کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پەدەکە دەیەوێت تۆڵە لە دەنگە ناڕازی و بەرهەڵستکارەکان بکاتەوە
رۆژنیوس رایگەیاند، "سلێمان ئەحمەد لەبەر ئەوەی قەڵەمەکەی نەفرۆشتووە، زیندانی کراوە. پەدەکە تۆڵە لە دەنگە بەرهەڵستکار و ناڕازیەکان دەکاتەوە. جەختیشی کردەوە ژیان و سەلامەتی ئەو رۆژنامەنووسە لە ئەستۆی پەدەکە و حکومەتی هەرێمی کوردستانە". -
خۆڵ و خاشاک دەڕژرێتە سەر گۆڕێکی بە کۆمەڵی لە خیزانی بەدلیس
دوای ئەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شوێنی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە خیزان لە ساڵی ٢٠١١دا دۆزرایەوە. ئەوە ئاشکرابووە، کە جاێکی دیکە خۆڵ و خاشاک ڕژێنراوەتە سەر ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە، ئەم دۆخەش نیگەرانی لێکەۆتەوە. -
قەرەیلان: هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شکستی 'پلانی لەناوبردن'ی دەرخست
فەرماندەی بڕیارگەی نەپەگە موراد قەرەیلان وتی، هەڵمەتی شۆڕشگێڕی کە بە چالاکی ئەنقەرە دەستیپێکرد و بە چالاکی شاخی ئامێدی گەیشتە ئاستێکی بەرز، شکستی پلانی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی نیشاندا کە بە 'پلانی لەناوبردن' ناسراوە. -
تەرمی ٤١ ئێزدی لە شەنگال بەخاکسپێردران
٤١ تەرمی قوربانیانی فەرمانی ٣ هەمینی ئابی ٢٠١٤ کە لە کاتی جیاواز لە گۆڕی بەکۆمەڵ بەخاک سپێردرابوون، دەرهێنرانەوە و لە شەنگال بەخاک سپێردران. -
داد: کەس توانای ئەوەی نەبوو دێرسیم لە مێشکمان دەربێنێ !
ناوەندی گشتی داد دەڵێت: هێزی کەس بەس نەبوو بۆ ئەوەی دەرسیم لە مێشکمان دەر بهێنێ، دەسەڵاتی کەس توانایی ئەوەی نەبوو. -
لە مەخموور یادی شەهیدان کرایەوە
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، یادی گەریلاکانی هەپەگە کرایەوە، کە لە قۆناغەکانی شەڕ دژ بە داعشدا لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، بۆ پاراستنی گەل تێکۆشانیان کرد، لە کات و شوێنی جیاوازدا لە پێناو پاراستنی گەلدا شەهیدبوون. -
هێزەکانی پەدەکە هێرشیان کردە سەر گەریلاکانی هەپەگە
هێزەکانی پەدەکە لە گۆڕەپانی ئامێدی بۆسەیان دانا و هێرشیان کردەسەر گەریلاکان. لە ئەنجامدا چەند گەریلایەک برینداربوون. -
لە شەنگال کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد خوێندرانەوە
لە هەرێمی دهۆلای شەنگال بە دروشمی 'پارێزنامەکانم لە هەرکوێ بن منیش لەوێ دەبم' کێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندارانەوە. -
کاڵکان: قۆناغی وردکردن و تێکشکاندنی چەتەکانی ئاکەپە-مەهەپە دەستیپێکردووە
ئەندامی کۆمیتەی بەڕوەبەریی پەکەکە دوڕان کاڵکان رایگەیاند، چەتە فاشیتەکانی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە ئیتر ناتوانن گەریلا بوەستێنن و وتی، "گەریلا ئەوان ورد و خاش دەکات ... دەستپێشخەری لەلای گەریلایە". -
کاندیدەکەی ئاکەپە لە جولەمێرگ بۆ گەندەڵی بەشداری هەڵبژاردن دەبێت
بە هۆکاری ئەوەی ئاکەپە نەیتوانی بەربژێر بۆ هەڵبژاردنە خۆجێیەکان پەیدا بکات، ناچار عیسمەت ئۆلبازی کردوە بە بەربژێر کە بۆماوەی چەند ساڵە لە کانەکاندا کاردەکات و وێرانکاریی لەسەر سروشت دروستەکات. -
پەدەکە ئەندامێکی یەنەکەی لە زیندان ڕفاندووە و چارەنووسی نادیارە
ڕاگەیاندراوە، هێزەکانی پەدەکە ئەندامێکی یەنەکەیان بە ناوی مەلا نەزیر بەرواری لە زیندان ڕفاندووە. -
لە شاری سلێمانی پرسە بۆ شەهید فریال سلێمان داندرا
لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی لە بینای نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا و سوریا ، کاتژمێر ٢ی ئەمڕۆ لەلایەن نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستارەوە پرسەیەک بۆ شەهید فریال سلێمان بەڕێوەچوو. -
ژنێکی تەمەن ٨٣ ساڵ دەستبەسەرکرا
لە ئامەد لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا سدیقە سولەیمانئۆغڵوی تەمەن ٨٣ ساڵ دەستبەسەر کرا. -
هەپەگە: لە شاخی ئامێدی ٢ داگیرکەر بە سزاگەیەندران
هەپەگە رایگەیاند کە لە شاخی ئامێدیی رۆژئاوای زاپ لە ئەنجامی چالاکی گەریلادا دوو سەربازی داگیرکەر سزادراون. هەپەگە هەروەها داوای لە رای گشتی کرد کە گوێ لە درۆکانی سوپای تورک نەگرن. -
قوبەى شێخ بەرکات ٧٥٠ ساڵە وەک خۆی ماوەتەوە
پیرۆزترین شت لە ئایینی ئێزیددا سروشتە و لە نێویاندا خاک، ئاو، با و ئاگرە. کۆمەڵگەی ئێزیدی لە ئەفسانەی خۆیاندا دەڵێن ئەگەر ئەم ٤ شتە نەبن هیچ بوونەوەرێکی زیندوو ناتوانێت لەسەر زەوی ژیان بکات. -
"پێویستە هەمووان خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن"
مریەم سۆیلۆ، دایکی ئامینە کایا، زیندانی کە مانی لە خواردن کردووە وتی: "هەتا گۆشەگیری دەشکێت تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. مریەم سۆیلۆ داوای کرد خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن. -
زیاتر لە سێ مانگە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە بێسەروشوێنکراوە
ماوەی زیاتر لە ٣ مانگ بە سەر رفاندن و بێسەروشوێنکردنی رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە تێپەڕدەبێت و تائێستاش رێگە نەدراوە چاوی بە پارێزەرانی بکەوێت. -
'لە کوردستاندا کۆتایی بە قەیوم دەهێنین'
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە ئیلح حسێن سارک، لە سەر هەڵبژاردنەکان وتی: "بۆ پارتەکەمان خەبات دەکەین، پێکەوە کۆتایی بە قەیوم دەهێن". -
ڕوفاتی ٤١ ئێزیدی کە لە گۆڕێکی بە کۆمەڵ دەرهێنرابوون، ڕادەستی دەستی بنەماڵەکانیان کرانەوە
بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزارەتی تەندروستی، ڕوفاتی ٤١ ئێزیدی کە لەگۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرابوونەوە و بۆ تێستی 'دی ئێن ئەی' ڕەوانەی پزیشکی دادەوەری بەغداد کرابوون، بە مەراسیمێک ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرانەوە. -
ڕێکخراوەکانی ماف و یاسا لە دژی گۆشەگیری راگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە
چەندین ڕێکخراوی ماف و یاساییەکان، لە ئامەد، بۆ ئەوەی ڕاگەیاندراوێک لە دژی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بخوێننەوە، لە پێش دادگایی ئامەد کۆبوونەوە. -
ئاماری مانگانەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە
بەگوێرەی ئامارێک لە مانگی بەفرانباردا ٤٦ کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون، هاوکات ٣٤ زیندانی کوردیش لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارەدراون و ٤٥ چالاکوانیش دەستگیرکراون. -
دیمۆگرافیای خەڵات دەگۆڕێت
حسێن ئۆلان پەڕلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی بەدلیس، باسی ئەوەیکرد دوایی ئەوەی ٧٠ بنەماڵەی تورکی ئاهیسکایی لە لایەن دەوڵەتەوە لە خەڵات جێگیر کران، ئێستا باس لە هێنانی ٣ هەزار کەسیتر دەکرێت و وتی : "ئەمە بە مانایی گۆڕێنی دیمۆگرافیای خەلات دێت". -
پەژاک: شۆڕشی گەلەکەمان بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی کۆماری کوردستان بەردەوامە
پەژاک رایگەیاند: دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی جزیرە لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەرخەری ئەوەیە لە شۆڕشی گەلەکەمان بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی کۆمار لە سەرجەم بەشەکان بەردەوامە. -
بومەلەرزەیەک شاری وانی هەژاند
لە شاری وانی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە روویداوە. -
سینان ئاراس: بە گۆشەگیری ڕێگە لە چارەسەری پرسی کورد دەگیرێت
لە بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لقی وانی ئیهەدە، پارێزەر هەڤاڵ سینان ئاراس، ئاماژەی بەوەکرد، بە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێگە لە چارەسەرکردنێکی ئاشتیانە، دیموکراتیک و عەقڵانیی پرسی کورد دەگرن.