسڕێتەوە
لە ساڵیادی خیانەتی ٣١ ی ئاب، مەکتەبی سیاسیی یەنەکە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت: " خیانەتی مێژوویی 31 ی ئاب پەڵەیەكی ڕەشی قەترانییە و بەسەدان پاكانەی خیتابی ئیعلامی و كتێبی ناڕاست و گێڕانەوەی چەواشەكاری رووداوەكان ناسڕدرێتەوە". -
٣١ی ئاب، "سەرکەوتن"ێکی نائەخلاقیی!
لە ساڵیادی خیانەتی ٣١ ی ئاب، نوسەر و شرۆڤەکار، نیاز حامید، نوسینێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت: "پەدەکە بۆ کورد کوشتنسەرسەخترین دوژمنی پەلکێشی کوردستان -هەولێر کرد".