کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ناسنامەی سێ شەهیدی بۆردومانەکەی پێنجوێن ئاشکرا بوو
ناسنامەی سێ شەهیدی بۆردومانەکەی دوێنی پێنجوێن ئاشکرا بوو. ئەو ھێرشە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕێگای سەرەکی ئەو قەزایە ئەنجامدرابوو. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی نوێی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی، دیمەنی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستاری لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بڵاوکردەوە. -
نەپەگە: لە سەر رێبازی عەگید رێپێوانی ئەفسانەیی دەگەیەنینە سەرکەوتن
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە: ئێمە لە سەر رێچکەی فەرماندەی گەورەمان هاورێ عەگید رێدەکەین و رێپێوانی ئەفسانەیی دەگەیەنینە سەرکەوتن. ئێمە بەڵێن دەدەین کە ببینە وەڵامدەرەوەی چاوەڕوانییەکانی رێبەرایەتی و گەلەکەمان. -
پەدەکە گەنجانی ئێزدی ھاندەدات کۆچ بکەن
پەدەکە، کە ساڵی 2014 خەڵکی شەنگالی ڕووبەڕوی فەرمان کردەوە، ئێستاش بۆ ئەوەی گەنجانی ئێزدی نەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، بە گرتنەبەری سیاسەتی جیاواز، ھانی گەنجان دەدات ڕوو لە دەرەوەی وڵات و کۆچ بکەن. -
لە جۆلەمێرگ، کاسبکاران ناچار دەبن دوکانەکانیان دابخەن
بە هۆی سیاسەتی شەڕی دەوڵەتی ئاکەپە – مەهەپە، قەیرانی ئابووری لە تورکیا و باکووری کوردستان ھەڵکشاوە، ئەوەش وایکردووە کاسبکارانی جۆلەمێرگ نەتوانن بە باشی کار و بژێویان دەستەبەر بکەن. ھاوکات بەشێکیان ناچار بوون بۆ پێدانی کرێ قەرز وەربگرن. -
لە چالاکییەکی یەژاستاردا ٤ داگیرکەر سزادران
لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستار لە شاخی جودی، ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. -
'یەکەم گولـلەی عەگید ئەمڕۆ لە تونێلەکانی شەڕ لە سنگی دوژمن دەدرێت'
گەریلای یەژاستار رۆزا تۆڵهەڵدان باسی لەوە کرد کە یەکەم گولـلە کە لە چەکی پێشەنگی هەڵمەتی ١٥ی ئاب فەرماندە عەگید تەقێنرا، ئەمڕۆ لە تونێلەکانی شەڕ لە سنگی دوژمن دەدرێت. -
هیچ زانیارییەک بەردەست نییە سەبارەت بە ١٥ گوندنشینە گیراوەکان
هیچ زانیارییەک بەردەست نییە سەبارەت بەو ١٥ گوندنشینەی لە گوندی پێنداس سەر بە شارۆچکەی تەتوان دەستگیرکراون. -
دەوڵەتی تورک ئاگری بەردایە جودی
لەشکری تورک ئاگری بەردایە گوندی دێرەسۆر لە چیای جودی و شیوی عیسا ئاغا لە جزیر. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە پێنجوێن ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج
لە شارۆچکەی پێنجوێن، لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە باشوری کوردستان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی کردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا. -
ئاگری ئەو فیشەکەی لە ١٥ ئاب تەقێنرا تادێت بە گوڕتر دەبێت
پەکەکە لە ١٥ ئابی ساڵی ١٩٨٤ بە فەرماندەیی هەڤاڵ عەگید (مەعسوم کورکماز) بۆ یەکەمین جار وەک دەستپێکردنی شۆرشی چەکداری یەکەم فیشەکی تەقاند، گڕ و تینی ئەو فیشەکە دوای ٣٩ ساڵ تا ئیستا رۆژ لەدوای رۆژ بە گورتڕ دەبێت. -
ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە شاخی جودی
لە شاخی جودی سوپای تورک گەمارۆ دراوە. وەک ئەو گەریلایانەی لە گۆڕەپانەکەدانن دەڵێن: "ھاتنەناوەوە ھەیە، بەڵام چوونەدەرەوە لە شاخی جودی نییە". -
ھێزەکانی گەریلا بە چالاکییەکان پێشوازی لە ۱۵ ئاب دەکەن
ھەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە چالاکییەکانیان، پێشوازی لە جەژنی ژیانەوەی ۱۵ ئاب (تەباخ) دەکەن. لە چالاکیەکانی گەریلادا، ۴ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ھەروەھا سەنگەرێک و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێنران". -
پەیامێکی پیرۆزبایی لە نەپەگەوە
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەو فەرماندە و شەڕڤانانەی ئەیالەتی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ کرد کە بەشدارییان لە چالاکییە سەرکەوتووانەکاندا کردبوو. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی نیشانشکێنی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی، دیمەنی چالاکییەکی لە شاخی جودی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارە ئەنجامدراوە. -
'هەڵمەتی ١٥ی ئاب ژنانی فێری شەڕ لە پێناو ئازادیدا کرد'
لە فەرماندەکانی یەژاستار شەردا مەزڵوم گابار وتی، گەریلاکانی ئازادی کوردستا بە روانینی ژنۆلۆژی و رێبازی کوانتۆمیک، لە ئەندێشەی گەریلاییدا لاپەڕەی نوێیان نوسیەوە و لە سەر هێڵی عەگید و زیلان لە کوردستان مێژووی ئازادییان نوسیەوە. -
لە پرسەی نەژوان عەبدوڵا ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک پیشاندرا
نەژوان عەبدوڵا لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک شەهید بوو، لە شارەزوور پرسەی بۆ دانرا. براکەی گوتی: "دەوڵەتی تورک باشوری کوردستان داگیر دەکات، کورد دەکوژێت، کەچی پارتە سیاسییەکانی باشور بێدەنگن". -
لە مەلەتی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلەی ڕێختەر ڕوویدا
لە مەلەتی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلەی ڕێختەر ڕوویدا. لە ڕحا و ئامەد و ئێلح و چەند شاری تر، بومەلەرزەکە هەستی پێ کرا. -
پەرلەمانتاری یەنەکە مەلا کەریم شکور لە هەوڵی کوشتن دەربازبوو
ئەندامی یەنەکە لە پەرلەمانی عێراق، مەلا کەریم شکور، لە هەوڵێکی کوشتن بە سەلامەتی دەرباز بوو. -
لە هێنێ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٢ پلەی ڕێختەر ڕوویدا
لە ناوچەی هێنێ لە ئامەد، بومەلەرزەیەک بە ٤،٢ پلەی ڕێختەر ڕوویدا. -
هەپەگە: هاوڕێیانمان ڕێزان و باوەڕ شەهید بوون
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، دوو گەریلا بە ناوەکانی ڕێزان و باوەڕ لە ٦ ی ئاب لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون. -
لە گۆڕەپانێکدا ٤٤ چالاکی: ٣١ داگیرکەر سزادران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە سەروبەندی هەڵمەتی ١٥ی ئاب 'وانەیەکی مێژوویی'یان بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر داوە و رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٤ چالاکی ئەنجامدراوە و لانیکەم ٣١ داگیرکەر سزادراون. -
کۆنگرەی گەل لە پێناو رووخاندنی فاشیزم داوای بەهێزکردنی خەباتی کرد
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بە بۆنەی ٣٩ یەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد لە ڕێگەی شەڕی شۆڕشگێڕانەی گەل و بنیاتنانی کۆمەڵگا، فاشیزم تێکبشکێنرێت. -
تیرۆری دەوڵەت لە گوندی بلبێس بەردەوامە: تانک ڕەوانەی ناوچەکە کران
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، دەوروبەری گوندی بلبێسی سەر بە ناوچەی ئەلکێ-ی شڕنەخ بە چڕی بۆردومان کران. ھاوکات تانک ڕەوانەی ناوچەکە کراون. -
چەولیک: بە رۆحی هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەتوانین دوژمن تێبشکێنین
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار زۆزان چەولیک باسی لەوەکرد، کە ژنانی کورد دوای هەڵمەتی ١٥ی ئاب بوونە خاوەن هێز و ئیرادە و وتی، "ئێمە تەنیا بە رۆحی ١٥ی ئاب دەتوانین دوژمن تێکبشکێنین و ئەم بەرخودانە بەرەو سەرکەوتن ببەین".