کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: سوپای تورک هێرشێکی داگیرکەری دەستپێکردووە
سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی گۆڕەپانەکانی زاپ و مەتینا کە لە زستاندا لێیان کشابووەوە دەستی بە هێرشێکی داگیرکەری کردووەتەوە. هێرشە داگیرکەریەکە لە رێگەی تەکنەلۆژیای زۆر و بە هاوکاری پەدەکە بەردەوامە. گەریلا بە چالاکی بەهێز بەرپەرچی هێرشەکە دەدەنەوە. -
میتی تورک جی پی ئێس دەخاتە ناو جلوبەرگی وڵاتپارێزانەوە
دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانیدا بۆ سەر بزوتنەوەی ئازادی گەلی کورد هەموو پێوانەکانی شەڕ پێشێل دەکات و لە نوێترین کردەوەی دوور لە هەموو بەها و پێوەرەکان ئامێری جی پی ئێس خستووەتە ناو جلوبەرگی وڵاتپارێزانەوە لە باشووری کوردستان. -
ئه‌ر و دا‌غ كۆتاییان به چالاكی مانگرتن له خواردن هێنا
بنه‌ماڵه‌كانی مه‌زڵوم دا‌غ و عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ر ڕایانگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی داواكاری ڕۆڵه‌كانیان له ٦٥ه‌مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرا، ڕۆڵه‌كانیان كۆتاییان به چالاكییه‌كه‌یان هێنا. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ شه‌هیدی ئاشكرای كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ شه‌هیدی ئاشكرای كرد، كه له مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌مووزی ئه‌مساڵ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا شه‌هید بوون و سه‌رخۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان كرد. -
په‌ده‌كه ڕۆژنامه‌نووس ئومێد بەرۆشکی ڕفاند
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ڕۆژنامه‌نووس ئومێد بەرۆشکی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا، له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزای ٤ ساڵی دیكه زیندانیكردن به‌سه‌ر شێروان شێراوانی، ڕه‌خنه‌ی له مه‌سرور بارزانی گرت، شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به په‌ده‌كه‌وه ڕفێندرا. -
بانگەوازی پەژاک و کۆدار بۆ بەشداری لە رێپێوانی لۆزان
پەژاک و کۆدار بەمەبەستی بەشداری لە رێپێوانی لۆزان بانگەوازێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: کۆتاییهێنان بە پەیمانی لۆزان لە رێگەی تێکۆشان و ئازادی گەلانەوە دەستەبەر دەبێت. -
کەرکوک، یادی١٥ساڵەی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە کرایەوە
لە شاری کەرکوک، ١٥هەمین ساڵرۆژی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بەرزڕاگیرا، بنەماڵەی سۆرانی مامە حەمە، دەسەڵاتی کوردی تۆمەتبار دەکەن بە تیرۆرکردنی سۆران مامە حەمە. -
"گۆشەگیری پێشێلکارییەکی زەقە بەپێش چاوی هەموو جیهانەوە ڕوودەدات"
هیوا حەسەن، چالاکوان و چاودێری سیاسی ڕایگەیاند، "پێویستە بۆ پشتیوانی لە بەڕیز ئۆجالان و شکاندنی گۆشەگیری تەواوی خەڵکی کوردستان کەمپین ڕابگەینن". -
هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆمباران دەکرێن
بەگوێرەی زانیارییەکان لە کاتژمێر ٢٠:٤٤ تا ئێستا، زاپ و ئاڤاشین و مەتینا، بە فڕۆکەی جەنگی بۆمباران دەکرێن. بەپێی زانیارییەکان، گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلال، ٣٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆمباران کراوە. -
دیسان ئازادکردنی سینان سوتپاک دواخرا
دووبارە ئازادکردنی زیندانی سیاسی سینان سوتپاک کە ماوەی ٣٠ ساڵ و ٣ مانگە زیندانە، بۆ ٣ مانگی تر دواخرا. -
پارتە سیاسیەکان سەردانی بنەماڵەی دا‌غ و ئەریان کرد
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیکی گەلی کوردستان لە هەولێر سەردانی بنەماڵەی عەبدولرەحمان ئەر و مەزڵوم داغی کرد و داوای کرد داواکارییەکانی زیندانی مانگرتوو جێبەجێ بکرێن. -
دادگای هه‌ولێر سزای ٤ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر شێروان شێروانیدا سه‌پاند
دادگای هه‌ولێر سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ر شێروان شێروانی دا سه‌پاند، كه له‌سه‌ر دۆسیه‌یی چالاكوانانی بادینان دادگایی كرا. -
شارەوانی ژێر دەستی قەیووم لە ژێر ٥ ملیار لیرە قەرزەوەیە
ئاشکرابوو کە شارەوانی وان کە لەلایەن قەیوومەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بەپێچەوانەی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی نەک هەر رێکاری کەمکردنەوەی خەرجیەکانی جێبەجێ نەکردووە، بەڵکوو کەوتووەتە ژێر پێنج ملیار لیرە قەرزیشەوە. -
ڕەوشی عەبدولرەحمان ئەر لە مەترسیدایە
ماوەی ٦٤ ڕۆژە هەر یەک لە عەبدولرحمان و مەزڵوم دا‌غ لە زیندانی پەدەکە مانیان لە خواردن گرتوە، بە پێی دوایین زانیاریەکان ڕەوشی تەندروستی عەبدولرەحمان ئەر لە قۆناغێکی مەترسیدار دایە. -
ئه‌دهه‌م بارزانی داوا له حکومەتی عێراق ده‌كات سنورێك بۆ تاكڕهویهكانی په‌ده‌كه دابنێت
ئه‌دهه‌م بارزانی، سه‌ركرده‌ی پێشوی په‌ده‌كه ئاشكرای ده‌كات، هاوسه‌ره‌كه‌ی له بازگه‌یه‌كی په‌ده‌كه ڕاگیراوه و مۆبایله‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، هاوكات داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان و حكومه‌تی عێراق ده‌كات، سنورێك بۆ تاكڕهویهكانی په‌ده‌كە دابنێن. -
لە شاخی وان جەردەوانێک دەست بەسەر ماڵ و موڵکی گەلدا دەگرێت
سەرجەردەوان ساڵح ئۆزبەک کە لە ساڵانی رابردوودا دەستی بەسەر ماڵ و موڵکی گەلدا گرتبوو، ئێستاش چاوی بڕیوەتە لەوەڕگەکانی ئالاندەشت. ناڕەزایەتی گوندنشینان لەلایەن قائیمقامیەتی شاخەوە بە پاساوی ئەوەی ئەو شوێنە دەخرێتە سەر مەڵکی دەوڵەت رەتکرایەوە. -
کەجەکە: واتادارترین ڕێگە بۆ خاوەندارێتی لە شەهیدانی پیرسوس، خاوەندارێتییە لە شۆڕشی ڕۆژئاوا
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، یادی ٣٣ گەنجی سۆسیالیستی تورکیا دەکاتەوە کە لە پیرسوس شەهیدبوون، دەڵێت: "واتادارترین ڕێگە بۆ خاوەندارێتی لە شەهیدانی پیرسوس و نەریتی تێکۆشانی سۆسیالیستی، خاوەندارێتییە لە شۆڕشی ڕۆژئاوا". -
پەدەکە لە کەرکوک یەکرێزیی کورد تێکدەدات
سێزدە پارت و لاینی سیاسیە داوا دەکەن کورد لە کەرکوک بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردەنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا بکات، تەنها پەدەکە هەوڵی تێکدانی ئەو یەکڕیزییە دەدات. -
ئامەد شاهۆ: رژێمی داگیرکەری ئێران پێش قەڕاوەڵی شەڕە لەناوچەکە
ئامەد شاهۆ ئەندامی مەجلیسی پەژاک رایگەیاند: " رژێمی ئێران بۆ ئەوەی شکۆ و هەیمەنەی تێکشکاوی خۆی لەکوردستان بونیاد بنێتەوە لەناو لێگەڕینێکی چڕوپڕدایە. واتا هەر شکستێکی بە هەڵگیرساندنی شەڕێک پەردەپۆش دەکات. " -
قەرەیلان: ئەوانەی واژۆی لۆزانیان کردووە بەرپرسن لە کۆمەڵکوژییەکان لە کوردستان
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان بە بیری هێنایەوە کە پەیمانی لۆزان بووە هۆی دابەشکردنی کوردستان و ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە ١٠٠ ساڵی رابردوودا روویاندا و وتی، "ئەو پەیماننامەیە بکوژە، ئەوانەی واژۆیان کردەوە بە دڵنیاییەوە لەوە بەرپرسیارن". -
"تا ئازادبوونی هەموو زیندانییە نەخۆشەکان درێژە بە تێکۆشان دەدەین"
بەڕێوەبەری ڕێکخراوە مەدەنیەکان و پارتە سیاسییەکان سەردانمی محەمەد ئەمین ئۆزکان دەکەن و دەڵێن: "تا ئازادبوونی هەموو زیندانییە نەخۆشەکان تێکۆشان دەکەین". -
کەجەدەکە_ئە بانگەواز دەکات بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانە مەزنەکەی لۆزان
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە): لە یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین بە گیانی ئامادەییەکی نەتەوەیی بەشداربن لە ڕێپێوانە مەزنەکەی ٢٢ ی تەمموز. -
کەنەکە: یازدەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆزبێت
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ ی تەمموزی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەم یادە پیرۆزدەکات. -
هەپەگە ئاشکرای کرد لە بۆتان گەریلایەک شەهیدبووە
هەپەگە ئاشکرای کرد گەریلایەک بە ناوی ئەحمەد تەنەر (ئارگەش کۆچەر) رۆژی ١٧ی حوزەیران کاتێک ویستوویەتی لە چەمی دیجلەوە بپەڕێتەوە، ئاو بردوویەتی و شەهیدبووە. -
كه‌جه‌كه: ڕێگری له خیانه‌تكاران و دارده‌سته سیخوڕه‌كان بكه‌ن
كه‌جه‌كه ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاشكرا كرد، كه سیخوڕی میت، یونس تۆپتاش له‌باره‌ی ڕێكخستنه سیخوڕیه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، دانی پێدا ناوه، هاوكات داوای له گه‌لی كورد كرد، "ڕێگری له خیانه‌تكاران و دارده‌سته سیخوڕه‌كان بكه‌ن".