کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئێشکگری ئازادی لە هەفتەی ٥٨٤ەمیندا بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کە لە شاری ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری گرووپێک کە لە سێ وڵاتپارێزی ڕێکخراوێکی فریاگوزاری پێکھاتوون، بەردەوامە. -
زیندانیەکی سیاسی لە دوا ساتی ژیانیدا: سەرم بەرزە و یەک هەنگاو پاشەکشەم نەکرد
زیندانی سیاسی تەمەن ٧٠ ساڵ کە سەرباری نەخۆشی درێژخایەن لە زیندانی ئەرزینگان بەدیلگیرابوو، لە نەخۆشخانە ژیانی لەدەستدا. توران لە دوا ساتی ژیانیدا وتبووی، "یەکبگرن، سەرم بەرزە، یەک هەنگاویش پاشەکشەم نەکرد". -
هەپەگە: لە شاخی جودی ٤ داگیرکەر سزادران
ھەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلا دا لە گۆڕەپانی شاخی جودی لە ھەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران و گورز لە ٤ سەنگەری داگیرکەرانیش وەشێنرا. -
چهتەکانی قیاده موهقهته كێ بوون؟ کێن ئەوانەی نەوشیروان مستەفا پێی دەوتن؛ جاشیی دەولیی؟
خیانهتی چهتهكانی بارزانی تهنها له باشووری كوردستان نهبووه، بهڵكوو له ههرچوار پارچهی كوردستان بووه، مۆری خیانهتیان له ڕووی خۆیان داوه و بهڵێنیان داوه به دووژمنان تا دهمێنن لهدژی كورد بن و له خزمهت داگیركهر بن. -
کەمانگەر: شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' پشتی بەئیرادەی جەوهەری و هێزی خەڵک بەستووە
رۆزەرین کەمانگەر، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەژار باسی لەوەکرد، "سەرباری هەموو گوشار و توندوتیژییەکانی دەوڵەتی ئێران شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەردەوامە و ئەو شۆڕشە پشتی بە ئیرادەی جەوهەری و هێزی خەڵک بەستووە". -
لە فارقین ٣ کۆچەر خرانە زیندان
لەنێو ئەو ٥ کۆچەرەی لەژێر ئەشکەنجەدا دەستگیرکران، ٣ کەسیان خرانە زیندان. -
"پەدەکە و هاوپەیمانەکانی سەرقاڵی سیناریۆ دروستکردنن لە کەرکوک"
سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: "پەدەکە و هاوپەیمانەکانی سەرقاڵی دروستکردنی سیناریۆن لە شاری کەرکوک". -
خیانەتێکی دیکەی پەدەکە.. دوو ساڵ بە سەر شەهیدکردنی پۆلێک گەریلا لە خەلیفان تێپەڕبوو
دوو ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆمەڵکوژکردنى پۆلێک گەریلاى ئازادى لەلایەن پەدەکەوە لە خەلیفان، هەتا ئەمڕۆش پەدەکە یەک وشەی لەو بارەیەوە نەدرکاندووە و تەرمی شەهیدەکانیشى ڕادەستنەکردۆتەوە. -
یەنەکە: پەدەکە بۆ پەردەپۆشکردنی خیانەتی ٣١ی ئاب لە کەرکوک ئاڵۆزی دەنێتەوە
مەڵبەندی دووی یەنەکە رایگەیاند، "لە سەروبەندی خیانەتی ٣١ی ئاب، پەدەکە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو خیانەتە گەورەیە، ئاڵۆزی لە شاری کەرکوک سازکردووە". -
لە زاپ و هەفتانین ٤ داگیرکەر سزادران
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار دا، ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران و گورز لە ٩ سەنگەری داگیرکەران وەشێنرا و کامێرایەکی چاودێریش لەناوبرا. -
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ئیلام هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شەهید رزگار زەڕنەیی
لە شاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی دەوڵەتی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شەهید رزگار زەڕنەیی و وێڕای ئازار و ئەشکەنجەی بنەماڵەکەی، بێرێزییان بە وێنەکانی ئەو شەهیدەی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان کرد. -
هێلین ئومێد: بەرامبەر بە خیانەتی پەدەکە بوەستنەوە
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد رایگەیاند، کە پەدەکە بووەتە 'پەڵەی شەرمەزاری بۆ کورد' و داوای کرد هەمووان لە بەرامبەر خیانەتی پەدەکە بوەستنەوە. -
هەپەگە یادی شەهیدانی خەرزانی بەرزڕاگرت
هەپەگە یادی پێنج گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت و رایگەیاند، "سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان دەمهات، ئەردەڵان، مۆردەم، وارشین و تۆڵهەڵدان هەروەها گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین کە دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات". -
پەژاک: دەزگای بەدناوی دژە تیرۆری پەدەکە وەک وتەبێژی میت دەجوڵێتەوە، گوێ لەدرۆکانی مەگرن
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی پەژاک وێڕای بەدرۆخستنەوەی هەواڵێکی "دەزگای بە ناو دژوتیرۆری پەدەکە" لەبارەی شەهیدبوونی سێ گەریلا لە پێنجوێن، رایگەیاند: ئەو دەزگایە رۆڵی هەواڵدەر و وتەبێژی میتی تورک دەگێڕێت، بۆیە داوای کردووە گوێ لە درۆکانی ئەو دەزگایە نەگیرێت. -
قەیوم سێ هەزار جانتای بۆ بەشی ژنانی ئاکەپە دابینکرد
ئاشکرا بوو شارەوانی گەورەشاری وان، کە قەیوم دەستی بەسەردا گرتووە، ٣ هەزار جانتای بۆ بەشی ژنانی ئاکەپە دابینکردووە. -
مامۆستا شەماڵ… شەهیدی ڕێی سەرڕاستکردنەوەی مێژووی کوردستان
نووسەر بوو، مامۆستا و ئەرشیفڤان و سیاسیی بوو، مێژووی دەنووسییەوە و بەڵگەی بۆ کوردستانیبوونی ناوچە دابڕێندراوەکان دەهێنایەوە، هەوڵیدەدا لە هەر ڕێگەیەکەوە، خزمەت بە نیشتمانەکەی بکات و مێژووەکەی ڕاستبکاتەوە، تا شەهیدبوونیشی نووکی قەڵەمەکەی لە نووسین ڕانەگرت. -
لە ١٤ ناوچەی شڕنەخ قەدەغە ڕاگەیەندرا
دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە، ١٤ ناوچەی پارێزگای شڕنەخیان بە پاساوی 'ئەمنی' وەک 'ناوچەی ئەمنیی تایبەتی کاتی' راگەیاند. -
کتێبێکی نوێی مامۆستا شەماڵ بڵاوکرایەوە
لە درێژەی چالاکییەکانی مەراسیمی یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی مامۆستا شەماڵ، کتێبە نوێیەکەی بە ناوی "قەیسەری کفری" بڵاوکرایەوە. -
لە کفری شەهید مامۆستا شەماڵ بە مەراسیمێک یادکرایەوە
لە شارۆچکەی کفری، لە ئیدارەی گەرمیان، مەراسیمی یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی مامۆستا شەماڵ بەڕێوەچوو. -
لە کەرکوک: پەردە لەسەر تاوانێکی پەدەکە ھەڵ دەدرێتەوە
ساھیرە غەرەب ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وێنەی دوو تەرم بڵاوەکاتەوە، کە پەدەکە کوشتوونی و لە مەنھۆڵی بارەگایەکی حزبەکەی لە کەرکوک حەشاریداون. -
لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید مامۆستا شەماڵ نەمام چاندرا
لە کات و شوێنی تیرۆرکردنی شەهید سوهەیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ وەکو ڕێز نەمام نێژرا و گوڵ داندرا. -
تۆڕی مافەکانی مرۆڤ: دەوڵەتی ئێران سەرکوت و گوشارەکانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان چڕکردووەتەوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات لە سەروبەندی یەکەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران شەپۆلێکی رەشبگیری و تۆقاندنیان دەستپێکردووە و داوای هەڵوێست لە رێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکات بەرامبەر بەو سەرکوت و پێشێلکارییانە. -
شەشەمین فێستیڤاڵی منداڵان لە کۆبانێ بەڕێوەدەچێت
بڕیارە ڕۆژی ٢ی ئەیلول، شەشەمین فێستیڤاڵی منداڵان لە ناوەندی کولتوور و هونەری باقی خدۆ لە کۆبانێ بەڕێوەبچێت. -
بە بیانووی دروستکردنی بنکەی سەربازی دارەکانی ناوچەیەکی کوردستان دەبڕێنەوە
لە دەورووبەری گوندی ڕز لە ناوچەی دارا هێنێ-ی سەر بە چەولیگ، دەوڵەتی تورک بە بیانووی دروستکردنی بنکەی سەربازی دارەکانی دارستان دەبڕێتەوە. -
بوون بە ناوی شکۆمەندی
ئازاد، ژیان ودەستینا... لە بەشدار بوونەوە تا شەهیدبوون هەموو ڕۆژێکیان بە تێکۆشانێکی گەورەوە بەڕێکرد. بوون بە هێمای بەرخۆدان، بوون بە ناوی شکۆمەندی.