کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: مانگی کانونی دووەم لە ٧٩ چالاکیدا ٩٩ داگیرکەر سزادراون
هەپەگە ئاماری شەری یەکەم مانگی ساڵی ٢٠٢٤ی ئاشکرا کرد و بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی هەپەگە لە مانگی کانونی دووەمدا لە شەڕ و ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکاندا ٩٩ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادراون. -
'پەروەردە بناغەی پێشکەوتنی کۆمەڵگایە'
لە کۆمەڵگای زۆراڤا لەسەر ناوی شەهید دژوار فەقیر ١٣ رۆژ خولێکی پەروەردەکرایەوە. بەشداربووانی خولەکە رایانگەیاند پەروەردە بناغەی بەرەوپێشچوون و پێشکەوتنی کۆمەڵگایە و وتیان، تاکۆتایی خۆیان پەروەردە دەکەن. -
کۆڵبەرێکی تر لە نەوسود کوژرا
ئەو کۆڵبەرەی دوو ڕۆژ پێش ئێستە لە مەرزی نەوسود لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە لە سەریدا بە سەختی بریندارکرا، پاش دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کرماشان گیانی سپارد. -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان سبەی بەڕێ دەکەوین
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری پەیوەست بە "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" قسەی کرد و گوتی: "بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان سبەی بەڕێ دەکەوین. ئێمە چاوەڕێی گەلەکەمانیان". -
هەپەگە: لە زاپ دوو داگیرکەر سزادران
هەپەگە رایگەیاند، کە لە هەرێمی زاپ لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا دوو سەربازی داگیرکەر بە سزاگەیەندران، گور لە سەنگەرێک وەشێندرا. -
ئا. جەلیل کەسکین دوای ٣١ ساڵ زیندانی ئازاد کرا
ئا. جەلیل کەسکین کە بۆ ماوەی ٣١ ساڵ لە زیندانەکانی حکومەتی تورکیا زیندانی کرابوو و بەردەوام ئازادکردنی بە هۆکاری هەڕەمەکی دوادەخرا، لە زیندانی کاراکۆچان عەزیز ئازادکرا. -
هۆنراوەیەک بۆ یادی شەهیدانی بەستا
بۆ یادی شەش گەریلای ژن کە لە کانونی دووەمی ٢٠٢٣ لە بەستا لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون، هۆنراوەیەک کلیپی بۆ کرا. -
گوڵدەرەن ڤارلی: بۆ چارەسەری ناونیشان دیارە
پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان گوڵدەرەن ڤارلی باسی لەوەکرد کە گۆشەگیری تەنیا شەڕ و بێ چارەسەری لێدەکەوێتەوە و وتی، "بۆ چارەسەریش ناونیشان دیارە. ئەگەر چارەسەریەک بوونی هەبێت، ئەوە لە رێگەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستەبەر دەبێت". -
"پێویستە هێزە کوردستانییەکان سیاسەتێکی ڕوونیان هەبێت لەبەرامبەر داگیرکەران"
شێرزاد سەمەد، شارەزای بواری ئەمنی و سەربازی: "پێویستە پەیوەندییەکانی کورد لەسەر بنەمای ڕێزگرتن بێت، نەک لەسەر بنەمای یارمەتیدانی داگیرکەرانی کورد و سەرخستنی ئامانجی دوژمنکارانەیان". -
چالاکی خێمەدانان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کۆتایی هات
لە شەنگال چالاکی خێمەدانانی ٣ ڕۆژە بە پێشەنگایەتی تاژێ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات. -
کەنەکە لەسێدارەدانی گەنجانی کورد شەرمەزار دەکات
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) دەربارەی لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەم کارە دوای سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ لائ ئەردۆگان ڕوویداوە". -
سەبارەت بە ئاستەنگییەکانی زمان و خوێندنی کوردی لە کەرکوک کۆڕێک بەڕێوەچوو
لە کۆڕێکدا، باس لە "ئاستەنگییەکانی زمان و خوێندنی کوردی" لە کەرکوک کرا و تێیدا ڕەخنە لە دەسەڵاتی کوردی گیرا کە کەمتەرخەم و بێ پلان بووە لە ئاست زمان و خوێندنی کوردی. -
لە کەرکوک درۆنێک کەوتەخوارەوە
لە ناوچەی پردێی کەرکوک درۆنێک کەوتەخوارەوە. -
لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتن بەڕێوەچوو
لە دژی لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد، لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتن بەڕێوەچوو، هاوکات پرسەی بنەماڵەی لەسێدارەدراوان بە شێوەی جەماوەری بەسەرکرایەوە. -
لە کەرکوک بەرخودان لە دژی سوپای عێراق پێینایە ٢٩هەمین رۆژەوە
تێکۆشانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک لە دژی داگیرکەری سوپای عێراق پێینایە رۆژی ٢٩هەمینەوە. -
هەپەگە: هاوڕێیانمان بەرچەم، ژیان، رۆستەم، شاهین و جوان شەهید بوون
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی و ئەتۆمی تاکتیکی شەهیدبوون. -
دیمەنی تاوانەکانی شەڕی سوپای تورک جارێکی دیکە تۆمارکراون
دیمەنی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، بڵاوکرانەوە، کە لە گۆڕەپانی مەتینای هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا لە دژی گەریلا بەکارهێنرابوون. لە هێرشەکاندا چوار گەریلا شەهیدبوون. -
ئەو شوێنانەی سوپای تورک وەک 'ناوەندەکانی پەکەکە' ناویدەبردن، ماڵی گوندنشینان بوو
ئەو شوێنانەی لە ناوچەی ئامێدی کە دەوڵەتی تورک رایگەیاندبوو 'ناوەند پەکەکە بۆردومان کراون'، ئاشکرابوو کە ماڵ و گەوڕی گوندنشینانن. -
تەڤگەری ئازادی لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کوردی شەرمەزار کرد
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کوردی لەلایەن ئێرانەوە شەرمەزارکرد. -
چالاکی خێمەدانان ٢ ڕۆژە لە شەنگال بەردەوامە
ئەو خێمەیەی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شەنگال دانرا، لە ڕۆژی دووەمدا لەلایەن مەجلیسە عەرەبییەکانەوە سەردانکرا. -
رێبوار تەها: لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە کار بۆ خزمەتکردنی کەرکوک دەکەین
ئەمڕۆ دووشەممە ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سوێندی یاساییان خوارد دوای ئەو سوێندخواردنە بە فەرمی بوونە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا. -
دەم پارتی کاندیدەکانی لە کوردستان ئاشکرا کرد
پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لە ئامەد بە چالاکییەک کاندیدەکانی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی ناساند. -
کاندیدە دەرچووەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سوێندی یاساییان خوارد
کاندیدە دەرچووەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەبەردەم سەرۆکی دادگای کەرکوک سوێندی یاساییان خوارد بۆ دەستبەکاربوون وەکو ئەندامانی ئەنجوونی پارێزگای شارەکە. -
لە گوندی گەڵاڵەی شارباژێر ماڵی هاووڵاتییەکی مەدەنی بۆردومان کرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ماڵی هاووڵاتیەکی مەدەنی لە گوندی گەلاڵەی شارباژێڕ لە سنووری پاڕێزگای سلێمانی لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کرا. -
'دەسەڵات ئایینی ئیسلام بەکاردەهێنێت'
ئەکادیمیسیان و زانایانی ئایینی بەشداربووی کۆنفڕانسی ئیسلامی دیموکراتیک، رایانگەیاند، کە ئایین وەک ئامراز و هێز لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بە کاردەهێندرێت، هەربۆیە لە ئامانجەکانی دوورخراوەتەوە.