کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ھەپەگە: ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
ھەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلا لە ھەرێمەکانی زاپ و مەتینا، ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران و گورز لە ٣ سەنگەر و حەفارەیەکی داگیرکەران وەشێنرا. -
جیک داوا لە حکومەتی باشووری کوردستان دەکات بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی هەبێت
کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک)، داوای لە حکومەتی باشووری کوردستان کرد، بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی هەبێت . -
ڕۆژنامەوانانی باشور هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کارمەندانی ژن تیڤی شەرمەزار دەکەن
ڕۆژنامەوانانی باشوری کوردستان دەڵێن، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژنامە نوسان دەرخەری ئەوەیە، تورکیا لە هێزی ڕاگەیاندنی ئازادی ژن دەترسێت. -
تەژەکە-ئە و کەجەدەکە-ئە لە دژی هێرشە قڕکارییەکان داوای ئەنجامدانی چالاکییان کرد
تەژەکە-ئە و کەجەدەکە-ئە ڕایانگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گەیشتووەتە مەترسیدارترین ئاست، داوا لە گەلەکەمان دەکەین دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست شەرمەزار بکەن و لە گۆڕەپان و شەقامەکان چالاکی ناڕەزایی ئەنجام بدەن". -
دوران کاڵکان باسی شەهیدان دەستینا، باکور و چاڤڕێ دەکات- نوێکراوەتەوە
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان باس لە ژیان و تێکۆشانی سێ گیانبەختکردووی تێکۆشانی ئازادی دەستینا قەندیل، باکوور جیلۆ و چاڤڕێ فریشتە دەکات. -
دەوڵەتی تورک لە برادۆست ٤ کەسی سڤیلی کوشت
دەوڵەتی تورک سێ جار باشوری کوردستانی بۆمباران کرد و بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە مێرگەمێر ٤ کەسی سڤیلی کوشت. -
ڕۆژنامەوانانی ژنی مەخمور هێرشی سەر کارمەندانی ژن تی ڤی شەرمەزار دەکەن
ڕۆژنامەوانانی ژن لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور)، هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیان بۆ کارمەندانی ژن تی ڤی شەرمەزار کرد و بەڵێنیان دا بۆ درێژەدان بە ڕێگەی ڕاستی. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی کردەئامانج
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەر رێگەی سنینی ناوچەی سیدەکانی هەولێر ئۆتۆمبێلێکی بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان بۆردومان کرد. -
ڕۆژنامەنووسانی باشوور کردنە ئامانجی تیمی ڕۆژنامەوانی ژن تی ڤی-یان شەرمەزار کرد
دەیان ڕۆژنامەنوسی باشووری کوردستان کردنە ئامانجى تیمێکی ڕۆژنامەوانی ژن تی ڤی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر-یان شەرمەزار کرد و داوا لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و داکۆکیکاری ڕۆژنامەنوسان دەکەین، رێگریی لە دوبارەبوونەوەی ئەو جۆرە تاوانانە بکەن. -
سامان یاسین: بۆ ئەوەی ناچار بە دانپێدانان بکرێم بە قورسی ئەشکەنجەیان کردم
لە تۆمارێکی دەنگیدا هونەرمەند سامان یاسان، لە دەستگیرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی باس لەو ئەشکەنجە دژوارە جەستەیی و دەرونیانە دەکات کە لە ماوەی دەستبەسەریدا بەرامبەر ئەنجامدراوە. -
سەنتەری مێترۆ: سوپای توركیا دەست لە خەڵكی مەدەنی ناپارێزن
سەنتەری مێترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنوسان، بە توندی کردنە ئامانجی تیمێکی رۆژنامەوانانی ژن تی ڤی لە لایەن سوپای تورکەوە شەرمەزار دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو سوپایە دەست لە خەڵکی مەدەنی ناپارێزێت. -
گەریلاکان لە زاپ، مەتینا و خواکورک گورزیان وەشاند: ٣ داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی ئازادی لە زاپ، مەتینا و خواکورک چالاکییان ئەنجامدا. لە ئاکامدا ٣ داگیرکەر سزادران، ٢ خێمە و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران و گورز لە حەفارەیەک و ١١ سەنگەری دوژمن وەشێنرا. -
لە چیا ئازادەکانی کوردستان..
لە چیا مرۆڤ سەرلەنوێ دەبێتەوە بە مرۆڤ. سەرلەنوێ هەستی بۆ دەگەڕێتەوە، ئاوێتەی سروشت دەبێت. -
ھەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی بڵاوکردەوە
هەپەگە ڕایگەیاند، "لە هێرشەکانی دوژمن و شەڕی دژواری ڕۆژی ١١ی ئاب، ھاوڕێی گیانبازمان بێریتان سیسەر تا دوا هەناسەی شەڕی کرد و شەهید بوو". -
سێ نامیلکەی نوێ لە بارەی ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد بڵاوکرانەوە
هەرسێ نامیلکەی ئازادکردنی ژیان؛ شۆڕشی ژنان، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتییک و نەتەوەی دیموکراتیک کەونتە بەردیدی خوێنەران. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشیان کردە ئامانج
جەنگاوەرانی مام زەکی هەبەدەهە لە شڕنەخ ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشیان کردە ئامانج. -
بومەلەرزە مەلەتی و ئاگری هەژاند
بوومەلەرزە ناوچەی یەشیلیۆرتی مەلەتی و ناوچەی بازیدی ئاگری هەژاند. -
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد
ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستار، هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر ئۆتۆمبێلی میدیاکارانی ژن تی ڤی شەرمەزار کرد و داوای لە هەموو دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت. -
گەنجان دژی قەدەغەی سەر زمانی کوردی چالاکییان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید نورهاک بۆران، لەپێناو سەرنجڕاکێشان بۆ قەدەغەی سەر زمانی کوردی، درەنگانی شەو لە ئامەد بە مۆلۆتۆڤ هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەک. -
سەردانی پرسەی دایکانی ئاشتی کرا
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، ساڵیحە ئایدەنیز و هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، چیدەم کلیچگون ئوچار، چوونە سەردانی پرسەی دایکانی ئاشتی. -
گەمارۆدان لە گوندی بلبێس بەردەوامە
گەمارۆی سەربازی لەسەر گوندی بلبێس لە ئەلکێ، ٢٧ ڕۆژە بەردەوامە. -
کەجەکە: یەکەم مەرجی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق، کۆتاییهێنانە بە داگیرکەری تورک
کەجەکە رایگەیاند، کە تورکیا دەیەوێت وا لە بەغدا بکات داگیرکەری سەربازی وڵاتەکەی لە سەر خاکی عێراق قەبوڵ بکات و ئاماژەی بەوەکرد، "مەرجی یەکەم و یەکلاکەرەوەی پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەروەری عێراق، کۆتاییهێنانە بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی عێراق". -
لایەنە کوردیەکان بە پەرتەوازەیی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاڕێزگاکانی عێراق دەکەن
کەمتر لە چوار مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، پارێزگاى کەرکوکیش وەک پارێزگاکانى دیکەى وڵاتەکە هەڵبژاردنی تێدا بەڕێوەدەچێت، حزبە کوردیەکانیش بەچەند لیستێک بەشداری لەو پرۆسەیەدا دەکەن. -
لەبەردەوامی شەپۆلی نوێی ڕەشبگیری لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ژمارەیک چالاکوانی دیکە دەستگیرکران
شەپۆلی نوێی ڕەشبگیری چالاکوان و هاوڵاتیان کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و لەو چواچێوەیەشدا ژمارەیەک چالاکوانی دیکە و ھاوسەری یەکێک لە گیابەختکردووانی سەرھەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی'، لەلایەن ھێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران دەستگیر کران. -
لە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە دیلۆک، دوو ژن دەستگیرکران
لە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە دیلۆک دوو ژن دەستبەسەر کران و لە کاتی پشکنیندا وەک بێڕێزی جلەکانیان لەبەر داکەندراوە.