کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە شاری سنە یادی شەهید محەمەد شەریعەتی بەرز ڕاگیرا
ئەمڕۆ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕێوڕەسمێک ڕۆژی لەدایکبوونی شەهیدی «شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"» محەمەد شەریعەتی بەرز ڕاگیرا. -
ئەو کوردانەی دژی هەوڵی بەعەرەبکردنی کەرکوک وەستانەوە، دەستبەسەر کران
ئەو کوردانەی دژی نیشتەجێکردنی خێزانی عەرەب لە ماڵەکانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک وەستانەوە، دەستبەسەرکران. -
گەڕەکێکی کوردی کەرکوک، شکستی بەداگیرکارییەکانی سوپای عێراق هێنا
بەهۆی بەرخۆدانی خەڵکی گەرەکی نەورۆزی شاری کەرکوک، سوپای عێراق شکستیهێنا بە داگیرکردنی گەڕەکەکە و سوپاکەش ناچار بەکشانەوە کرا. -
تەرمی مەنسوڕ کەریمیان لە سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت
لەبەرئەوەی ڕێگەنەدرا تەرمی هونەرمەندی شەهید مەنسوڕ کەریمیان بگەڕێنرێتەوە شاری سنە، بڕیار وایە لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان بەخاک بسپێردرێت. -
ئیدارەی سەپێندراوی کەرکوک ئاڵای هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکات
لە نوێترین هەوڵەکان بۆ بەعەرب کردنی شاری کەرکوک، بڕیاردرا ئاڵای هەرێمی کوردستان قەدەغە بکرێت لەسەر دامودەزگاکانی خوێندنی کوردی. -
هەپەگە: ٢ داگیرکەر سزادران، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لەناوبرا
هەپەگە رایگەیاند، کە لە چالاکی گەریلاکاندا ٢ داگیرکەر سزادراون و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لەناوبراوە. -
نامەی چیفتچی بە 'سانسۆرکراوی' رەوانەی ئیمراڵی کرا
نامەی زیندانییەک کە بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسرابوو، بە پاساوی 'نیگەرانی لە ناوەرۆکەکەی' دەستی بەسەردا گیرابوو، دواتر بە مەرجی ئەوەی هەندێک وشەی نامەکە لاببرێت، رەوانە کرابوو. -
مێرمنداڵێکی کورد لە ئەنجامی ئەشکەنجە هێزەکانی دەوڵەتی ئێران گیانی لەدەستدا
مێرمنداڵێکی کورد کە لەکاتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر و ئەشکەنجەدرابوو، بەهۆی ئەو ئەشکەنجانەوە نەشتەرگەری بۆکرابوو، لە کاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا. -
گەلی وان قەیومەکان دەنێرنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون
پەرلەمانتاری بازنەی وانی دەم پارتی گوڵدەرن ڤارلی ڕایگەیاند، قەیوم تاڵانچی و دزن و وتیشی، پێویستە گەلی وان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا قەیومەکان بنێرنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون. -
کاراداغ: دەسەڵات دەیەوێت پرسی کورد بە شەڕ سەرکوت بکات
عزەت کاراداغ ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی دەبەپە ڕایگەیاند، حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەیانەوێت بە ڕێگەی شەڕەوە پرسی کورد سەرکوت بکەن و وتی ئەمە چارەسەر نییە. -
تەرمەکانی بال و ئۆلچای بە خاکسپێردران
دەلیل بال و ئیسلام ئۆلچای، کە لە هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باگۆک شەهید بوون، لە ئامەد و نسێبین بەخاک سپێردران. -
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دواخرا
کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی دیاریکراودا ئەنجام نادرێت. -
بەرخۆدانی گەریلا ئولاش پیر!
گەریلا ئولاش پیر، لە ساڵی ٢٠١٠ لە کاتی پەڕینەوە لە هەرێمی جیلۆ، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە هەڤاڵانی دادەبڕێت شەهید دەبێت. لە ڕێپێوانی ئازادیدا بوو بە گەورەترین نمونەی دڵسۆزی. -
لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر کوژراون
لە ئێران لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر کوژراون و نزیکەی ٢٤٠ کۆڵبەریش برینداربوون. -
هەپەگە یادی شەهید بێریتان تانیا فەجر بەرزڕادەگرێت
لە راگەیەندراوێکدا هەپەگە رایگەیاندووە، کە بێریتان تانیا فەجر ١٢ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە بەستا شەهیدبووە و ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بە خاکیبوونی لە ژیان و هاوڕێیەتی بەهێز لە تێکۆشانی ئازادیدا رێچکەیەکی نەخشاندووە کە هەرگیز ناسڕدرێتەوە. -
قەیومەکان بە ١٥ هەزار لیرە بەرتیل کرێکار بەکرێ دەگرن
شارەوانی وان کە لەلایەن قەیومەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بە ١٥ هەزار لیرە بەرتیل کرێکار بەکرێ دەگرێت. پارەی بەرتیلەکە دەنێردرێت بۆ کۆمەڵەی گەنجانی نیشتمانپەروەر و ئولکو ئۆجاکلاری. -
تەرمی گەریلای یەژا ستار دوای ٦ مانگ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا
تەرمی گەریلای یەژا ستار بێریتان فەجیل چلو کە لە بەستا شەهید ببوو، داوی ٦ مانگ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. -
فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک مەتینایان بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیای مەتینایان لە نزیک ئامێدی بۆردوومان کرد. -
مانەوەی سوپای تورک زیانی پێدەگەیەنێت
بوون و مانەوەی سوپای تورکی فاشیست لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کە بە مێشکی "ستراتیژی بنبرکردنی تیرۆر" دەیەوێت هەرێمەکە داگیربکات، زیان بە خۆی دەگەیەنێت، چواردەوری دەگیرێت و یەک لە دوای یەک گورزی بەردەکەوێت. -
هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا، کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندرا
لە چالاکی گەریلاکانی هەگەپە/یەژاستار لە زاپ، سەربازێکی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندرا، کامێرایەکی چاودێری حەراری تێکشکێندرا و گورز لە ٣ سەنگەر وەشێندرا. -
'خەڵکی بەدلیس خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان دەکەن'
فیکرەت بیرلیک هاوسەرۆکی لقی بەدلیسی دەم پارتی، ڕایگەیاند، کە خەڵکی بەدلیس هەمیشە خاوەنی ئیرادەی خۆیان بوون و لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیشدا خاوەنداری لەو ئیرادەیە دەکەن. -
هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی هەولێر
بە درۆن هێرش کرایە سەر بارەگای هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی هەولێر. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی نوێی بڵاوکردەوە
گەریلاکانی یەژاستار ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە خواکورک چالاکیان ئەنجامدابوو، تیایدا دوو سەربازی تورکی داگیرکەریان بە سزاگەیاندبوو. گەریلا تی ڤی دیمەنی ئەو چالاکیەی بڵاوکردەوە. -
٧٠ رۆژە پەدەکە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد_ی بێسەروشوێنکردووە
ماوەی ٧٠ رۆژە هیچ هەواڵێک لە سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبی رۆژنیوز بەردەست نییە، کە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە لە دەروازەی سنووری پیشخابور رفێندرابوو. -
خوێناویترین ساڵیان بەرێکرد؛ کوژران و برینداربوونی نزیکەی ٣٠٠ کۆڵبەر لە ساڵێکدا
ساڵی ٢٠٢٣ بۆ کۆڵبەران خوێناویترین ساڵبوو، بەو پێیەی لەم ساڵەدا نزیکەی ٣٠٠ کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەشی لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بوونە قوربانی گەیشتە سەرووی ٢ هەزار کەس.