کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی نوێی بلاوکردەوە
گەریلاکانی ئازادی کوردستان ٤ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی بەرخۆدانی زاپ لە دژی داگیرکەران چالاکییەکیان ئەنجامدا. گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکەی بلاو کردەوە. -
لە مهاباد ژنان پێشانگایەک بەڕێوەدەبەن
لە مهاباد کۆمەڵێک ژنی دەستڕەنگین بۆناساندنی بەرهەمەدەستیەکانیان پێشانگایەکیان کردەوە داوای هەفتەیەک کۆتایهات. -
پەکەکە پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە: گەریلاکانی فیدایی ئاپۆیی لەناو ناچن
کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە بەبۆنەی ئۆپراسیۆنەکانی شۆڕشگێری گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە دژی داگیرکەران ئەنجامیاداوە، پەیامێکی پیرۆبای بۆ فەرماندارەکانی بڕیاڕگەی ناوەندی نەپەگە نارد و وتی: "سەرکەوتنی ئێوە لەگەڵ شەڕڤانانی ئازادایدا دەبێت". -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و تاژێ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزارکرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و تاژێ لە مەجلیسی گەلی خانەسور کۆبوونەوە و هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بۆ سەر کرێکاران شەرمەزارکرد. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گەڵاڵەی بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕیان بۆردوومان کرد. -
گەمارۆی سەربازانی دەوڵەتی تورکی دگیرکەر لەسەر هەسپیست بەردەوامە
لە هەسپیست ماوەی ٩ ڕۆژە گەمارۆی سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە. لە کاتی چوونە ناو گوندەکەدا ناسنامەی خەڵک دەپشکنرێت. -
ناسنامەی شەهید هێرش رۆژهەڵات ئاشکرا کرا
هەپەگە وتی: "٢٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە هێرشێکی دوژمندا بۆ سەر ناوچەی دەرسیم هەڤالمان هێرش شەهید بوو. هەڤاڵمان هێرش بە هاوڕێیەتی و میراتی تێکۆشانی خۆی بوو بە بەهایەکی ئازادی کە هەمیشە بۆمان دەبیت بە نموونە". -
دوران کاڵکان: پرۆسەی پاکسازی داگیرکەران دەست پێدەکات
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەرایەتی پەکەکە دوران کاڵکان دەستنیشانی کرد کە ساڵی ٢٠٢٣ گەل، ژن و گەنجان بەرخۆدانیان کرد و چالاکییەکانی ئەم دواییانەی گەریلاکانی ئازادی کوردستانی وەک سەرەتای پاکسازی داگیرکەران پێناسە کرد. -
نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٣ی ئاشکرا کرد
بە گوێرەی ئامارەکانی شەڕی ساڵی ٢٠٢٣ فەرماندەی بریارگەی نەپەگە ڕایگەیاند کە، گەریلا ١٧١٢ چالاکی ئەنجامداوە، لە چالاکییەکاندا ٩٢٨ داگیرکەر سزادراون. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و چەکی قەدەغەکراو ٢٩٦٩ جار هێرشی ئەنجامداوە. ١٧٩ گەریلا شەهید بوون. -
کۆمەڵکوژی لە شەنگال: فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٥ کرێکاریان کۆمەڵکوژ کرد
سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر چادری ئەو کرێکارانەی کە خەریکی هەڵکەندنی بیری ئاو بوون لە ناوچەی کۆرا سیمۆقی،لە ئەنجامدا ٥ کرێکار کوژران. -
دەوڵەتی تورک بناری قەندیلی بۆردومان کرد
ڕاگەیەندرا کە فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی ئێنزێی بناری قەندیلی بۆردومان کردووە. -
نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری شەرمەزار کرد
نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار سەبارەت بە هێرشەکانی دوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بلاو کردەوە و وتی: "دەبێت بزانرێت کە ئیمە بەرخۆدانی گەل، ئاستی شۆرش و تێکۆشانی گەلان لە ناوچەکەدا بەرزدەکەینەوە و دوژمنانی گەل لەناو دەبەین". -
لە کەرکوک شاندێکی (ڕەژاک) و تەڤگەری ئازادی سەردانی کرستییانەکانیان کرد
بە مەبەستی هاتنی جەژنی سەری ساڵی زاینی، شاندێکی ڕەژاک و تەڤگەری ئازادی، نوێنەری کریستییانەکانی کەرکوکیان بەسەر کردەوە. -
زیلان ڤەژین: ژیانێکی ئازاد بۆ گەلەکەمان مسۆگەر دەکەین
هاوسەرۆکی پەژاک زیلان ڤەژین رایگەیاند کە کێشەکانی رۆژهەڵات و ئێران تەنیا بە رێگەی دیموکراتیک چارەسەر دەکرێن و وتی، " بێ وچان تێدەکۆشین و ئەرکی خۆمان بەجێدەگەیەنین. لەئەنجامی ئەوەشدا ژیانێکی ئازاد بۆ گەلەکەمان دەستەبەر دەکەین". -
هەپەگە: هاوڕێیانمان هاڤین و دەلیل شەهیدبوون
هەپەگە رایگەیاند: "گەورەترین ئامانجی هاوڕێیانمان هاڤین و دەلیل ئەوەبوو کە ببنە هاوڕێی باشی رێبەر ئاپۆ. ویستیان ببنە ئەو گیانبازانەی کە ئازادی گەلەکەیان مسۆگەر دەکەن. بە رەنج و بەشداربوونی خۆیان بە ئازایەتی لە گۆڕەپانی شەڕدا، گەیشتە ئەو ئامانجەیان". -
یەرەکە: دەوڵەتی فاشیستی تورک، لە پێنجوێن شوێنی هاووڵاتیانی مەدەنی بوردومان کرد
یەرەکە رایگەیاند: لە هێرشەکانی ئەم دووایەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەی پێنجوێن، شوێنی هاووڵاتیانی مەدەنی کراوەتە ئامانج و داوای لە گەلی کورد کرد دژی ئەو هێرشە داگیرکەرییانە هەڵوێستیان هەبێت. -
لە سەرحەد سەدان ژن خۆیان بۆ شارەوانییەکان کاندید کردووە
بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو، ژمارەی ئەو ژنانەی لە هەرێمی سەرحەد لەسەر ناوی دەم پارتی داوای کاندید بوونیان پێشکەش کردووە زیادی کردووە. -
لە هەولێر درۆنێک کەوتەخوارەوە- نوێکراوەتەوە
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر کرابوو، کەوتە خوارەوە. -
دەوڵەتی تورک ٥ جار گوندەکانی سلێمانی بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٥ جار گوندەکانی کانی میران و ساڵیاوای ناوچەی پێنجوێنی سلێمانی بۆردوومان کرد. -
لە شاری سلێمانی ئاهەنگێک بۆ مناڵانی ئۆتیزم ڕێکخرا
لە شاری سلێمانی لە لایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت بە هاوکاری پەیمانگای ماد و کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان و فێرگەی میللی کوردستان ئاهەنگێک بۆ منداڵانی ئۆتیزم ڕێکخرا. -
لە نسێبین هاتووچۆ لە ٩ گەڕەک و ناوچەی قەدەغەکران
دەوڵەتی لە نۆ گەڕەک و ناوچەی نسێبینی مێردین قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند. -
لە چەمچەماڵ بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش ئەنجامدرا
بە فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەر گوندی توتەقەڵای چەمچەماڵ بۆردومان کرا. -
هەپەگە یادی شەهید دیلان جزیری کردەوە
هەپەگە یادی شەهید دیلان جزیری کردەوە کە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دا شەهید بوو بوو و بەڵێنی سەرخستنی "ڕێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد"ی دوپاتکردەوە. -
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە پیرۆزبایی لە هێزەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێری کرد
نەپەگە پیرۆزبایی لەو گەریلایانە کرد، کە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕییان ئەنجامدابوو. لەبارەی دەوڵەتی تورکیشەوە کە هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوا رایگەیاندووە، " دەوڵەت و سوپایەکی بەهێز و مەرد، بەرامبەر هێزی سەربازی شەڕ دەکات، هێرش ناکاتە سەر مەدەنییە بێ بەرگرییەکان". -
دیمەنی چالاکییەکی شاخی ئامێدی بڵاوکرایەوە
دیمەنی چالاکیەک کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ٢٠ی تشرینی یەکەم بە تاکتیکی نیشانەشکێنی ئەنجامیاندابوو لە گەریلا تی ڤییەوە بڵاوکرایەوە.