کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پەکەکە: لە ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتە گەورەکەدا باشتر خۆڕاگری دەکەین
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، کە لە ٣٩یەمین ساڵیادیدا هەڵمەتی ١٥ی ئاب بووە بنەما بۆ زۆر هەنگاوی شۆڕشگێڕی، وەک ژیانەوەی نەتەوەیی، ئازادی ژن و شۆڕشی رۆژئاوا. -
دیمەنی چالاکییەکی شاخی جودی بڵاوکرایەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستار لە شاخی جودی بڵاوکردەوە کە ٣١ی تەمووز ئەنجامدرابوو. -
سوتانی دارستانەکانی لجێ بەردەوامە
سوتانی دارستانەکانی دەورووبەری لجێ-ی سەر بە ئامەد بەردەوامە و ئاگرەکە ڕووبەرێکی فراوانی گرتووەتەوە. -
کەجەکە: گەریلا بووە ئەندازیاری ئەو ژیانە نوێیەی لە کوردستان بونیاد دەنرێت
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە: هەڵمەتی ١٥ی ئاب وەک ستراتیژییەکی گەریلا بەرەوپێش برا. گەریلا پێشەنگایەتی لە هەڵوێستێکی مێژوویی بەو جۆرە کرد، بەپرسیارێتییەکی مێژوویی وەرگرتووە و بووەتە ئەندازیاری ژیانی نوێ لە کوردستان. -
"بەرژەوەندی زلهێزەکان واقعی ئیستای کوردستان و کەرکوکی خوڵقاند"
پرۆفیسۆر دڵشاد عومەر شوانی رایگەیاند، "دەرئەنجامی پەیماننامەی لۆزان تا ئەمرۆ بەردەوامە، ئەویش بریتییە لە دابەشبوونی کوردستان و بەردەوامی مەترسییەکانی لەسەر کورد". -
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک سەیرانگایەکی لە پێنجوێن بۆردومان کرد
ئەمڕۆ، پاش نیوەڕۆ، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەیرانگای گۆڵێی لە شارۆچکەی پێنجوێن بۆردومان کرد. -
لە قۆسەر ئۆتۆمبیلێک وەرگەڕا و ٨ ژن برینداربوون
لە ناوچەی قۆسەری مێردین ئۆتۆمبیلێک کە کۆمەڵێک ژنی بۆ سەیران دەگواستەوە بۆ گەلی خورسە، وەرگەڕا و ٨ ژن بریندار بوون. -
دەوڵەتی تورک بۆردومانی شارۆچکەی دێرەلوکی کرد
فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، شارۆچکەی دێرەلوکی لە پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد. بە ھۆی بۆردومانەکەش ئاگر لە زەوی و باخی ھاوڵاتیانی ناوچەکە کەوتووە. -
هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو دوو گوندنشینەی لە تاتوان ئەشکەنجە دران، بەردەست نییە
هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو دوو گوندنشینەی گوندی پەینداس-ی سەر بە ناوچەی تاتوانی بەدلیس بەدەست نایات، کە لە 'ئۆپەراسیۆنی' تیرۆری دەوڵەتی تورکدا ڕفێندران. کەسوکارەکانیشیان نیگەرانی ژیان و چارەنووسیانن. -
ھەپەگە: لە زاپ ٥ داگیرکەری دیکە سزادران، کامێرایەکی چاودێری تێکشکێنرا
ھەپەگە ڕایگەیاند، ڕۆژانی ١٢ و ١٣ی ئاب، لە زاپ لەدژی ھێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکی ئەنجامدرا، لەو چالاکییانەدا لانیکەم ٥ داگیرکەر سزادران و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێنرا. -
خەڵکی قەندیل بۆ دوو گەریلا مەراسیمێکی جەماوەرییان ڕێکخست
لە قەندیل مەراسیمێکی جەماوەری بۆ گەریلاکانی هەپەگە، ڕێزان بۆتان (ڕێزان گونگەن) و باوەڕ بۆتان (بەکر کنا) ڕێکخرا، کە بە ھۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوون. -
کۆمەڵکوژیی و کۆنسێرتی تورکیی لە دهۆک!
دەوڵەتی تورکیا لە شاری دهۆک ژمارەیەک هاووڵاتی دهۆکی کۆمەڵکوژی کرد، پەدەکەش لە هەمان شار کۆنسیرتی بۆ هونەرمەندێکی فاشیستی تورکی ڕێکخست. -
قەرەیلان: ئێمە لە زاپ سەردەکەوین
ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک هەموو رۆژێک لە زاپ زیانی گیانی بەر هێزەکانی دەکەوێت و وتی، "ژمارەیەکی زۆر قەڵای گەورەی بەرخودان بوونیان هەیە و بەرخودان لەو شوێنانە بە پیتی زێڕێن لە مێژووی کورددا دەنەخشێنرێت". -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی لە دژی سەنگەری داگیرکەرانی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە گۆڕەپانی شاخی هەکاری بەرپەرچی داگیرکەران دەدرێتەوە. -
یەژاستار: ١٥ی ئاب نەخشەرێگەی هەموو کوردێکی شکۆمەند و خۆڕاگرە
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار بەبۆنەی هەڵمەتی ١٥ی ئابەوە پیرۆزبایی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، "١٥ی ئاب راپەڕینێکی سەردەمیانەیە، نەخشەرێگەی هەموو کوردێکی شکۆمەند و خۆڕاگرە". -
کەجەکە بانگەوازی راگەیاند: بێدەنگی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان شەرمەزار بکەن
کەجەکە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر مەدەنیەکان شەرمەزار کرد و داوای لە گەلی کورد و دۆستانی کرد کە بێدەنگی دەوڵەت و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لەوبارەوە شەرمەزار بکەن. -
لە تەتوان ٨ گوندنشین دەستگیرکران و زانیاری لەبارەی ٢ کەسیانەوە نییە
پاش هەڵکوتانە سەر گوندی پێنداس لە تەتوان، پۆلیسی تورک ٨ کەسی دەستگیرکرد، زانیاری لەبارەی ٢ کەسیانەوە نییە. -
٢٠ گەنج دەستگیرکران بەهۆی لێخوڕینی پاسکیل دژی شەڕی تایبەت
لە شاری موش ٢٠ گەنج دەستگیرکران، لەبەرئەوەی بۆ تیشک خستنەسەر شەڕی تایبەت لە کوردستان پاسکیلیان لێخوڕی. -
ئاگرەکەی لجێ تەشەنە دەکات و گوندنشینان نیگەرانن
ئەو ئاگرەی لە گوندەکانی گۆم و بامیتن لە ناوچەی لجێ دەرکەوت، تا دێت زیاتر تەشەنە دەکات. هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لاوازن و ئاگرەکە نزیکی گوندەکان دەبێتەوە. -
لە کەمپی کەبەرتۆ ئاگر کەوتەوە
لەماوەی سێ ڕۆژدا، دوو جار ئاگر لە کەمپی کەبەرتۆی کۆچبەرانی شەنگال کەوتەوە، زیاتر لە ١٠ خێوەت بە تەواوەتی سوتان. -
ناسنامەی سێ شەهیدەکەی پێنجوێن، پەتی درۆی پەدەکەی پساندەوە
لەگەڵ هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پەدەکە بە دەزگا هەواڵگری و میدیاکانیەوە، بەر لە میت و بەئامانجی رەوایەتیدان بەو هێرشانە، کەسە بەئامانجگیراوەکان وەک ئەندام و بەرپرسی پەکەکە رادەگەیەنن. -
تەرمی گەریلا ئاجار رادەستی بنەماڵەکەی نەکرایەوە و لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرا
تەرمی شەهید قەدەر ئاجار، گەریلای یەژاستار، هەرچەندە لەلایەن بنەماڵەکەوە ناسرایەوە، بەڵام ڕادەستیان نەکرایەوە و لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرا. -
دوو گەنجی ئێزدی لە دهۆکەوە بەرەو شەنگال ڕێپێوانیان کرد
دوو گەنجی ئێزدی بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی ٩یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی کۆچو، لە کەمپی شاریا لە دهۆکەوە بەرەو شەنگال ڕێپێوانیان کرد. -
چالاکییەکان بۆ بەرزڕاگرتنی ساڵیادی ١٥ ئاب بەردەوامن.. ١٣ داگیرکەر سزادران
ھەپەگە ڕایگەیاند، چالاکییەکان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵیادی ١٥ ئاب بەردەوامن. لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی لە مەتینا و شاخی جودی، ١٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران و ٦ سەبازیش بریندار بوون. -
ئەگەر کۆمەڵگای ئێزدی هێزی پاراستنی خۆی پتەو بکات، ئەوا دەتوانێت ڕێگری لە فەرمانەکان بکات
ئەگەر گەلەکەمان یەکێتی ناوخۆیی خۆی بەهێز بکات، هێزی پاراستنی خۆی بەهێز بکات، ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی خۆی بەهێز بکات، هەم دەتوانێت، کۆمەڵکوژیی کۆمەڵگاکەی بەفەرمی بناسێنێت، هەم ڕێگری لە فەرمانی نوێ بکات.