کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی گەریلا: ١٢ داگیرکەر سزادران
لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی، کە گەریلاکانی هەپەگە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ئەنجامیاندا، راگەیەندرا کە لانیکەم ١٢ داگیرکەر سزادراون. -
'بە جۆش و خرۆشی تەقاندنی یەکەم فیشەکەوە سەردەکەوین'
لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ چی روویدا؟ لە کوردستان چی گۆڕی؟ گەنجانی کورد بۆچی روویان کردووەتە چیا؟ گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە وەڵامی هەموو ئەمانە دەدەنەوە. -
لە ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕیدا لە شاخی جودی، ٩ داگیرکەر سزادران
ئەوکاتەی لەشکری تورک هەوڵیدا هێرش بکاتە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی جودی، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە چەکی فەردی و نیشانەشکێن لێیان هاتنە دەست و ٩ داگیرکەری سزادران. -
کاڵکان: گەریلایەتی ساڵی ١٩٨٤ هێشتاش لە لوتکەدا بەردەوامە_٢
ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵکان رایگەیاند کە وەک چۆن لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بە ئازایەتی و گیانبازیی گەورەوە چوونە سەر فاشیزم، ئێستاش گیانبازی لە ئاستی لوتکەدا بەردەوامە. -
لە سنووری سلێمانی ئۆتۆمبیلێک کرایە ئامانج و دوو هاوڵاتی برینداربوون
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سنووری سلێمانی لە باشوری کوردستان، ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی بریندار بوون. -
ھەپەگە: گەریلا ١١ چالاکی گورز وەشاندنی ئەنجام دا
ھەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ١١ چالاکی گورز وەشاندنیان ئەنجام داوە. -
بەتووش: دەستەی هەماهەنگی هێز و پێکهاتەکانی شەنگال لە عێراق مۆدێلێکی نوێیە
سەید بەتووش، سەرۆکی حزبی تەقدوم ڕایگەیاند، دەستەی هەماهەنگی هێز و پێکهاتەکانی شەنگال نە تەنیا بۆ پێکهاتەی ئێزیدی، بەڵکو بۆ هەموو عێراق ھێز و مۆدێلێکی نوێیە. -
دەوروبەری گوندی بلبێس-ی سەر بە ئەلکێ بۆردومان کرا
دەوروبەری گوندی بلبێسی سەر بە ناوچەی ئەلکێ کە دەوڵەتی تورک، تێیدا قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندبوو، بە فڕۆکەی شەڕ و هەلیکۆپتەر بۆردومان کران. -
ئاڵکان: هەبوونی کوردان تەنیا بە شەڕێ گەلی شۆڕشگێڕی دەتوانرێت بپارێزرێت
لە فەرماندەکانی یەژاستار فەریدە ئاڵکان وتی، لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤بەدواوە پەکەکە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لەلایەن ناتۆوە پشتیوانی لێدەکرێت بە شێوەیەکی بێ پسانەوە شەڕ دەکات. ئاڵکان سەرنجیشی راکێشا بۆ سەر گرنگی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بۆ گەلی کورد. -
ئامەد شاهۆ: شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بووەتە فەرهەنگ و بە ئاسانی ناسڕدرێتەوە
ئامەد شاهۆ:شۆڕش فەرهەنگە و فەرهەنگ بەئاسانی كۆتایی پێ نایەت و ئەو دەنگۆیانەی کە لەسەر دامرکانەوەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەوترێنەوە، كاری دەزگاكانی شەڕی تایبەت بەرژێمی داگیركەری ئێرانن. -
مەتین جانسز دەستگیرکرا
مەتین جانسز، برای سیاسەتمەداری کورد، ساکینە جانسز کە لە پاریس کوژرا، لە خارپیت دەستگیرکرا. -
ڕۆژنامەوان دەنیز فورات لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
ڕۆژنامەوان دەنیز فورات کە لە هێرشی داعش بۆ سەر مەخمور شەهید بوو، لە وان لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە. -
ملازم عومەر: کەماڵ کەرکوکی مێژووی چەواشە کردوە
ملازم عومەر، بەرپرسی پێشوی مەکتەبی سەربازی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە پرسی کارەساتی هەکاری وڵامی کەماڵ کەرکوکی دەداتەوە و بەوە تۆمەت باری دەکات کە مێژووی چەواشە کردوە. -
کاڵکان: گەریلایەتی ساڵی ١٩٨٤ هێشتاش لە لوتکەدا بەردەوامە- ١
ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵکان رایگەیاند کە وەک چۆن لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بە ئازایەتی و گیانبازیی گەورەوە چوونە سەر فاشیزم، ئێستاش گیانبازی لە ئاستی لوتکەدا بەردەوامە. -
ھەپەگە بەڕێزەوە یادی شەھیدانی گارەی کردەوە
ھەپەگە بەڕێزەوە یادی ئەو گەریلایانەی کردەوە، کە لە گارە شەھید بوون و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەیان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان کرد. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی دیکەی بڵاوکردەوە، کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدراوە. -
کۆڵبەرێک کوژرا و ٩ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون
بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ژمارەیەک کۆڵبەر، لە ناوچەی سنووری نەوسود، کۆڵبەرێک کوژرا و ٩ کۆڵبەری دیکەش بەسەختی بریندار بوون. -
میراتی تێکۆشان: ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز
ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز لە مێژووی پارتی و تێکۆشانماندا پێگەیەکی گرنگی هەیە. هەم لە رووی بەرەوپێشبردنی تێکۆشانەوە رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە، هەمیش کاروباری پەروەردە و خوێندنگەکان پشتیان بەو میراتە بەست. -
کەرکوک، لەژێر ناونیشانی "دیموکراسی و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان" کۆڕێک سازکرا
ئەمڕۆ، دوو شەممە، لە شاری کەرکوک بە درووشمی "دیموکراسی و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان" کۆڕێک سازکرا، د. شیلان فەتحی ڕایگەیاند: "نەبوونی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەبێتە هۆی پەرەسەندنی گەندەڵی و ستەمکردن لە مافی نەتەوەکانی شارەکە". -
لە شاری سلێمانی کۆمەڵکوژی ٦ ی ئاب یادکرایەوە
لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان، بە دیکۆمێنتارییەک یادی کۆمەڵکوژی شەهیدانی ٦ ی ئابی ساڵی ١٩٩٤ی قەڵادزێ کرایەوە. -
کەرکوک، شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان سەردانی تەڤگەری ئازادی کرد
لە شاری کەرکوک، لەسەر ئاستی کەسی یەکەم شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان سەردانی تەڤگەری ئازادی کرد بەمەبەستی تاوتوێکردنی یەک دەنگی کورد لە هەڵبژاردنی داهاتوو. -
ئاگری دارستانەکانی مەریوان تا دێت تەشەنە دەستێنێت و تارانیش ھیچ ھەنگاوێک نانێت
ئاگری دارستانەکانی شاری مەریوان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە ڕووبەڕێکی فەراوان و لە سێ ناوچەی جیاجیا لە تەشەنە سەندندایە و دەوڵەتی ئێرانیش، ڕۆڵێکی ئەوتۆ لە دامرکاندنی ئاگرەکە ناگێڕێت. -
خەندەقەکانی سەر سنوور کارەساتی لافاوەکەیان لە وان گەورەتر کرد
لە ناوچەی قەلقەلی و سەراوی سەر بە پارێزگای وان، ئەو لافاوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕوویدا، زیانی ماددی و گیانی لێکەوتەوە و خەڵکی ناوچەکەش ناڕەزایەتیان بەرامبەر پارێزگار دەربڕی. -
کەرکوک، بەهۆی نەبوونی یەک لیستی ژمارەیەک حزبی کوردی بایکۆتی هەڵبژاردنیان ڕاگەیاند
شوان محەمەد: "زاڵبوونی بەرژەوەندی حزبی بەسەر بەرژەوەندی گشتی، وایکرد یەک لیستی کوردستانی لە کەرکوک دروست نەبێت". -
نوێنەری مەسیحییەکانی شەنگال: دەمانەوێت شەنگال خۆبەرێوەبەری هەبێت
گابریەل شەمون، نوێنەری مەسیحییەکانی شەنگال رایگەیاند، سێ کڵێسایان لە شەنگال روخێنراون، ٨٠ خانوویان سووتاون، وتیشی: " ئێمە لە دەشتی نەینەوا کار لەسەر هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەر دەکەین، نامانەوێت لە عێراق جیاببینەوە، دەمانەوێت لە شەنگال خۆبەرێوەبەریمان هەبێت".